به به‌ڵگه‌وه، خیانه‌تێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، گه‌وره‌تر له خیانه‌تی 31ی ئاب
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م جاره کاری ساخته‌کاریی سه‌یر و سه‌مه‌ره و مه‌ترسیداری تیا روویداوه، که زۆر راستیی و به‌ڵگه هێشتا به‌ته‌واویی روون نه‌بۆته‌وه، هه‌ندێک له‌و ساخته‌کاریانه، سڵ نه‌کردنه‌وه بووه له به‌رامبه‌ر هێڵه سوره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ، پارتی که به‌شی شێری له ساخته‌کاری تۆمار کردووه، ئه‌گه‌ر به‌و کاره‌ی نه‌بوایه، وه‌ک یه‌کێتیه برادۆڕاوه‌که‌ی ریژه‌ی دۆڕانه‌کانی گه‌لێک زیاتر ده‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌ناو شاری هه‌ولێر ، چونکه خه‌ڵکی هه‌ولێر 13 ساڵه له‌ژێر ئازاری پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ده‌ژین.
پارتی نه‌ک هه‌ر ساخته‌کاریی له‌ده‌نگدان بۆ خۆی کرد ، به‌ڵکو دۆسته‌کانیشی بێ به‌ش نه‌کردوه. وه‌ک 2 لیستی تورکمانی و ئاشوریی، که سه‌ر به پارتین و هیچ سه‌نگێکی جه‌ماوه‌رییان نییه له‌ناو تورکمان و ئاشورییه‌کاندا.
پارتی توانی زۆرترین ته‌زویر بۆ ئه‌و دوو به‌ره‌یه بکات، تاوه‌کو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره ده‌ربچن وه‌ک (لیستی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی تورکمانی که (که‌رخی ئاڵتی به‌رماخ) سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و له پارتییه‌کان پارتی تره و ئه‌ندام په‌رله‌مانیشه. پارتی به‌ساخته‌کاری 3 کورسی به‌ته‌زویر و ده‌نگدان به‌ئه‌ندامانی بۆ پڕکردۆته‌وه، واته کوردی بۆ کردوون به تورکمان و چوون ده‌نگیان به‌و لیسته تورکمانییه داوه، که ئه‌مه گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه و له مێژووی نه‌ته‌وه‌کانی جیهاندا هیچ که‌سێک خیانه‌تیی وای به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆمار نه‌کردووه. له ته‌ک ئه‌مه‌شدا لیستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کلدانی سریانی ئاشوری، که سه‌رکیس ئاغا جان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و ده‌سته راستی نێچێرڤان بارزانییه له هه‌موو خراپه‌کاری و دزییه‌کاندا، به‌هه‌مان شێوه 3 کورسیشیان بۆ ئه‌وان به ده‌ست هێناوه.
ئه‌وه‌ی جێگای ناڕه‌حه‌تیی هه‌مو لایه‌که ، پارتی له زۆربه‌ی ناوچه %100 کوردنشینه‌کان که به هیچ شێوه‌یه‌ک تورکمان، یان ئاشووری تێدا نییه رێژه‌یه‌کی زۆر ده‌نگی بۆ به‌ده‌ست هێناون، وه‌ک لیستی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی تورکمانی (18464 ده‌نگ)، لیستی ئه‌نجومه‌نی کلدانی ئاشوری (10509 ده‌نگ)یان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه له‌کاتێکدا، که له هه‌لبژاردنی ساڵی 2005دا به‌سه‌رجه‌م لیسته ئاشوریه‌کان له‌م سێ شاره گه‌وره‌ی کوردستان ته‌نها 8000 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنابوو. لیسته که‌ی که‌رخی ئالتی له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا که له رۆژی 23 -07-20079دا ئه‌نجامدرا، 315 ده‌نگ له دهۆک و 502 هه‌ولێر و 515 سلێمانی له ناو پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌دا به ده‌ست هێنا! واته ئاشورییه‌کان له هه‌ولێر و دهۆک سلێمانی ئه‌و ژماره زۆره نیین، وه‌ک ده‌نگدانه ساخته‌که ده‌ریخستووه، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و هه‌موو ئاسایش و پۆلیسه‌ی هه‌یه له سلێمانی و دهۆک تورکمان؟
له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین، پارتی چ ساخته‌کاریه‌کی تری بۆ که‌رخی ئاڵتی کردووه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25 -07-2009 ی ئه‌مجاره‌دا تورکمانه‌کان له سۆران 1700 ده‌نگیان هێناوه، له‌وه‌ش ساخته‌کارتر 200 ده‌نگیان له‌حاجی هۆمه‌ران به‌ده‌ست هێناوه، که له‌و ناوچه‌یه‌دا یه‌ک خێزانی تورکمانی تێدا نییه. له سه‌نگه‌سه‌ر و ئامێدی و ئاکرێ و شیلادزه و زاخۆش به‌هه‌زاران ده‌نگ، له‌ناو شاری دهۆکیش تورکمانه پارتییه‌کان، به یارمه‌تیی پارتی، که چه‌ند جارێک ده‌نگیان پێداون 4358 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه؟ بۆیه جێی خۆیه‌تی له شاری سلێمانی ئه‌ندامانی پارتی بۆ نموونه پێویسته وه‌ک خائین و ناپاک چاویان لێبکرێت و له‌مڕۆ به‌دواوه خه‌ڵکی سلێمانی تف و نه‌فره‌ت له چاره‌ی هه‌ر پارتییه‌ک بکات، که دێته ڕێیان، چونکه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌دا ئه‌مانه‌ش گه‌وره‌ترین خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییان تۆمارکرد، به‌وه‌ی به به‌رنامه ده‌نگیان به‌و لیسته داوه، سه‌یربکه‌ن ته‌نیا یه‌ک لیستی تورکمانی له شاری سلێمانی 5349 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه! له ڕاستییدا تورکمانه‌کان له‌و ناوچانه‌ی که زۆر به‌ده‌گمه‌ن گوێ بیست ده‌بین تورکمانێکی تێدا هه‌بێت، وه‌ک دهۆک و سلێمانی، که‌چی ئه‌مڕۆ زیاتر له سیانزده هه‌زار 13000 ده‌نگیان به‌کۆی هه‌ردوو پارێزگاکه به ده‌ستهێناوه، به‌و پێیه دیاره تورکمان ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده نیین که ده‌نگیان داوه، ئه‌گه‌ر ئێمه به شێوه‌یه‌کی لۆگیکیانه له‌مه بکۆڵینه‌وه، ئه‌بێ ددان به‌وه‌شدا بنرێت، له کاتی ده‌نگداندا، مه‌رج نییه له 100% هاوڵاتییه‌کان بڕۆن و هاوبه‌شی ده‌نگدان بکه‌ن، واته ئه‌گه‌ر تورکمان یان ئاشوری هه‌بن، دیاره له‌و ژماره‌یه زۆرترن که ده‌نگیان داوه، بۆ نمونه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه، یان ده‌نگییان به چه‌ندین لیستی تر داوه. واته به‌م ساخته‌کارییه پارتی وای کرد، که بگووترێت له سلێمانی و دهۆک نزیکه‌ی نیو ملیۆن تورکمان و ئاشووری هه‌یه. مه‌ترسییه‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات، له ئیستاوه پارتیی کێشه‌یه‌ک و خیانه‌تێکی گه‌وره‌تری له خیانه‌تی 31ی ئاب تۆمارکرد، که کاریگه‌ریی له پاشه‌ڕۆژدا ده‌رده‌که‌وێت.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ڕووی ده‌ممان بکه‌ینه مه‌سعود بارزانی کوڕ و نه‌وه‌ی کوله‌یب، سوێندی بده‌ین و بڵیین: توو وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوێندت ئه‌ده‌ین توو ئه‌و شه‌ره‌فه نه‌ته‌وه‌ییه تکاوه‌ی که ده‌مێکه وشک بووه، که‌ی له ناوچه‌ی سۆران تورکمانی تێدایه، وا ئه‌مڕۆ 1900 ده‌نگ بۆ تورکمان تۆمار ده‌که‌یت؟
ئه‌م زانیارییه‌ی ده‌ستمان که‌وتووه له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له پارتیییه‌وه ئاشکرا کراوه، ئه‌میش له به‌ر ئه‌وه‌ی که پارتی ده‌یه‌وێت ڕیژه‌ی ده‌نگدانی کورسیه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی زیاتر بکات، چونکه هه‌مو کات له‌وه‌ده‌ترسێت که یه‌کێتی له‌گه‌ل گۆران یه‌ک بگرێته‌وه، له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا ده‌توانێت کورسی حه‌رامی تر به ڕێگای لیسته‌کانی تر بۆ خۆی دابین بکات و لیسته‌کانی تری ئاشوری و تورکمانی که گوێرایه‌لی پارتی نین ئه‌وان ده‌رنه‌چن، به‌م هاوکێشه‌یه بێت ئێستا پارتی 29 خۆی له‌گه‌ل 6 کورسی تورکمان و ئاشورییه‌کان و 2 کورسییه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ش له‌خۆی نزیکه به‌هه‌مووی ده‌کاته 37 کورسی دابین بکات، بۆ هه‌ر بڕیارێک بیه‌وێت رای په‌ڕێنێت.
ئێستا روونه، له‌مه‌شیاندا پارتی فێلی له یه‌کێتی کردووه، له‌ته‌ک ئه‌و ساخته‌کاریی پێکه‌وه ئه‌نجامیان داوه، به‌شیک له ئه‌ندامانی پارتی ده‌نگیان به لیستی تورکمانی و ئاشوری داوه، ئه‌م کاره‌ش به‌هه‌موو پێوه‌رێک ناپاکیه‌کی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان، چونکه به‌مه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه و دۆکۆمێنتی مێژوویی له‌سه‌ر ژماره‌ی تورکمان و بوونی تورکمان له (ناوچه کوردنشینه‌کان)یان تۆمار کرد.
له‌کۆتایشدا ڕووی ده‌ممان ده‌که‌ینه کۆمسیۆن، که به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه ده‌پرسین: ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌تان به رۆژی رووناک بۆ تورکمان و ئاشوریه‌کان ته‌زویر کردبێت، ئاخۆ ده‌بێت چه‌ند هه‌زار ده‌نگێشتان بۆ لیستی کوردستانی و سه‌رۆکه ته‌زویرچیه‌که ئه‌نجام دابێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست