مەنوچەهرى زەنوریش سیخور بوو
Monday, 21/06/2010, 12:00
كەناڵى ئاسمانى ڕۆژ تى ڤى ماوەى چەند ساڵێكە لەسەر ئەركى كوردانى شۆڕشگێڕ و خەباتكارى نەتەوەیى بەشێوەیەكى بەردەوام بەرنامەكانى پێشكەش دەكات بۆتە چقڵێك بەچاوى توركەكان بەگەورە و بچوكیانەوە بەڵام تائێستا بەشێوەیەكى ئاسایى ئەو كەناڵە كاردەكات زۆرجاریش كەسەیرى دەكەم لەخۆشیاندا فرمسێك گوڕ گوڕ بەچاوەكانمدا دێنە خوارێ وەكو مەفرەزەى پارتیزانى ئەگەر لەجێگەیەك تووشى كێشە ببێت ئەوا ئەو شوێنە بەجێدەهێڵێت و لەجێگایەكى تر سەرهەڵدەداتەوە مەنوچەهرى زەنورى بەڕێوەبەرى پێشووى كەناڵى ئاسمانى نەتەوەیى(Roj tv) یش سیخوڕ بوو دواى ئەوەى هەواڵى ئەوەم بەرچاو كەوت كەگوایە پۆلیسى دانماركى شكستێكى ترى بۆ خۆى تۆماركردووە و لەڕێگەى سیخوڕێكى باشووریەوە بەڵگەى پەیوەندى نێوان پەكەكە و ڕۆژ تى ڤى دەست كەوتووە بەڕاستى شەرم دایگرتم و زۆر بەسەرم خۆمدا تەریق بوومەوە بۆ دەبێت ئێمەى كورد هەمیشە بەسووكى سەیرى خۆمان بكەین بۆ دەبێت ئێمە هەمیشە دەستى دوژمن ڕابكێشینە ناو ماڵى خۆمان و بەنهێنیەكانى ئاشنا بكەین بكەین ئێستاش ڕووم نایەت قسە لەگەڵ كەس بكەم و باسى هیچ لەگەڵ دۆستانم بكەم چونكە دەترسم لەوبارەیەوە لێم بپرسن ئایا زەنوریش سیخوڕ بوو منیش ئەگەرچى تەنیا جارێك وێنەى زەنوریم بینیوە ئێستا دوایى ماوەیەكى زۆر خۆزگە دەخوازم كەوێنەكەشم نەدیتبا چونكە ئەو بەندە كوردیەم هەمیشە لەبیرە كەدەڵێت(ئەگەر دار كرم لەخۆى نەبێت تەمەنى هەزار ساڵە)بەڵام خۆشبەختانە زۆرجار ئەم پەندە كوردیە بۆ هەموو سەردەم و زەمانێك ناشێت چونكە ئەگەر دارەكە ڕەگى باش بەناخى زەویدا داكوتابێت كرمەكە بەئاسانى لەناودەبات و ڕێگە نادات بەناو مۆخەكانیدا بچێتە خوارەوە ئەوەى زەنوریش هەروایە چونكە مخابن زەنورى كوردێكى ئازەریە خۆزگەم دەخواست زەنورى كورد نەبوایە بۆ ئەوەى ئەگەر ڕۆژنامەكانى دانماركیش هەواڵى لەم چەشنە بڵاوبكەنەوە ئەوكات خۆم دڵى خۆمم دەدایەوە و دەمگوت هیچ لەگۆڕێ نیە خۆ برادەرینە زەنورى سیخوڕ كورد نیە بەڵكو توركە یان فارسە بەڵام داخەكەم زەنورى ئازەرى خێزانەكەى خەڵكى سلێمانیە زۆر دڵتەنگ بوومە كەس نیە دڵم بداتەوە بەڵام كاتێك زۆر بیردەكەمەوە خۆم دڵى خۆم دەدەمەوە و دەڵێم ئاساییە زەنورى باسیخوڕیش دەرچێت بەڵام مێژوو ژیاننامە ناشیرینەكەى وەكو خۆى لەلاپەڕە ڕەشەكانیدا تۆمار دەكات و دەنوسێت نەوەكانى دوا ڕۆژ سەردەمانێك مەنوچەهرى زەنورى كەكوردان بەدڵێكى سادەوە كردبوویان بەبەڕێوەبەرى گەورەترین كەناڵى ئاسمانى كوردى سیخوڕ دەرچوو ئەم پۆستەى كوردانى شۆڕشگێڕ پێیان دابوو بەڕەواى خۆى نەزانى ئەوەش تۆزێك دڵم خۆش دەكات بەڵام بەو مانایە نا كەئێستا لەوپەڕى دڵخۆشیدابم بەڵكو هەنووكە بیردەكەمەوە بەشێوەى چڕ ئەرێ گەلۆ بۆ دەبێت كوردان هەمیشە بەئاسانى دەستى دوژمن ڕابكێشنە ناوماڵى خۆیان گەیشتۆتە بەڵگەى ڕاستەقینەى كەگوایە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست