کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رژێمی ئێران بە سیدارەدانی چالاكڤانانی سیاسی ومەدەنی كورد، دەیەوێت دەنگی ئازادی خوازانەی گەلەكەمان ببرێت

Saturday, 14/11/2009, 12:00


لە سێدارەدانی ئیحسانی فەتاحیان دڵی هەموو كوردێكی نیشتمان پەروەرو ئینسان دۆستی بە ئیش هێنا.
دوا بەدوای هەڵبژاردنەكان ودەربرینی نارەزایەتەكان لاشەی رزیوی سیستەمی ئاخوندی بە لەرزە هات وكۆماری ئیسلامی هەستی بە بەوە كرد كە تەمەنی بەرەو كۆتایی هاتووە. هەر بۆیەش پێویستی بەوە دیت كە خۆی كۆ بكاتەوە سەر یەك.
لە لایەكی دیكە گوشارەكانی دەرەكی بۆ سەر ئێران لە بابەت هەبوونی چەكی ناوەكی رووی لە زیاد بوون كرد و ئێران لە هەموو لایەكەوە كەوتە بەر هێرشی وڵاتە زل هێزەكان.
هەبوونی چەكی ناوەكی لە ئێران مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر وڵاتانی رۆژئاوایی و سیاسەتی وڵاتانی زل هێز .
ئامریكا، ئێران وەكوو كۆسپێك دەبینێت لە بەرامبەر پرۆژەی (بە نێو دیمۆكراتیزە كردنی رۆژهەلاتی ناوەراست). لە سەرەتای ساڵی 2000 دا ئامریكا بە هەموو هێزیەوە تێدەكۆشا كە پرۆژەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێوە ببات و یەكەم هەنگاویشی هێرشی سەر ئەفغانستان و ئێراق بوو. ئەڵبەت ئەوەش رێگا خۆشكەرێك بوو بۆ هیرش كردنە سەر ئێران.
بەڵام هەر وەكوو ئاماژەم پێ كرد هەبوونی بنكەی چەكی ناوەكی لە ئیران ستراتیژی سیاسەتی ئامریكای گۆری. ئیران بووە مەترسیەكی گەورە نەك هەر بۆ ئامریكا بەڵكوو بۆ گشت مرۆڤایەتی. هەر بۆێەش ئامریكا مەجبوور بوو كە وڵاتە زل هێزەكانی دیكە رازی بكات بۆ تەحریم خستنە سەر ئێران، لەوانە فەرانسا، ئالمان و رووسیا و چین. ئەڵبەت رووسیا و چین هێشتا سیاسەتێكی روونیان نیە، هەر لایەك باجی زیاتر بدات ئەوە ئەم ولاتانە پشتیوانی لێ دەكەن و سودی ئابوری لێ دەبەن.
تەحریمی سەر ئێران بە مەبەستی فەلەج كردنی دەرامەدی ئابووریەكانی ئەم وڵاتەیە. مەبەستی ئامریكا ئەوە یە كە ئیران بە چۆك دا بینێت. و لە بواری ئابووری دا ئەوەندی لاواز بكات كە نەتوانیت سەرقاڵی درووست كردنی چەكی ناوەكی و كۆكردنەوەی هێز بێت كە لە بەرامبەر هێرەشەكانی ئامریكا و ئیسرائیلدا ، و بتوانێت خۆراگری بكات.
لە هەمان كاتدا لە ئاكامی هێرشی دەرەكی ئیران لە نێو خۆی دا تووشی قەیران بوو. ئەوەش لە نارەزایەتەكانی دوای هەڵبژاردن بە روونی بۆمان دەركەوت. و هەروەها فشارە دەرەكیەكان بۆ سەر ئیران تەفرەقەی خستە نێو دەوڵەت پیاواندا. جیناحی تووند رەوو و ئیسلاحتەڵەبەكان لە بەرامبەر یەكتردا راوەستان. ئیران لە بەینی دووریگادا مابۆوە، یان تەسلیم ببێت یان بەرخۆدان بكات.
ئیسلاح تەلەبەكان بە شێوازێك خوازیاری چارەسەركردنی ئەم بابەتە بوون وتەنانەت ئامادە بوون كە چەند ئیمتیازێك بە ئامریكا بدەن. بەڵام جیناحی تووندرەو ئامادە بەم كارە نەبوون و هەر بۆیەش بە هەموو شێوازیك كەوتنە دژبەرەكانێ. و تەنانەت بە فێڵ و تەڵەكەش پۆستی سەرۆك كۆماریان لە لایەنە ئیسلاح تەڵەبەكان ساندەوە.
بۆ ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی لە بەرامبەر گوشارە دەرەكیەكان و تەحریمی كە لە سەریەتی رابگرێت هەستا بە گۆرانكاری لە نێو سیستەمی بەریوەبردنی ئیداری ولاتەكەیدا. هەر بۆیەش بە هەموو شێوازێك دەسەڵاتی ئیسلاح تەڵەبەكانی كەم كردەوە و، زۆرینەی خەدەماتەكانی ئیداری گەراندەوە بۆ دەوڵەت و پیاوانی دەوڵەتی كردە بەرپرسیار، ئیدارەی زانكۆكان، خەدەماتی هاتووچۆ كە پێشتر كوری هاشمی رەفسەنجانی مودیری بوو، و هەروەها زۆر لە بەشەكانی ئیداری دیكە كە پێشتر شەخسی بوون كرانە دەوڵەتی. ئەوەش یەكەم كارێك بوو كە كابینەی دەیەمی دەولەتی ئەحمەدینیژاد بەرێوەی برد.
هەنگاوی دووەم بەهێز كردنی هێزی نیزامی بوو كە ئەم بەشەش لە لایەن خۆی ئەحمەدینیژاد و خامەنەییەوە سەرپەرەستی دەكرێت.
هەنگاوی سێیەم، كە كۆماری ئیسلامی ئێران بە گەورەترین مەترسی دادەنێت گەلانی بندەستی وەكو كورد، بەلوچ، توركەمان سەحرا، و عەرەبن، و ئەم گەلانە هەر كات مەترسیەكی گەورەیان هەبوە بۆ سەر كۆماری ئیسلامی لە ئیراندا. هەر بۆیەش دەوڵەتی ئەحمەدینیژاد بەشیكی گەورەی لە هێزی خۆی تەرخان كردوە بۆ دمكوت كردنی نەتەوەكانی بندەستی خۆی بۆ پێش گرتن لە هەستانی هەر چەشنە سەرهەڵدانێك و نارەزایەتێك .
هەبوونی كەسایەتیە سیاسیەكان و چالاكڤانانی مەدەنی وسیاسی چالاكڤانی ژنان و گەنجان بە متەرسیەكی گەورەیه بۆ مانەوەی كۆماری ئیسلامی ‌ وهەر بۆیەش بەهەموو شێواز كردەوەیەكی هۆڤانە دەیانەوێت بە لە نێو بردنیان، گەل چارترسێن بكەن .
لەو نەتەوانەی كە لە ئیراندا هەیە رژیم زیاتر لە گەلی كورد دەترسێت وهەبوونی هەر چەشنە چالاكیەك لە نیو كورداندا بە خەتەرێكی گەورە دەبینێت. هەر بۆیەش سیاسەتی قركردن، لەنێو بردن، بڵاو كردنەوەی مادە سركەرەكان ، لە سیدارەدانی چالاكڤانانی سیاسی ومەدەنی كورد، دەیەوێت دەنگی ئازادی خوازانەی گەلەكەمان ببرێت و دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا دابسەپینێت. لە هەمان كاتدا ترافیكە دیپلۆماسیەكانی نێوان ئێران وئێراق و توركیا ورێكەوتنەكانیان لە سەر مەسەلەی كورد ، پلانە قرێژەكانیان لە سەر كورد بە روونی ئاشكرا دەكات.
و هەروەها لە سیدارەدانی گەنجی كورد ئیحسان فەتاحیان، و هەرەشەكردن بۆ لە سێدارەدانی چالاكڤانانی كورد كە سزای سێدارەیان بە سەر دا سەپاوە، نەبوونی تۆلەرانسی رژیمی چەپەڵی كۆماری ئیسلامیە لە بەرامبەر گەلی كورددا، هەر وەها نیشانی تەمەن كورتی ئەم رژیمەیە .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە