کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ نووسەری بابەتی كردنەوەی نووسینگەی گۆڕان لە سووریا

Wednesday, 24/11/2010, 12:00


سە رە تا ئەمەوێ ئەوە بڵێم كە ئەم نووسینەم داكۆكی كردن نیە لە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە بەدوای پەیوەندی ژێر بەژێر ئەگەڕین بۆبەدەست هێنای پشتیوانی دەرەكی بۆ ئامانجی حیزبی و شەخسی,دیارە مێژووی پارتە سیاسیەكانمان پڕه‌ لەو پەیوەندیە گوماناویەكە تا رۆژی ئەمڕۆشمان هەر بەردەوامە.سەبارەت بەبابەتی ئەو برادەرەش دەربارەی كۆبوونەوەی لیستی گۆڕان بەنوێنەرایەتی دانای ئەحمەد مجیدلەگەڵ مووخابەراتی سووری پێم وایە دوورە لەڕاستیەوە، چونكە ئەوەی تۆزێك شارەزای كۆبوونەوە موخابەرایەتیەكان بێت ئاوا بەئاسانی وخێرایی دزە ناكاتە دەرەوە جیا لەوەی كە لەلایەن یەكێك لەبەشداربوانی كۆبوونەوەكەوە دزەی پێ بكرێ بۆ هەر مەبەستێ بێ وا بەئاسانی خۆی ناخاتە مەترسیەوە.دەربارەی پەیوەندی دانا لەگەڵ كاربەدەستانی سووریا من ئەو شاهیدیەی بۆ ئەدەم كە ساڵانێكی دوور و درێژ لێپرسراوی پەیوەندیەكانی یەكێتی بووە لە شام و پەیوەندیەكی توند وت ۆڵی هەم لەگەڵ لێپرسراوانی پایەبەرزی حكومی و هەم لەگەڵ دەزگای مووخابەراتی سووریا هەبووە و ئەگەر پەیوەندیەكی لەو جۆرەش ئەنجام درابێ ئەوە بزووتنەوەی گۆڕان دەخاتەخانەی حیزبەكانی تری كوردستانەوە لەسەرو هەمووشیانەوە پارتی و یەكێتی, بەڵام ئەوەی لای من بووە جێگەی پرسیار و وەڵامدانەوەی ئەو برادەرە ئەوەیە پێم سەیرە ئەو برادەرە ئەوەندە ئاگاداری ئەو پەیوەندیە ژێربەژێرەی گۆڕانە كە بەو ماوە كورتە توانی ئەو زانیاریەی پێبگات و بڵاوی بكاتەوە ئەی چۆنە تا ئێستا بەدرێژایی ئەم 18ساڵەی حكومڕانی یەكێتی و پارتی زانیاری ئەوەی بەدەست نەگەیشتووە كە هەردوو حیزب بەدرێژایی ئەم ساڵانە كوردستانیان كردۆتە مەیدانی تەراتێنی دەزگا مووخابەراتیەكانی جیهان.
 من لێرەدا بە حوكمی ئەوەی لە ناو یەكێتیدابووم ئاماژە بەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی ئەكەم وئەو لایەنانە ئەخەمە روو كەب وونیان هەیە لەم دەڤەرەی خۆمان, بوونی بنكەیەكی گەورەی دەزگای مووخابەراتی ئەمریكا كە ئێستا ئەركی هەرە سەرەكیان چاودێری كردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانە و هەماهەنگی كردنە لەگەڵ هەندێ لایەندا, بوونی دەزگای مووخابەراتی دەوڵەتی بەریتانیا كە تا رادەیەكی زۆر هاوئاهەنگیان لەگەڵ ئەمریكیەكانداهەیە,بوونی بارەگایەكی دەزگای میتی تووركی لە نزیك باڵاترین بارەگای یەكێتی, بوونی بارەگایەكی گەورەی ئیتلاعاتی ئێرانی,بوونی بارەگایەك بۆ نوێنەری مووخابەراتی ووڵاتی ئوردن,بوونی بارەگایەكی تری نوێنەری مووخابەراتی كۆماری عەرەبی میسری. ئەمە جگە لە تواجدی شخسی مووخابەراتی فەرەنسا و روسیا و ئەوانەشی بەنهێنی كار ئەكەن.ئەمە جگە لەنوێنەرایەتیەكانی ووڵاتان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی ئەمە مێژووی تازەی هەردوو حیزب وپەیوەندیە ژێربەژێرەكانیانە كە دواجار بەر نەفرەتی خەڵك و مێژووئەكەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە