نوێکراوەتەوە: زانیاری لە سەر زیندانییەکانی دەستی ئاسایش و پاراستن لە هەولێر، نیاز عەزیز بە نمونە
Tuesday, 29/04/2014, 12:00
2136 بینراوە
لە رێگای کارمەندێکی ئاساییشەوە لە هەولێر، کوردستانپۆست ئەم زانیارییانەی دەستکەوتووە.
نیاز عەزیزی رۆژنامەنووس دوو سال زیاترە لەگەل دوو کەسی تر بەناوى محمد سەعید كە بەریوەبەرى تابۆى هەولێرە، لەگەل كوڕێكى تر بەناوى نەوزاد زیندانی کراون لەسەر ئەوەی زانیارییان لەسەر مەکتەبی رێکخستنی پارتی بە گۆڤاری لڤین داوە، هەروەها لەو بەڵگانەدا باسی ساختەکاریی پارتییکراوە، کە چۆن لە دەنگدانەکاندا کردوویانە، ئەو بەڵگەیەش پەیوەندیی بە مەکتەب رێکخستنی پارتییەوە هەیە..
هەر سێ کەسەکە بە تۆمەتی سیخوڕییکردن گیراون، کە گوایە مادەى 453 یاسایى سزادانى عیراقى دەیانگرێتەوە. ئەو تۆمەتەش سزاكەى لە سیدارە دانە
هەر سێ کەسەکە پێشتر لە مەكتەبى سیاسیى لیكۆلینەوەیان لەگەڵدا كراوە، پاشان هیناویاننە ئاسایشى گشتى لاى دلشاد یوسف بەرپرسى دژە تیرۆر
ئەوانەى كە ئەشكەنجەیان داون بریتیین لەم کەسانە:
١) موقەدەم رۆستەم.
٢) مولازم جەمران كە بارزانییە.
٣) دلشاد یوسف، كە بەریوەبەرى دژە تیرۆرە لە ئاسایشى گشتى.
١) شوێنی زیندانیی و لێکۆڵینەوە و ئازاردانی (نیاز عەزیز) لە هۆڵى ژمارە چوار بووە.
٢) شوێنی زیندانیی و لێکۆڵینەوە و ئازاردانی (محمد سەعید/ بەریوەبەرى تابۆى هەولێر)، لە هۆلى ژمارە دوو بووە
٣) شوێنی گرتن و لێکۆڵینەوە و ئازاردانی (نەوزاد)یش لە هۆلى ژمارە شەش بووە.
کێشەی نیاز عەزیزی رۆژنامەنووس، کێشەیەکی گەورەیە بەرادەیەک، ئەو زانیارییانەی کە گوایە ئەم بۆ گۆڤاری لڤینی ناردووە، بووە هۆکاری ئەوەی هەرەشە و سکالا لەسەر سەلاح الدین بەهادین تۆمار بکرێ، چونکە پارتی وا هەست دەکات نیاز عەزیز سەر بەیەکگرتوو بووە لەناو پارتییدا کاری کردووە، هەروەها گۆڤاری لڤینیش سیبەری یەکگرتووی ئیسلامییە. پارێزەرەکەی نیاز، دەڵێت تا ئیستا نە گۆڤاری لڤین، نە یەکگرتووی ئیسلامیش لەو بارەیەوە هیچ قسەیەکیان نەکردووە و هەڵوێستیان نەبووە، بێدەنگ بوون، هەروەها پارێزەرەکەی دەڵێت من سەرم سووڕدەمێنێت کەسێک بەو شێوەیە قوربانی بدات و ئەو زانیارییە بدات بە راگەیاندنێک کەچی ئەوان بچوکترین هەڵوێستیان نەبێت و پشتگیری لێنەکەن.
جەعفەر ئمیكى ئەندامى مەكتەبی سیاسی بۆ خۆی چۆتە ئاسایشی گشتی و بەشی تیرۆر ئەویش بە دەستی خۆی لە هەر سێکیانی داوە، تا رادەی هەڵواسین و نەزیف و بورانەوە، بەردەوام ئەشکەنجەی هەر سێکیان دراوە، تا ئیستاش بەردەوامە.
نیاز عەزیزی رۆژنامەنووس زیاد لە یەك مانگ لە زیندانى تاكە كەسىیدا بووە، جگە لە نان و ئاو و خواردنێکی ناتەندروست هیچی دیکەیان پێنەداوە، لە ژێر ئەشكەنجەدا بووە، هەر بۆیە وایان لەگەڵدا کردووە، تا ددان بە تاوانەکەدا بنێت، تا ئیستا لە ژێر لێدان و ئەشکەداندا ناچارکراوە ددان بە هەندێک شتدا بنێت کە نەیکردووە، بە فەرمی هیچی بەسەردا سەپێنراوە، دواتر عسمەت ئەرگوشی بەرێوبەری ئاسایش بۆ خۆی لێکۆلینەوەی لەگەڵدا کردووە، ئەمیش وەکو ئەوانی تر زۆری لێداوە، هەڕەشەی پەنابردنی مەسەلەی ناموسی لێکردوە، کە گوایە ئەگەر ددان بەتاوانەکەدا نەنێت رادەسپێرێت هەموو نێرەکەرە هەتیوبازەکانی ئاسایش بە هەموویان سواری بن.
سەرچاوەکەمان ئەوەی گێڕایەوە، کە لە کاتی گرتنەکەیدا زستان بوو، بۆیە بەکێبڵ و کارەبا ئەشکەنجەیان دەدا، بە کەلەپچەوە بەدەرگایان هەڵواسیبوو، بواریان نەدەدا بخەوێ زوو زوو دەرگایان دەکردەوە و دەیانجوڵاندەوە، ئاوای ساردیان پێدا دەکرد، هەروەها تەنانەت لەو زستانەشدا سپیلتیان داگیرساندووە، تا زیاتر سەرمای ببێت، ئەو فەقیرە هاواری دەکرد دەیگوت توخوا بیکوژیننەوە با کەمێک گەرم ببمەوە و بخەوم.
سكالاكار گوایە مەسرور بارزانیی و پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام كەسێكى تر بە ناوى نەقیب (هونەر نعمان) وەك سكاڵاكار لە كەیسەكەدایە، لەگەڵ جعفر ئمیكى و كەسیكى تر لە ئاسایشى گشتى بەشى دژە تیرۆر.
سەرچاوەکە بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرااکرد و دەڵێت، نیاز عەزیز تا بڵێیت حاڵی خراپە، چ لە رووی دەروونی، چ لە رووی تەندروستی لەشییەوە، وای لێهاتووە بۆ خۆشی نایەوێت چارەسەر وەربگرێت.
تا ئیستا جگە لە کەسوکارەکەی رێگا نادەن کەسی تر بیبینێت و سەردانى بكات. ئەوەی لێکۆلینەوەی لەگەڵدا کردوە یەکێکە خزمی کەریم سنجاریە ناوی (مسعود)ە، لە قسەکردندا کەسێکی زۆر ئاست نزم و بێ ئەدەبە، لەکاتی لیکۆلینەوەدا جنێوی پیس بە سۆرانی و ئیسلام و بە کوردیش دەدات.
دیسان سەرچاوەکە دەڵێت تا ئیستا دوانزدە جار بڕیاربووە دادگایی بکەن، بەڵام نە بردوویانە بۆ دادگا، نە لێیان پرسیوەتەوە، تەنها خۆیان لەناو زینداندا لێیان داوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردووە، هەموو جارێکێس رۆژی دادگاییەکەیان بەبێ هۆ دواخستووە، دوای ئەوە هەڕەشەیان لێکردووە، ئەگەر ئەم هەواڵە بە كەسوكار و راگەیاندنەکان
بدرێت، ئەوا خراپتری بەسەر دەهێنن، شەرەف و ناموسی هەتک دەکەن، ڕۆژێک حاکمێکیان هینایە ناو ئاسایش، بەبێ ئەوەی ئاگاداری خۆی بکەنەوە، ئەو كاتەى كە مادەكەیان رووبەرووی نیاز دەكردەوە، کە بەمەوە دەبێتە سیانزەهمین جار، ئیستا دادوەرى جینایەت بریاریی داوە، كە كەیسەكەى دوو بارە رەوانەى لێکۆڵینەوە بكاتەوە، لەبەر ئەوەى تاوانەكەى روون نییە.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئازاردانی زیندانییەکانی ئاسایش و دەزگای پاراستن لە سنووری مرۆڤایانە تێپەڕیوە، چونکە دەستدرێژی سێکسیی و دەکرێتە سەر زۆربەی زیندانییەکان، زۆربەی ئاساییشەکان و ئەوانەی زیئندانەکان بەڕیوە دەبەن، کەسانی سەرسەریی و هەتیوباز و ئاستنزمن، بە پێشنیاری مەسعود بارزانی ئەو جۆرە کەسانە بۆ ئەو شوێنانە دادەنرێت، بۆ زانیاریی هەموو لایەک جەعفەر ئیمیکی خاوەن رەگەزنامەی سویدییە ئەگەر بتوانن لەسەر ئەم تاوانە لەسوید سکالای لەسەر تۆمار بکەن.