کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانه‌تی 31 ئاب. نه‌ گۆڤاری لڤین و نه‌ قانعی فه‌ردی پێویسته‌ .

Tuesday, 31/08/2010, 12:00


31 ئاب ئه‌و په‌ڵه‌ ڕه‌ش و قێزه‌ونه‌یه‌ ئه‌و ڕیسوایی و ترسنۆکی یه‌ که‌ هه‌تا دنیا دنیایه‌ له‌ نێوچاوانی نه‌گریسی مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌ی ماڵی بارزانی نابێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ماڵی بارزانی به‌ده‌یان په‌ڵه‌ی ڕه‌شی تریان وه‌ك مۆر به‌ناوچاوانه‌وه‌یه‌ به‌ڵام هیچیان وه‌ك ئه‌م په‌ڵه‌ یه‌ ڕه‌ش و قێزه‌ون نیه‌.چونکه‌ 31 ئاب ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ مه‌سعودو ده‌سته‌و دائیره‌که‌ی بۆ قه‌تڵ و عامی خه‌ڵی کوردستان و بۆ زیاتر شکاندنی سومعه‌ی کوردو بۆ زیاتر تاڵانکردن و ماڵوێرانکردنی کورد ده‌ستیان خسته‌وه‌ ناو ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی دڕنده‌و تینو به‌ خوێنی سه‌ری لاوانی کورد. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سعود چیتر نه‌یتوانی له‌ کونو که‌لێنه‌کانی سه‌ری ڕه‌شدا خۆی بشارێته‌وه‌ چیتر ته‌حه‌مولی نه‌ما له‌سه‌ری ڕه‌شه‌وه‌ به‌ دوربین ته‌ماشای هه‌ولێر بکات. بۆیه‌ له‌ به‌ره‌ به‌یانی 31 ئابی 1996 دا کاتێك خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی هه‌ولێر له‌شیرین خه‌ودا بون ده‌بابه‌کانی ڕژێمی به‌عسی دڕنده‌ به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ماڵی بارزانی و چڵکاو خۆرو ئه‌ڵقه‌ له‌گوێکانیان که‌ به‌ جاشه‌ کلك زه‌رده‌کان ناوبانگیان ده‌رکرد. وه‌ك ڕه‌وه‌ کولله‌ شاماڵیان بۆ هه‌ولێر بردو گه‌مارۆیان دا هه‌رچی سوپای دڕنده‌ی حه‌ره‌س جه‌مهوری بو هه‌ڵی کوتایه‌ سه‌ر باره‌گای حیزبه‌ موعاره‌زه‌کان و که‌وته‌ کوشتو کوشتاری ئه‌ندامانیان هه‌رچی جاشه‌کلك زه‌رده‌کانی مه‌سعودیشه‌ وه‌ك له‌شکری مه‌غۆل که‌وتنه‌ تاڵانکردنی ماڵی هاوڵاتیان حیمایه‌کانی به‌رپرسی لقی دوی ئه‌وکات که‌ مامۆستا سه‌عد بو به‌ ئاشکرا ماڵانیان تاڵان ده‌کرد. کوڕه‌کانی خورشید شێره‌و جاشه‌کلک زه‌رده‌کانی هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌ سورچیه‌کان چونکه‌ قوتابی قوتابخانه‌که‌ی بارزانی بون ئه‌وه‌نده‌ هیچ و پوچ و نه‌فس نزم بون ته‌نانه‌ت ته‌پڵه‌کی جگه‌ره‌و ماکسی ژنانیشیان ده‌دزی. هه‌ر به‌رپرسه‌و جاشه‌کانی به‌ردابوه‌ گه‌ڕه‌کێك یان دائیره‌یه‌ك بۆتاڵانی. ئه‌وێ ڕۆژێ ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس حاکمی شارو جاشه‌کانی مه‌سعودیش جه‌لاد بون به‌ده‌یان لاشه‌ی گه‌نجی خێر له‌ خۆ نه‌دیو له‌ کۆڵان و سه‌ر شه‌قامه‌کان که‌وتبو هه‌رچیش له‌ ژێر لێوه‌وه‌ ده‌یوت سه‌یره‌ ئه‌و هه‌مو ده‌بابانه‌ به‌ئاڵای زه‌رده‌وه‌و شۆفێرو ستاڤه‌که‌ی عه‌ره‌بیشن به‌ ئه‌ستێره‌و داڵ و نه‌جمه‌وه‌ له‌ کوێوه‌ ‌ په‌یدابون په‌ڕله‌مانیان کرده‌ گه‌راجی ده‌بابه‌کانیان.؟ ده‌یانگوت ئه‌وه‌ سوپای دوی جه‌مال مۆرتکه‌یه‌ . وه‌ك چۆن کاتی خۆی ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر(کوێت) و تاڵانی کرد ئه‌و له‌شکره‌ تاڵانچیه‌ی ماڵی بارزانیش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌رچی مومته‌لکاتی دائیره‌کانیشه‌ دێزه‌ به‌درخۆنه‌یان کردو ئاوه‌دیوی سه‌ری ڕه‌ش و ماڵی بارزانیان کرد. بۆیه‌ش پارته‌که‌ی مه‌سعود ئاوا به‌ په‌له‌ پڕوزێ هه‌ولێریان تاڵان ده‌کرد چونکه‌ ده‌ترسان ئێستا نا تۆزێکی تر جاشه‌کانی جه‌لالی. کلك له‌سه‌رشان دایان بڕن و بیانکه‌نه‌وه‌ به‌ سه‌ری ڕه‌ش و مه‌سیف و شه‌قڵاوه‌دا چونکه‌ وا گه‌مارۆ درابون ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ مابو. یان هه‌ر هێزه دڕنده‌کانی لیوای حه‌ره‌س جمهوری و فیدائیه‌کانی سه‌دام دوای قڕ کردن و وه‌ده‌رنانی جه‌لالیه‌کان ئینجا جاشه‌ کلك زه‌رده‌کانیش که‌وڵ بکه‌ن چونکه‌ ئه‌وێ ڕۆژێ جاشی کلك زه‌ردو جاشی 66 به‌لای ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ به‌یه‌ك چاو سه‌یر ده‌کران. ئه‌وه‌ دڵۆپه‌یه‌ك بو له‌ ده‌ریایه‌کی ئه‌و خیانه‌ته‌ی که‌ مه‌سعود ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر کردی. ئه‌گه‌ر قانعی فه‌رد مێژوی بارزانی باوکی به‌ هه‌ڵه‌ تۆمار کردبێت یان له‌ پێناوی چه‌ند ملوێنێك دۆلاردا به‌ قسه‌ی جه‌لالی 66 ئاوا باسی مه‌لای ئاشبه‌تاڵی کردبێ. ئه‌ی کێ ده‌توانێ سبه‌ینێ قانعی فه‌ردێکی تر به‌ درۆ بخاته‌وه‌ و شه‌ڕ به‌ گۆڤارێکی تری هاوشێوه‌ی لڤین بفرۆشێ.؟ نه‌خێر هه‌رگیز. بۆیه‌ له‌ 31 ئابدا هه‌مو تێکڕا بڵێن ئه‌و په‌ڵه‌ ڕه‌ش و قێزه‌ونه‌ی که‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ لکاوه‌ به‌نێو چاوانی مسعوده‌وه‌ پیرۆز بێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە