کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ست له‌حیزباندنی کۆمه‌ڵگاهه‌ڵبگرن، باده‌سته‌کانتان نه‌بڕنه‌وه‌

Thursday, 04/03/2010, 12:00



هه‌ڵبژاردن یه‌کیکه‌له‌پڕنسیپه‌سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسیه‌ت و خواستی هه‌رگه‌لێکی سته‌م دیده‌یه و فاکته‌رێکی گرنگه‌بۆچه‌سپاند نی ئازادییه‌گشتی وتاکییه‌کان، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی کورد به‌هایه‌کی زۆرگه‌وره‌ى هه‌یه‌،چونکه‌ده‌مێکه‌گه‌لی کوردبه‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی تاك ڕوانه‌و دیکتاتۆرییانه‌وه‌گیرۆده‌بووه‌و هه‌میشه‌به‌بێ هیچ پرس پێ کردن و ڕاوه‌رگرتنێك حوکمی کراوه‌و حاکمی به‌سه‌ردافه‌رزکراوه‌ ، بۆیه‌ده‌کرێت بڵێین هه‌ڵبژاردن وداواکاری بۆهاتنه‌کایه‌یی ڕژێمێکی دیموکراسی له‌پێش زۆربه‌ی گه‌لانی دونیاواوهه‌روه‌هاله‌سه‌رئاستی عێراقیش ، بۆیه‌له‌ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌ وه‌ تائێستاش هه‌میشه‌ کورد ووتویه‌تی:-(دیموکراسی بۆعێراق وئۆتۆنۆمی یان فدراڵی یان مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆکوردستان) واتاداواکاری سه‌ره‌کیمان(دیموکراسی بووه‌ بۆ عێراق). به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی کورد ،حوکمه‌ته‌یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی ناوچه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکتاتۆرییانه‌حوکمیانکردووه‌ به‌خه‌یاڵیش بیریان له‌ ئازادی وفه‌راهه‌م کردنی یه‌کسانی وڕاده‌ربڕینی جیاواز نه‌کردوه‌ ته‌وه‌. ئه‌گه‌رکه‌سانێکیش ڕاپه‌ڕیبێتن و هه‌ست و هیوای دیموکراتی له‌هزریاندا چرۆی کردبێت. ئه‌وا زووله‌ناو براوه‌ به‌تۆمه‌تی جۆراو جۆر.. مه‌به‌ستمه‌ لێره‌دا بلێم سوپاس بۆخوائه‌مڕۆله‌باشوری کوردستان و له‌دووایڕوخانی به‌عسیشه‌وه‌له‌عێراق به‌گشتی ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته‌ پێشکه‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت وئیراده‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆتاك وبۆجه‌ماوه‌ر.تائێره‌حاڵتێکی پۆزه‌تیڤه‌ ، ئه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤه‌وبووه‌ته‌هۆکاری ناشیرین کردنی دیموکراسیه‌ت وداهێنانی نه‌ریتێکی خراپ و ناته‌ندروست بوونی کۆمه‌ڵگاله‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ ، ئه‌وشێوازی کارکردنه‌حیزبیه‌یه‌که‌ئه‌مرۆحزبه‌کانی کوردستان موماره‌سه‌ی ده‌که‌ن وفه‌رزیان کردووه‌به‌سه‌رکۆمه‌ڵگاداوشه‌قامی کوردیان پێوه‌مه‌شغوڵ کردووه‌،. بۆیه‌ده‌کرێت بڵێن بابه‌سبێت به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی حزبایه‌تی.خۆزگه‌ئه‌وه‌نده‌ی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌وڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی کوردسان به‌حزبی بکه‌ن نیو ئه‌وه‌نده‌یش له‌غه‌می ئه‌وه‌داده‌بون هزرى نه‌ته‌وایه‌تی وشۆڕش گێڕی بۆتاکه‌کانی کورد بگه‌ڕێننه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی وه‌شیاری بگات به‌و ئاسته‌ی پێش ئه‌وه‌ حزبی بن هه‌ست به‌کوردبوونی خۆیان بکه‌ن. به‌داخه‌وه حزباندنی کۆمه‌ڵگاخه‌ریکه‌ڕوده‌چێته‌نێو ووردودرشتی ژیانمانه‌وه‌. والێهاتووه‌‌ ‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبمان پێش کورد بون ودین و ئیمان و ئه‌خلاقێت و خۆمان خستوه‌! ئه‌مه‌یه‌ خه‌ته‌ره‌ گه‌وره‌و کوشنده‌که‌ی سه‌رفکروبیرکردنه‌وه‌ی تاکی کورد.. هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌كهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لاوازبووئیترتاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگاخۆشه‌ویستیان بۆ نیشتیمان نامێنێت. به‌تایبه‌تی ئێمه‌کوردکه‌دوژمنه‌کانمان هه‌ڵ گری بیری شۆفێنیستی (که‌مالیستى) و (سه‌دام) ىیان شیعه‌یه‌کی ئاگر په‌رستی وه‌ك و (ئه‌حمه‌د)ی نه‌ژادین.. کێبه‌رپرسه‌له‌ به‌حزبی کردنی تاکی کورد؟ .. بابه‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی حزبه‌یه‌تی نه‌که‌ین به‌قوربانی گه‌لێك .خۆشویستیمان بۆ نیشتمان وامان لێبکات نه‌یاره‌کانمان به‌ئاسانی نه‌توانن زه‌برمان پێبه‌رن. پێشینان ده‌فه‌رمون به یه‌ك په‌نجه‌ی‌ ده‌ست ده‌می نه‌یاری پێناگیرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به‌پێنج ده‌بێت به‌مشتێك . بۆ ناوده‌می خوێن مژه‌کانی گه‌له‌که‌مان.. ئه‌‌وسیسته‌‌حزبیه‌ یه ‌له‌کوردستان وای کردووه‌ ئه‌وانه‌ی وا ئه‌نفال یان کردین زۆرله‌که‌سوکاری قوربانیان خۆشتر ده‌ژین وڕابواردن وده‌سڵات و ڕێزیشیان زیاتره‌ . ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌رده‌ کوشنده‌یه‌وای کردوه‌ بیر له‌ڕابوردی خۆتان نه‌که‌نه‌وه‌ جیاوازی نه‌که‌ن له‌ نێوان ئه‌نفال کراو ئه‌نفال چیدا.ئه‌وه‌زاڵی فکری حزبی و حزباندنی کۆمه‌ڵگایه‌وای کردووه‌ ماڵی ئه‌نفال چیه‌ك و ئه‌نفال کراوێك له‌و گه‌رمیانه‌ی لای ئێمه‌جیرانن ، به‌ڵام دوژمنه‌کانی گه‌له‌که‌مان کاتێك خستینیانه‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی له‌ناو بردنی نه‌ته‌وه‌یی وپرۆسه‌ی جینۆساید کردنمان جیاوازیان له‌نێوان ئه‌م حزب و ئه‌و حزب نه‌کرد ته‌نها کورد بوون فاکته‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك زینده‌به‌چاڵ بکه‌ن. بۆیه‌ تکایه‌ ده‌ست له‌حزبه‌کان ده‌ست له‌حزباندنی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵبگرن وئینتمای نه‌ته‌وه‌یمان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌،ئه‌گیناگه‌ل بڕیاری برینه‌وه‌ی ده‌ستتان ده‌دا.

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە