چاودێرێكی سیاسی: له‌دوای د. به‌رهه‌م جارێكی تر یه‌كێتی حكوم وه‌رناگرێته‌وه
Friday, 24/09/2010, 12:00
چاودێرێكی سیاسی به‌ستانده‌ری له‌لێدوانێكدا بۆ ستانده‌ر ڕایگه‌یاند: گه‌ربێت و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ڕیتمه حیزبیه‌ی ئێستایی به‌رده‌وام بێت و له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ ئه‌وا له‌دوای ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی كه د. به‌رهه‌م حكومه‌ت ته‌سلیم پارتی ده‌كاته‌وه جارێكی تر یه‌كێتی ناتوانێت حكوم بكاته‌وه.
ئه‌و چاودێره له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا وتی " گه‌ر وا بڕوا یه‌كێتی ده‌بێته حیزبێكی بچوك و ناتوانێت جكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه بۆیه یه‌كێتی زۆر هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌دات كه له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕاندا هاوپه‌یمانی پێكبهێنێت به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست