کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ملیونێک و شه‌سه‌د هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ

Wednesday, 17/08/2011, 12:00





دوو که‌ناڵی کۆره‌ک و که‌ناڵی چواری ماڵی بارزانی ، و که‌ناڵه‌ حیزبیه‌کانی تر بوونه‌ته‌ جێگه‌ی خۆده‌و‌ڵه‌مه‌ندکردن و کاره‌ نه‌شیاو‌ و گه‌نده‌ڵیه‌کانی لێپرسراو و پیاو وئافره‌ته‌کانی هه‌ر دوو کۆیله‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی...هه‌رێمی کوردستان بۆته‌ شوێنی په‌لاماردانی سامانی نیشتمانی و کێ ده‌توانێت زۆرترین به‌ش بۆخۆی ببات...که‌س به‌که‌س نی یه‌ و ڕاوووووتێکه‌..له‌ خه‌ویشدا ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ و چه‌ته‌کانیان هه‌رگیز شتی وایان به‌خۆیانه‌وه‌ نه‌ده‌دی ، ده‌بێت هه‌میشه‌ سوپاسی گه‌مژه‌یی سه‌دام و داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌ بکه‌ن...ئه‌وه‌ نی یه‌ تاڵه‌بانی له‌ سه‌ردانی بۆ ئه‌مه‌ریکایدا چووه‌ خه‌سته‌خانه‌ی سه‌ربازی واڵته‌ر ڕید Walter Reed Army Hospital و پێنج هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر سه‌ربازێک خسته‌ ژیر سه‌رینه‌کانیانه‌وه‌ و پێ ی ووتن ئێوه‌ ووڵاتی ئێمه‌تان ڕزگارکرد ، ئێوه‌ ڕزگارکه‌رن ......تاڵه‌بانی چۆن سوپاسیان ناکات و پاره‌یان ناداتێ ، له‌سایه‌ی ئه‌م سه‌ربازانه‌دا خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و چه‌ته‌کانی شاخی کردۆته‌ بیلوێنه‌رو میلیونێر...
بنه‌ماڵه‌ی خاینزاده‌ی بارزانیش له‌سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا هه‌موو کوردستانیان داگیرکردووه‌ و بوونه‌ته‌ دیکتاتۆری له‌ چه‌شنی سه‌دام به‌سه‌ر کوردستانه‌وه‌...
هه‌ر که‌سێک نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه بۆ دزین و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنه‌ و ده‌که‌ونه‌ دروست کردنی پڕۆژه‌ی ساده‌ و و وه‌همی و خراپ و بێ به‌رهه‌م ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ بدزن و زۆرترین سامان په‌یدابکه‌ن و زه‌وی و زاری کوردستانیان هه‌مووی به‌ فه‌رهوود برد بۆ خۆیان و که‌س ناوێرێت له‌ ئاستیاندا هیچ بڵێت...
دادگا و پارێزه‌ر هه‌مووی کڕاوه‌ و کێ ئازایه‌ پاره‌ په‌یدا بکات و ئه‌مه‌ فرسه‌ته‌ و شتی وا جارێکی تر هه‌ڵناکه‌وێته‌وه‌..هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جووته‌ش ، ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ ، ئه‌م دوو که‌ناڵه‌یان به‌ فرسه‌ت زانی تا که‌مێک پاره‌ بۆ خۆیان به‌رن ، ده‌بینن له‌ کوردستان دا فڕکان فڕکانێکه‌ وکه‌س به‌که‌س نی یه‌ وهه‌رچی لێپرسراوه‌ کانی حیزبه‌کان و دۆست و خزم و که‌سوکارین هه‌یه‌ خه‌رکی ڕاوو و ڕووتن وخۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنن ...خۆ ئه‌مانیش هیچیان که‌متر نی یه‌ له‌ چه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ..

ئه‌وه‌تا به‌ پێ ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ (له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران برِى (160)ده‌فته‌ر دۆلارى ئه‌مریكى سه‌رفكراوه‌ بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ)به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌ناڵ چوار و كۆرِك تیڤى)
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە