کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەردۆگان و خــودا و میت

Sunday, 26/10/2014, 12:00





لە ماوەی 40 رۆژی رابردوو دا تاکە ئامانجی تورکیا کەوتنی کۆبانێیە سوودی لە هەموو شتێک وەرگرتوە و دەستی لە هیچ کارێکی نا ئینسانی نەپاراستووە تەنها لە پێناو کەوتنی کۆبانی کە لەو ماوەیەدا شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەرخودانێکی بێ وێنەیان کردووە نیشانی هەموو مرۆڤایەتیانداوە کە ئەگەر وورە و ئیرادە هەبێت هیچ شتێک مەحال نیە ئەوەی بە سوپای دوو دەولەتی ناوچەکە نەکرا ئەوان لەو ماوەیەدا کردیان داستانێکی گەورەیان تۆمارکردووە.

ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکەیدا هیچ نەماوە نەیکات سڵ لە وتنی هیچ درۆیەکیش ناکاتەوە ئیستاش هێندە بێ کارە بووە بە ووتەبێژ پەیەدە هەندێک هێزی سووری،سەبارەت بە چوونی پێشمەرگە لە باشوورەوە بۆ کۆبانی لە لێدوانێکی دا کە وەک وتەبێژی پەیەدە دەردەکەوت رایگەیاند کە پەیەدە تەنها رێگەیداوە (150) پێشمەرگە بچنە کۆبانی هەرجەند پێشتر رێگەیدا بوو (200)پێشمەرگە بچنە کۆبانێوە بەلام هەر زوو ئەم لێدوانەی لەلایەن پەیەدەوە رەتکرایەوە ،لە لێدوانێکیتریدا کە ئەمجارە وەک وتەبێژی سووپای ئازاد دەردەکەوێت رایگەیاند کە سووپای ئازاد ئامادەی دەربڕیوە (1300)چەکدار بۆ پاراستنی کۆبانی بنێرێتە ئەو شارە تا لەگەل هێزەکانی یەپەگەدا ئەو شارە لە هێرشەکانی داعش بپارێزن بەلام ئەمجارەش هەر زوو لەلایەن سەرکردەیەکی سوپای ئازادەوە لێدوانەکەی ئەردۆگان رەتکرایەوە و رایگەیان کە ئەوان لە باردۆخێکدا نین کە بتوانن (1300)چەکدار بۆ پاراستنی کۆبانی بنێرنە ئەو شارە جونکە ئەو کاتە سوپای ئەسەد خالە لاوازەکانمان بەکاردێنێت تا سودی لێوەرگرێت.

لە نوێترین پێشهاتیشدا ئەردۆگان مەرج بۆ چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی دادەنێت کە پێشتر هەر خۆی پێشنیاری چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی کرد بوو کە لە بابەتی پێشترمدا ئاماژەم بە ئامانجی ئەردۆگان کرد بوو لە پێشنیاری چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی ، مەرجەکەی ئەردۆگان (لەگەل چوونی پێشمەرگەدا بۆ کۆبانی دەبێت سووپای ئازادیش بڕواتە ناو ئەو شارەوە) دەپرسم سوپای ئازاد کێن ؟.

من دڵنیام ئەگەر لایەنەکانی رۆژئاوای ولاتەکەم بەم مەرجەی ئەردۆگان رازی بن ئەوە بە دڵنیاییەوە کۆبانێ پاش ماوەیەک لە چوونی ئەم هێزانە دەکەوێت جونکە تەنها ئەردۆگان و خــودا و دەزگای هەوالگیری تورک (میت) دەزانن کە ئەو هێزەی سووپای ئازاد کێن؟.

پەندێکی کوردیش هەیە دەڵێت (لە کاری خێریشدا هەر سەگە).

ئەمەش ئەوبابەتەی پێشترم کە ئاماژەم بە ئامانجی ئەردۆگان کرد بوو لە پێشنیاری چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی


http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=15e31c09







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە