گرێبه‌ستی نه‌وت و گازی کۆمپانیای تالیسمانی که‌نه‌دی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
1929 بینراوە
له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا (٢٠٠٨) ، کۆمپانیای تالیسمانی که‌نه‌دی (Talisman Energy Inc) ئه‌وه‌ی ڕوونکردۆته‌وه که له مانگی ٦⁄ ٢٠٠٨ گرێبه‌ستێکی له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیمزا کردووه بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له ناوچه‌ی باوه‌نور- که‌لار که به بلۆکی ژماره 44 - Block K44 ناوزه‌د کراوه.
جگه له گریبه‌ستێکی تر سه‌باره‌ت به بلۆکی ژماره 39 - Block K39 که کۆمپانیای تالیسمان وه‌کۆ جێبه‌جێکه‌ری کاره سایزه‌میکه‌کان (seismic services ) کار ئه‌کات، ماوه‌که‌ی دوو ساڵه.
ڕوبه‌ری کێڵگه‌کان ده‌وری٢٢١٠ ﮐﻢ٢ , پـله‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که مه‌زه‌نده ده‌کرێت (Exploration Risk) که ببێته هۆی په‌کخستنی گرێبه‌سته‌که مامناوه‌ندی تا به‌رزه، هه‌رچه‌نده کۆمپانیاکه ئه‌وه‌ی ڕوونکردۆته‌وه که به تێر‌و ته‌سه‌لی شیکردنه‌وه‌یان کردووه هه‌م له ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه، هه‌میش له ڕووی باری ئه‌منییه‌وه.
پشکی کۆمپانیای تالیسمان له بلۆکی ژماره ٤٤ ده‌وری ٤٠٪ ه و پشکی کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس ڕیسۆرسـز
(WesternZagros Resources Ltd ) ٤٠٪ ه ، باقییه‌که‌شی به‌شی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه.
بڕیار وایه که 3 بـ‌یـ‌ر له بلۆکی ژماره 44 لێبدرێ. بیری یه‌که‌م سه‌رقه‌ڵا- 1 هه‌ڵکه‌ندراوه و ته‌واوی قولاییه‌که‌ی ره‌نگه بگاته ٤٨٠٠م به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی ڕه‌نگه له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٩ به دیار بکه‌وێ. بیری دوه‌میش له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 هه‌ڵده‌که‌ندرێ.
شایانی باسه کۆمپانیای تالیسمان به سێهه‌مین کۆمپانیای ئه‌هلی له که‌نه‌دا ده‌ژمێردرێت له بواری نه‌وت و گازدا، هه‌رچه‌نده پشکـه‌کانی خۆی له سودان و ئه‌نده‌نوسیا به هۆی باری نائارامی ئه‌و دوو وڵاته‌دا له کۆڵ خۆی کردۆته‌وه، به‌ڵام جۆن مه‌نزۆنی که به‌ڕیوبه‌ری ته‌نفیزی کومپانیاکه‌یه باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وان زۆر گه‌شبینن به‌وه‌ی که له کوردستان کاره‌کانیان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
ده‌رباره‌ی بلۆکی ژماره-٣٩، جـۆن مه‌نزۆنی که به‌ڕێوبه‌ری ته‌نفیزی کۆمپانیاکه‌یه به ئومێدی ئه‌وه‌یه جگه له‌و گرێبه‌سته که ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌خاێنێت جۆری گرێبه‌ستی سێرڤزه (service contract) ، به ئومێدی ئه‌وه‌یه که گرێبه‌ستێکی هاوبه‌ش له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (Share Exploration Contract) ئیمزا بکات که پشکی تالیسمان ٦٠٪ بێت و باقییه‌که‌شی بۆکۆمپانیای وێسترن زاگرۆس و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت.
کۆمپانیاکه باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات که له گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ پێدانی مه‌بله‌غی ٢٢٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ گه‌شه پێدانی ناوچه‌که.- بڕوانه رۆیته‌رز ژماره ٢٣ ٦- ٢٠٠٨ .
سـامۆئیل چیسکۆ که شاره‌زایه له بواری نه‌وت و گازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌م حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌میش کۆمپانیا بییانییه‌کان له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تووشــێ کـێشــه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیان دێته به‌ر که رنگه خۆی له ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا بێت، چونکه هێشتا هه‌ولێر و به‌غدا
له سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه ڕێک نه‌که‌وتوون و یاسای وه‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی عێراقیش واژۆ نه‌کراوه.
جگه له‌وه‌ی هێلی گواستنه‌وه هێشتا جێبه‌جێ نه‌کراوه، ته‌نها ئه‌و هێله‌ی که‌رکوک جه‌یهان نه‌بێت که ئه‌وه‌ش ڕه‌زامه‌ندی عێراق و تورکیای ده‌وێت، جگه له‌وه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌کانی کوردستان به‌و هێله سه‌ره‌کییه‌وه هێشتا له ئارادا نییه.
هه‌قه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرس و ڕایه‌ک له‌گه‌ڵ رێکخراوی ئـوپێک بکات که باره‌گاکه‌ی له ڤییه‌ننایه
بۆ ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ربکه‌وێت که نوێنه‌ره‌کانی عێراق له‌و ڕێکخراوه چۆن باسی ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی کوردستان ده‌که‌ن!
ڤییـه‌ننا