کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به‌شداری له‌م مه‌ته‌ڵه‌ دا بکات با په‌یوه‌ندی به‌ کوردستان پۆسته‌وه‌ بکات.مه‌سرور بارزانی منیش له‌ ئه‌مرۆوه‌ ج�

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

1370 بینراوە


راسته‌ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا بابه‌تیانه‌ بنوسێت ، یان شه‌فافانه‌ گه‌نده‌ڵی و کاره‌ نامرۆڤانه‌کانیان بخه‌یته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رو خه‌می خه‌ڵکی وه‌ک خۆی بگه‌یه‌نی و ره‌خنه‌ی توند بگریت ، ئه‌وکاته‌ به‌ نوسه‌رێکی لاوازو که‌م ئه‌زمون و نه‌فام و گێل ته‌ماشا ده‌کرێیت له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر هاتو به‌سوکایه‌تی و ناو زراندن وه‌سفت کردن و له‌ شه‌قامی باته‌ و tv کۆمه‌ڵ و سه‌حه‌رو کۆڵانه‌کانی تری هه‌ولێر ئیتر ده‌که‌ویته‌ به‌ر ره‌حمه‌تی سه‌فته‌ دۆلارو ئه‌وه‌ی بۆتی ده‌که‌ن خۆت ته‌سه‌وری ناکه‌یت ، یان ئه‌وانه‌ی که‌له‌سه‌ر چه‌ند حه‌بلێک گه‌مان ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌م سوکانه‌ که‌ له‌سوک سوکترن تائێستا له‌سه‌ر بابه‌تێکی ره‌خنه‌یی خۆیان تێنه‌گه‌یاندوه‌و خۆیان کردوه‌ به‌که‌ره‌ی شه‌ربه‌ت و له‌ ئاست داواو داخوازی میله‌تدا کوێراییان داهاتوه‌، چونکه‌ کورد ده‌ڵێ مه‌نجه‌ڵ بۆ سه‌ره‌ قاپی خۆی ده‌گه‌رێ ، چونکه‌ بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی له‌گله‌گی و له‌ب له‌بانن خه‌ڵکی له‌گله‌گی و له‌ب له‌بانیان لا مه‌قبوڵتره‌ تا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مه‌نتیقیانه‌ بیرو رای خۆیان ده‌ر ده‌برن ، ئێستا له‌وه‌ دڵنیابوم گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ پاره‌و پول له‌ قونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکێشێته‌وه‌ ده‌بێ له‌ شه‌قام و بازاره‌کانی کوردستاندا جنێو بدات و شه‌فه‌وی سوکایه‌تیان پێ بکات . بۆیه‌ ئیتر له‌مه‌ به‌دوا منیش بریارم دا له‌ شه‌قامی باته‌ جنێو بده‌م و سوکایه‌تی به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکه‌م چونکه‌ له‌ دولا مه‌ست و حه‌یران ده‌بم . خوێنه‌رانی به‌رێز هه‌رکه‌س ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ هه‌ڵبێنێ باشترین خه‌ڵاتی بۆ ده‌که‌م به‌دیاری ، من پاراستنم و سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانیم و فۆرتم بۆ کردراوه‌ به‌ 4 ده‌فته‌ر روبعێک که‌م و له‌ هه‌مان کاتیشدا له‌ لیستی گۆراندا ناوم له‌ لیستی 400 که‌سه‌که‌ی کاک نه‌و شیرواندایه‌ ، کام له‌مانه‌ غه‌بین ، مه‌سرورو پاراستن ، یان لیستی گۆران و کاک نه‌وشیروان ؟ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به‌شداری له‌ هه‌ڵهێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌دا بکات با په‌یوه‌ندی به‌ستافی کوردستان پۆسته‌وه‌ بکات و ئیمێڵی من لای ئه‌وان ده‌ست ده‌که‌وێت ، خه‌ڵاته‌که‌شتان پارێزراوه‌ .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)