کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌زیری خوێندنی بالا قبول خاسی ئه‌مسال به‌خشیوه‌!!!!

Monday, 11/05/2009, 12:00

1456 بینراوە


وه‌زیری خوێندنی بالا وه‌رگرتنتی قوتابیانی به‌ قبوول خاس به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ره‌ت ده‌کرده‌وه‌ ئه‌م سال له‌ سه‌ر میدیاکان ده‌یان جار ئه‌و قسه‌ی دوباره‌ کرده‌وه‌ ، به‌لام هه‌ر خۆی ئه‌م سال به‌ ئاشکرا خوێندنی ئه‌هلی کرده‌ شوێنی قبول خاسه‌کان ده‌یان که‌س به‌ قبول خاسی به‌ڕێزیان له‌ زانکۆی جیهان وه‌رگرت ، له‌وانه‌ کچی به‌رێز کۆسره‌ت رسول ، وه‌کچی ووشیار زێباری له‌گه‌ل براده‌ری کچه‌که‌ی ووشیار زاێباری که‌ نمره‌که‌شیان زۆر که‌م بووکه‌ له‌ به‌شی سه‌یده‌له‌ وه‌رگیران له‌وزانکۆیه‌ ، وه‌ زۆر له‌ داوای قبول خاسه‌کانی ره‌تکرده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ته‌نها بنه‌ماله‌ی شه‌هید بوون کههه‌نه‌ بۆ نیو نمره‌ له‌م کۆله‌جو له‌ هه‌مان به‌ش وه‌رنه‌گیراون ، یان 5 نمره‌ یان 2 نمره‌ یان نمره‌ک یان ‌ بۆ 8 نمره‌ له‌و به‌شی سه‌یده‌له‌ وه‌رنه‌گێراوه‌ ، که‌چی کچه‌که‌ی به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سولو هۆشیار زێباری له‌گه‌ل براده‌ره‌که‌ی له‌ په‌نجاو شه‌سته‌کان بوو کۆنمره‌کانیان ، قوتانی هه‌بووه‌ ته‌نها به‌ نیو نمره‌ وه‌رنه‌گیراوه‌ ، خێزانی یه‌کێک له‌ شه‌هیده‌ دیاره‌کانی پارتی له‌ شاری هه‌ولێر که‌ له‌ شه‌ری ناو خۆ شه‌هید کرابوو چوبوه‌ سه‌ردانیبه‌رێز وه‌زیری خوێندنی بالا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی کوره‌که‌ی له‌و زانکۆ ئه‌هلیانه‌ به‌ قبول خاس که‌ ته‌نها 8 نمره‌ی که‌م بووه‌ ، جه‌نابی وه‌زیر نه‌ک به‌وه‌ی داواکه‌ی قبوول نه‌کردووه‌ به‌لکو به‌ ئسلوبێکی ناشرین ده‌ری کردوه‌و گووتیتی : ئه‌گه‌ر پیاو بای خۆم ئه‌مزانی جم لێده‌کردی .! دیاره‌ خێزانی شه‌هیدی پارتی توره‌ی کردوه‌ چونکه‌ پێی گتوه‌ بۆ کچی بکوژی باوکی کورم به‌ نمره‌ی زۆر که‌م وه‌رده‌گریت کوری من وه‌رناگری !؟ دیاره‌ به‌و قسه‌ توره‌ی کردوه‌ جه‌نابی وه‌زیر په‌یوه‌ندی به‌ لقی دووی پارتی کردووه‌ و شکاتی له‌ ژنه‌ شه‌هیده‌که‌ کردووه‌ ، شیانی باسه‌ ئه‌م زانکۆیه‌ جگه‌ له‌ قبوول خاسی به‌رێز جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی بالا ، به‌ قبوول خاسی چه‌ند بازرگانێکی تورکمان وه‌رده‌گێڕێت به‌مه‌رجێک پێشه‌که‌ش کاری قبوول خاس ده‌بێت تورکمان بێت ، به‌رێزان قبوول وه‌رگرتن له‌و زانکۆ ئه‌هلیانی ناوچه‌که‌و جیهان به‌ قبول خاس نیه‌ به‌لکو به‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌ به‌لام له‌ کوردستان وه‌زیری خوێندنی بالا هه‌موو شتێکی کردۆته‌ بنده‌ستی خۆی به‌ که‌یفی خۆی به‌ مه‌زاجی خۆی ده‌سه‌لات له‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌کار ده‌ینی ، خوێنه‌ری به‌ێز چاوه‌روانی بابه‌تی تر به‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی وه‌زیری خوێندی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ،په‌نا به‌ خوا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت هه‌ووتان یان هه‌ندێکتان بۆ بلاو ده‌که‌ینه‌وه‌ ، وه‌ سه‌رنجتان را ده‌کێشن به‌و هه‌واله‌ی که‌ گوایا جه‌نابی وه‌زیر له‌ پارتی بێمنه‌ت بووه‌ زۆر له‌ خۆو بایبوه‌ له‌وانه‌یه‌ رۆژانی گه‌نده‌لی زۆری نه‌مابێت هه‌والی لێپێچینه‌وه‌ یان لادانی له‌ ئارادایه‌ به‌لام تا ئێستا که‌س بۆمانی ئه‌ئکید نه‌کردۆته‌وه‌ ،


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)