عیلاجی پەیامەکەی مەلا بختیار
Tuesday, 31/01/2012, 12:00
ئەم دوو حیزب (ی.ن.ک وپدک) لەدوای راپەرینەوە تاوەکو ئێستاش هەمیشە بەکردەوە کارێکیان نەکردووە بۆ کۆمەلگای کوردی گەر لە سەدا نەوەدی بۆ پەرژەوەنی خۆیان نەبووبێ ،تەنها هەر بەقسەوراگەیاندن بووە
بۆ ماوەی نزیک بە زیاتر لە بیست سالە بە زەبری نۆکەرایەتی و کوشتن و برسیکردنی کۆمەلگا و دزنی تەواوی سامانی کوردوستان بەردەوامن ولەسایەیی فریودانی کۆمەلگالەسەرەتاوەبە سەدام هێشتا ماوەو ترسە بۆ سەرمان و دواتر حکومەت ساوایەو دواتر زیندوکردنەوەی شەری پارەوکورسی کەوتنە پەلاماری یەکتری وتا وای لێهات کۆمەلگا بۆ ئەوەی براکوژی نەمینێت بێدەنگ بوون لەوەی چۆن بۆ خۆیان هەموولایەنەکانی کۆمەلگاو سامانی کوردوستانیان لەیەک هەلوەشاند ودابەشیان کرد بەسەر دووبەرەدا(سەوز وزەرد) کەبە شێوەیەک کاریگەری داناوە کە چەندین نەوە دروست بێت ئینجا نەمێنیت
بۆ مانەوەی دەسەلاتیان پیێش هەلبژاردنەکەی کابینەی پێنج هاوپەیمانی ستراتیجیان مۆر کرد بەرانبەر بە حیزبەکانی تروبە ساخەت وپارە دابەشکردن وجاوسورکردنەوەو برینی نانی خەلک ئەم حکومەتەی کە لە کارتۆنی و چاوبەستن زیاتر هیچی ترنیە کە بەرهەم سالح دووسال حوکمی ناوچەی سەوزی کردونیچرڤانیش چوارسال حوكمی ناوچەی زەردی کرد ئێستاش کە نێچرڤان حوکمدەگرێتەوە دەست ولێیان کردووین بە فریشتە وەک نەزانیین پاشەلی چەند جوانە
بەلام ئێستا دوای بوونی ١٧ ی شوبات و بەهاری عەرەبی وسود وەرگرتنی ئۆپۆسسیۆن لەم دووحالتەی سەرەوە وترس نیشتن لێیان و نزیک بوونەوە لە هەلبژاردنی تازە زووربەی گەندەلەکان و پالەوانەکانی ئەم ناعدالەتی وبێسەروبەریە لێمان بوونەتە شێخی سەنعاو باس لە کەم وکوریەکان وهووشیارکردنەوەی کۆمەلگا بی ئەوەی دەست بخەنەسەرئەساسترین خالی سەرەکی گرفتەکە چونکە لە پەرژەوەندی ئەوهەلومەرجەنیە کە یارمەتی بەردەوام بوونیان دەدات
مەلابەختیاریش لە پەیامیک بۆ نێچیرڤانی کە لە حەوت خالداکورتی کردۆتەوە ووەک خەم خۆرێک فریشتەکە ئاگاداردەکاتەوەلە کەم وکوریەکان و پێویستیەکان بەهیج جۆرێک خۆی نادات لە هۆی سەرەکی کە هەوێنی ئەساسی چارەسەرەکەیە کە من لێرەدا بەشێوەیەکی سادەیی دەلێم هۆ مەلابختیارو فریشتەکەی کابینەی حەوت گەربێن یاساودەستوریکی دوور لە پەرژەوەنی حیزبی و نەهیشتنی دەسەلاتی بنەمالەونەهیشتنی میلیشیای حیزب ونەهێشتنی پاراستن و دەزگای زانیاری و هەلبژاردنی پەرلەمانیکی بێگەرد وگەراندنەوەی سەربەخۆیی بۆ هەموو دەزگاکانی حکومی...هتد عیلاجی کۆتایی ئەم وەزعەیە کە ئێوە بەدەم وراگەیاندن دەتانەوێت کۆمەلگای پیفریوبدەن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست