کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى وەك ماسى بێ دەنگە !

Saturday, 05/01/2013, 12:00




پێشتر ووتمان سەندیكا لە خواستى بازنەى حیزبەكانى دەسەڵاتدا دەسوڕێتەوە ، كارمەندانى بەڕێز ئێستە حكومەتیش هاتە پاڵى ، واتە جمەكى حیزب و حكومەت بەڕێوەبەرانى سەندیكا بەكاردەهێنن بۆ شێواندنى ڕاستیەكان و بەرژەوەندیەكانى خۆیان . مێژووى ئەم سەندیكایە ئەوەمان پێ دەڵێت ئەم سەندیكایە هەر لە دایك بوونیەوە تووشى ئیفلیجى هەلوێست وەرگرتن بووە بەهۆى پابەندبوونى بەخواستەكانى حیزبەوە ، متبوون و بێ دەنگى دەستەى بەڕێوەبەرانى سەندیكا لەناو گۆمى مەنگى بەرژوەندى حیزبدا واى لێ كردوون لە قولاپ و تۆڕى حیزب بترسن و نەكات بیانگرێت و فڕێیان داتە دەرەوەى بەرژوەندیەكانیانەوە بۆیە ناتوانن ڕوو لەخواستەكانى كارمەندانى تەندروستى بن .بەڕێزان دۆزینەوەى پۆست و داتاشینى پۆست كارێكە بەرپرسانى ئەم سەندیكا بۆ ئەندامە حیزبیكانى خۆى ئەم سەندیكایەى وا بچوككردۆتەوە كە هەیبەتى كارمەندانیشى خستوەتە ژێر پرسیارەوە .
سەرانى سەندیكا ... واسالێك تێدەپەڕێت بەسەر لەدایكى بوونى ئەم سەندیكا ناشەرعیەدا ئەو بڕیار و بەڵێنانەى كە بە كارمەندانى بەڕێزتان دابوو ((زیادكردنى دەرماڵە 100% ،كردنەوەى كۆلیژى تەكنیكى ، زیادكردنى دەرماڵەى ئێشكگرەكان ، ناردنى كارمەندان بۆ خولى زانستى بۆ دەرەوەى وڵات ... هتد.)) دەبێت بپرسین كوا توانیتان بە دەستى بهێنن ؟ ، یان لە دیوەخانى حیزبدا پاڕانەوەكەتان قبوڵ نە كراو ئیدى ئێوەش ترسان قولاپەكە بتانگرێت بۆیە بەرژەوەندى و بازرگانیەكەى خۆتان پێ گرنگ بوو نەك مافەكانى كارمەندان ، ئیوە دەبوو بتان زانیبا هەق دەسێندرێت نادرێت .
كارمەنداى تەندروستى بەرێز .... وا بۆ چەند مانگێك دەبێت مووچەى كارمەندان و هاوپیشەكانیان لە ناوەندەكانى تەندروستى دوادەخرێت لەكاتى خۆیدا نادرێن ئەمەش گرفتى دروستكردووە بۆ ژمارەیەكى زۆر لە كارمەندان وهاوپیشەكانیان چونكە تەنها سەرچاوەى ژیانیان ئەو مووچەیەیە حكومەتیش بەبێ ئەوەى هیچ بیانویەكى هەبێت كە جێگەى بڕوا پێكردن بێت لەو نێوەندەشدا سەرانى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى وەك پیشەى هەمیشەیان وەك ماسى بێ دەنگن و لەترس لەناوچوونى بەرژەوەندیان ناتوانن خۆیان لە تۆڕى حیزب و حكومەت ڕزگاركەن و بێنە مەیدانى پارێزگارى كردن لە خواست و مەفەكانى كارمەندانى تەندروستى وەك ((لیستى هاوبەش)) . كارمەندانى تەندروستى بەڕێز ... لە سایەى ئەم مۆدیلە حیزبیە لە ڕێكخراوى پیشەى نەك هەر ئەو بەڵێنە نەزۆكانەى كە بەئێوەى بەڕێزیان دابوو لە ڕۆژانى مانگرتندا لە ساڵى ڕابردوو هیچى نەهاتەدى و جێبەجێ نەكرا وا خەریكە مووچەش دەبێتە خێر و سەدەقە بەئێوەى بەڕێزو سەرانى سەندیكاش ئەمجارە لەسەركورسى و پۆستە اداریەكانیانەوە لە بازنەى بەرژەوەندى دەسەلاتدا دەسوڕێنەوەو ماڵى حكومەت جێناهێڵن بۆ مافەكانى كارمەند .
بەڕێزان ... ئێمە وەك لیستى هاوبەش ((سەردەم ، كۆمەڵ ، یەكگرتوو)) داوا لەسەرجەم كارمەندان دەكەین چاو كراوەبن وچیتر نەبن بە قوربانى بەرژەوەندى تاقمێك كە هییچ ئامانجێكیان نیە جگە لە بەدەستهێنانى پۆست و بازرگانى و دەوڵەمەندبوون . چیتر قبوڵى مەكەن مووچە دوابخرێت ئێمە هاوكارو پشتیوانتانین .
لیستى هاوبەش (4 \ 1 \ 2013)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە