کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە115هەمین ساڵیادى ڕۆژنامەگەرى كوردیدا..ڕەوشى ڕۆژنامەگەرى كوردى بە چى ئاراستەیەك

Thursday, 18/04/2013, 12:00




قسەم لەسەر یادوچۆنیەتى ڕۆژى ڕۆژنامەگەرى كوردى نیە ...بەڵكوودەمەوێت تیشكێك بهاوێژمە سەر هەندێك فەوزاى ڕۆژنامەگەرى كوردى و چۆنیەتى كاركردنى ڕۆژنامەنوسى لە كوردستاندا كە سەربارى توندووتیژى وفەلاقەكردن وزیندانى كردن لەلایەن دەزگائەمنیەكانى حكومەتەوە بوتەبەشى هەندێك ڕۆژنامەنوس بەڵام زۆرجاریش چۆنیەتى مامەڵەكردن وكاركردنى هەندێك ڕۆژنامەنوس بەئەنقەست ئەوە دەخولقێنێت بۆئەوەى ..ئەوە بەشى بێت تاناوى بچێتە لیستى خرووقاتەكان وناوناوبانگى پێ باڵا بكات...؟ هەندێكیش مانشێتى گەورەى كردوەتە ناونیشانى بابەتى بجوك بۆ بازاڕگەرمى ڕۆژنامەكەى ؟هەندێكیش میزاجیەتى كردوەتە ڕێڕەوى كاركردن ...؟ حاڵەتێكى ترى زۆر ناتەندروست كە لە هەندێك كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەكان دەبینرێت ئەویش ڕاكێشان وزیادكردنى موكافەئەوموچەى مانگانە بۆڕۆژنامەنوسان لە جێگاكانى ترەوە بۆخۆیان ...هەندێك وهەندێكى تر تائەخیر كەبەداخەوە ئەمانە واى كردوە كە ناوناوبانگى پیرۆزى ڕۆژنامەگەرى بەئاستێك گەیاندوە كە متمانەى ڕۆژنامەنوس كەم بكاتەوە ئەم كەمبونەوەیەش واى كردوە ئەگەر هەندێك ڕۆژنامە یان ڕۆژنامەنوس بیەوێ لێدوان یان چاووپێكەوتن لەگەڵ كەسێك یان بەرپرسێك بكات ئەواكەسى خاوەن قسە وێنەیەك لە لێدوانەكەلاى َخۆیان دەهێڵنەوە نەوەك لەكاتى بڵاووكردنەوەى زیادووكەم بەقسەكانى بكرێت ...كەزۆربەداخەوە ئەمانەواى كردوە میسداقیەتى ڕۆژنامەگەرى بەرەولاوازى بردوە ....لەگەڵ هەمووئەمانەیش ڕۆژنامەوڕۆژنامەنوسى ..ڕاستبێژو بەئەزمون وخاوەن لێهاتوى بەتواناوكاراى زۆرباش مان هەیە كە بەویژدان وبەپێى پرنسیپەكانى یاساى ڕۆژنامەگەرى كاردەكات وخۆى وناوناوبانگى ڕۆژنامەگەرى كوردى لەهەرلەكەوناشیرین بونێك دەپارێزێت وزۆربەئەخلاقیاتێكى بەرزەوە مامەڵە لەگەڵ ڕەوش وڕووداوەكان دەكات كەبۆهەموان جێگاى دڵخۆشیە لەهەمان كاتیش كەم فرۆشن كەئەویش هۆكارەكەى بۆئەووفەوزایە دەگێڕمەوە كە ئەووڕەوشەناتەندروستانەى سەرەوە واى لە خوێنەركردوە هەردەم چاووبۆ متنشێتى گەورە بگێرێت لە نێووڕۆژنامەكاندا كە هەمووڕۆژنامەیەكیش ئەووكارە ناتەندروستەى پێناكرێت چونكە لەگەڵ سیاسەتى ڕۆژنامەكەوئەخلاقیاتى ڕۆژنامەگەرى نایەتەوە ...كەبەدیدى من جگەلەوەى كە دەبێت وەزارەتى ڕۆشنبیرى ڕێگەیەك بگرێتەبەربۆ ڕێگە گرتن لە دەرچواندنى ئەووبڵاوكراوە زۆرووزەبەندانە وئەركى سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى كوردستانیشە كە یاساكانى نوسین وبڵاوكردنەوە بەسەر ڕۆژنامەنوساندا بكاتە مەرجى ئەندام بون وچاودێرێكى فعال بێت بۆڕێگە گرتن لەوودیاردە نائاساییانەى لەلاى هەندێك رۆژنامەنوس بوەتە پیشەى ڕۆژانەیان وە زەروریشە كە سەندیكاى ڕۆژنامەنوسان چاوێك بەیاساى وەرگرتنى ئەندامیەتى كاراوبەشداردا بخشێنێتەوە كە مەرجى ئەندام بونى كارا ئەووڕۆژنامەنوسانە ناگرێتەوە كە موچەخۆرى میرین ومەرجە كە هەرئەندامێكى كارابژێوى لەسەرموكافەئات بێت .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە