لیستى هاوبەش و سەندیكاى كارمەندان گروپەكانى بێ فشارو دەستەمۆ !!
Saturday, 12/01/2013, 12:00
ئەگەر گروپەكانى فشار پردى نێوان دەسەلات و شەقام بن ،ئەگەر گروپەكانى فشار پردى گەیاندنى داواكارى توێژەكانى جەماوەرەكەیان بن بەرووى دەسەڵاتدا، ئەگەر گروپەكانى فشار و پیشەیەكان سەداى مافى مافداران بێت ،ئەوە بێدەسەڵاترین گروپ و رێكخراولێرە رێكخراوەكانى تەندروستكارانن لەهەرێمى كوردستاندا ،لەسەروبەندى هەڵبژاردنى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى چەندین لیست كەوتنە ركابەرى یەكترى كە سەربەحیزى دەسەلات وئۆپۆزسیۆن بوون لەوانە (لیستى دەسەلات كە هى پارتى یەكیەتى بوو ،وەلیستەكانى ئۆپۆزسیۆن : كۆمەل ,گۆران,یەكگرتوو،..تر) ئەم لیستانە مەبەستیان بوو سەندیكا و لیستەكەى خۆیان بكەنە سایەو سێبەرو چەتر بۆكارمەندى تەندروستى ,ئەم لیستانە چەندین خەونى ئەرخەوانى و رەنگاورەنگیان كردە گێزلەمە و ئامانج بۆ كارمەندان و دەیان كردە مەدالیاى فەخر ئەگەر دەربچن و لەسەر سینەو گەردەنى كارمەندى بدەن ، بەلام هەر لەناو كۆنگرە زیكەى لێوەهاتوو كارمەندان بوونە دووبەرەى بێ بەرهەم دوو بەرەكەش هاوشێوەى ساحەى سیاسى هەرێم بووبە (دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن)، لیستى هاوبەش كەخۆى بینیەوە لە ساحەى سیاسى ئۆپۆزسیۆن و كوپى ئەوان دەرچوو و سەندیكاش كوپى دەسەلات ،دەبێت سەندیكاو لیستى هاوبەشى تەندروستكاران كام رووەو كام هەلویسَستانەیان پیشەى و مەدەنى بووبێ و وەكو ریكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنی مەخابن ئامانجەكان بوونە پەیژە بۆ مەرامى سیاسى هەردوولایەنى دەسەلات وئۆپۆزسیۆن كارمەندیش وەكو دەنكە ترێ مانگى خەرمانان و رەزبەر فیقێنرانەوە ،هەر لەسەرەتاو رۆژى یەكەم لیستى هاوبەش بایكۆتى كۆنگرەیان كرد بەبیانووى ئەوەى لیستى دەسەلات سى كەسى كردووەتە ئەندام كۆنگرەلابەلا هێناونى وپێچەوانەى كارنامە بووە ,سەندیكا بەبێ لیستەكانى ئۆپۆزسیۆن گوزەرى كردو پاكسازكرا بەزوبانى سیاسى نەوەكومەدەنى هەردولا ئەم كاریان بەدڵ بوو ،چونكە مەبەستیان رێكخراوى كۆمەڵگەى مەدەنى نەبوو عەرزى عەزەلات و نفوز بوو لەبەرامبەر یەكترى بۆ ئەوەى هەر لایەنە بڵێت من هێندەم هێناوەو ئەوانى تر هێندە بەناكامیى لەباریان برد , بۆیە لیستى هاوبەش داواێكى یاساى لەدادگا لەسەر لیستى دەسەلات و سەندیكانووسى كۆنگرەى بەناشەرعى دانا،داوایەكەیان بەپشتى كیسەڵدا نارد بۆ دادگا پێدەچێت لەكۆنگرەى بیست ویەكەمین بگاتەدادگا ئەگەر كیسەلەكە نەفەوتێت ,ئەرێ خەڵكینە مرۆڤ ئەگەر وەلامى نەدرایەوە یاخود دادگا عادیل نیە یاخود داوەكە باتڵە یاخود لیستى هاوبەش كارانیە بەلام لیستى هاوبەش لەچەند بەیاننامەى شەرمنانەوە هیچى ترى نەكردووە وەكو بڵى ئەوان نەبوون لەم پرۆسەیە نەبایان دیبێت نەباران ،مخابن سەندیكاش ئامانج و بەڵێنەكانى كارمەندانى تەندروستى پەراوێز خستووە ئەوە ساڵێك زیاترە بەڵێن درا كە دەرماڵەى ترسناكى وەكو پزیشكانى لێبكرێت و بەرێوەبەرایەتێكى گشتى كارمەندان هەبێت لەوەزارەت دوور لە مەحسوبیەت ومەنسوبیەت و وەسفى وەزیفى تەندروستى بەسیستەم بكرێت و كەرتى تەندروستى بەسیستەمى نوێ بكرێت بەڵام هیچ نەبینرا و كام كارە كراكەدڵى كارمەند خۆش بكات ، دەپرسین لەجەماوەر و سەندیكاى كارمەندان و لیستى هاوبەشى هەژار ئەگەر بەكتریاو ڤایرۆسەكان دكتۆرەكان لەسەدا سەدنەخۆش بكات ئەوە بەكتریاو ڤایرۆسەكان بەزمانى حال بەلێنیان بە لیستەكان داوە كەكارمەندانى تەندروستى نەخۆش نەخەن بۆیە هەردوولیست بەگیان دانەوە بۆدواوە لەم داواكاریەدا كەدەرماڵەى مەترسى بوو !! بۆیە دەبێت كتێبى گینس ئەم بەلێنەى بەكتریا زیان بەخشەكانى كوردستان تۆمار بكات كە ئیتر كارمەند نەخۆش ناكەن ،بۆیە ئێستا سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى و لیستى هاوبەش لێى نووستوون,هەلوێستێكى ترى جوامێرانەى لیستى هاوبەش كەسەندیكا بەشەرعى نازانن بەڵام خاوەن بەرژەوەندیە تایبەتیەكان مۆلەتى رێگاپێدانى كار كردن لەسەندیكایان وەرگرتووە ئەرێ سەندیكاێك هەتادوێنى شەرعى نەبوو دەعوات لەسەرى هەبوولەدادگا ئەرێ چۆن بەم زووە شەرعى بوویەوە داواى مۆڵەتى لێدەكەن ئەرێ لەكاندیدەكان و دەنگ دەرى ئەم لیستانە دەپرسم بۆ بەرژەندى تایبەتى بەرێزتان و مەنفعەت و سوودى شەخسى زۆر شەرعیە سەندیكا بەڵام بۆ دەعواتان نووسى لەدادگا و هاتنە دەروەتان لەكۆنگرە تەشریفتان چ دەلێن و پاساو پۆزشتان چیە ؟ ئەرێ دەپرسین بانێكەو دوو هەوا بۆ خزمەتكردنى گیرفان شەرعین بەلام بۆ پۆست و كورسى كەنەدرا ناشەرعین ، كام هەڵوێستان كام فشارى مەدەنیتان دڵى كارمەندى خۆش كرد و بوونە كامە پرد بۆكارمەندان بەڵام لیستى هاوبەش و سەندیكا هەردوكیان نەبوونە كۆمەڵەى فشارو پیشەى تەندروستكاران , زەرەرمەندى یەكەمیش لیستى هاوبەش بوو كەوتە هەڵەى سیاسى و ریكخراوەى و مەدەنى و زانستى بەبەڵگەكانى سەرەوە و زۆر شتى تر بۆیە ئێستا كارمەندان بەچاوى گومان تەماشاى ئەم لیستەش دەكات و دەنگدەر كە كارمەندى تەندروستیە متمتانەى لاوازبوو لەتەراجعى خێرادایەو من ئەم راستیەم لەمیدیاكان ماوەى شەش مانگە وورژاندووە بەلام بێ ئەنجام بووە لەلایەن لیستەكانەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست