کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌تاتوركێكی تر به‌ به‌رگی ئیسلامیه‌وه‌ خه‌ریكی فریواندنی كورده

Tuesday, 25/06/2013, 12:00

1747 بینراوە






ئه‌وه‌ی موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركی نه‌ته‌وه‌ په‌رست له‌ توركیادا به‌سه‌ر كوردیدا هێنا هیچی كه‌متر نییه‌ له‌و تاوانه‌ی هیتله‌ر به‌رامبه‌ر جوله‌كه‌ی كردی . به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كوردی فریوئه‌دا به‌ ویستی خۆی به‌كاری ئه‌هێنان . له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌جۆرێك كورد فریوده‌درا له‌ ئێستاشدا به‌ جۆرێكی تر . تورك هه‌مووی یه‌ك عه‌قڵیه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ نه‌گۆڕه‌ فیگره‌تیان وایه‌ ناوی كورد له‌سه‌ر زمانیان قورسه‌ هیچ كات دان به‌ بوونی كوردا نانێن مه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكیان هه‌بێت و بیانه‌وێ كورد فریو بده‌ن ، هه‌موویان به‌ ئیسلامی و عه‌لمانی و گشت چین و توێژێكیانه‌وه‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی كوردن . له‌ ئێستادا ئه‌م توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستانه‌ له‌ ڕێگه‌ی كاریگه‌ری دینه‌وه‌ كار له‌سه‌ر كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه‌ كاریگه‌ری خۆیان دروست بكه‌ن و به‌ ئامانجی گڵاوی خۆیان بگه‌ن . وه‌ك تاكتیكێكی پیلان بۆ داڕێژراوی زۆر ووردی چه‌ندین ساڵه‌یان سه‌ره‌تا له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه‌ تێكه‌ڵی كوردانی باشوور بوون . وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ ته‌نها ئامانجیان خزمه‌ت كردنه‌ به‌ كوردی موسڵمان ، به‌ڵام ئایا وایه‌ ؟ با چاوێ به‌ كار و كرده‌وه‌ی ئه‌م توركه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رستانه‌دا بهێنین ،با هه‌موو بزانین ئه‌مانه‌ كێن ؟ بۆ به‌ ئیسلامی خۆیان ده‌ناسێنن ؟ ئامانجیان چی یه‌ ؟ ئایا جیان له‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتوركی گۆڕ به‌ گۆڕ .؟
ئه‌مانه‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت زانای به‌ناوبانگی كوردی باكور سه‌عیدی نورسی له‌ ڕێگای نوسین و كتێبه‌كانیه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی باش له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی به‌ گشتی و كورد به‌ تایبه‌تی دروست ده‌كات ، هاتن كه‌سێكی ناو خۆیان هێنا تا خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نورسی دروستی كردووه‌ بیگێڕن به‌لای ئه‌م كه‌سه‌ی خۆیاندا . هه‌ڵبه‌ته‌ پیلانێكی وورد و درێژخایه‌نی ده‌وێ تا بتوانن له‌ هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای بگه‌یه‌نن ئه‌مه‌ پیاو چاكه‌ ، له‌ ئاستی پێغه‌مبه‌راندایه‌ .
 ئه‌و كه‌سه‌ فه‌تحوڵا گوڵه‌نه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی خۆی له‌ تاو زوڵم و زۆرداری حكومه‌تی توركیا هه‌ڵاتووه‌ بۆ ئه‌مریكا . به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ پیاوی ده‌وڵه‌ته‌ و خۆیان ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ سپاردووه‌ .
 ئه‌و پلانه‌ جوانانه‌ی نورسی دایڕشتوه‌ بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی تاكی موسوڵمان و به‌ ئاگا هێنانه‌وه‌ی كورد تا بگه‌نه‌ مافه‌كانیان . گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌ك خۆی تێدا شاره‌زا كرد بۆته‌ شیكاری ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت . زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێ چه‌واشه‌ كردووه‌ . ئه‌وه‌ پلانی نورسی بوو بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ و پێگه‌یاندنی لاوانی كورد و موسڵمان به‌ڵام نه‌یان هێشت بگاته‌ ئاواته‌كه‌ی هه‌رزوو ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ركوتیان كرد . فه‌تحوڵا گوڵه‌ن به‌ یارمه‌تی میتی وڵاته‌كه‌ی زۆر به‌ نهێنی له‌ زۆربه‌ی وڵاتان خوێندنگه‌ی كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌وه‌ڵ كاری ئه‌م خوێندنگایانه‌ دوای خۆ ناساندن و دروست كردنی شۆهره‌ت ناساندنی گوڵه‌نه‌ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی دروست ئه‌كه‌ن پاره‌یه‌كی زۆریی بێ ئه‌ندازه‌ش ده‌ست ده‌خه‌ن واتا هه‌م سیخوڕی ده‌كه‌ن هه‌م بازرگانیه‌كی باش . ئه‌م گوڵه‌نه‌ نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ خۆی كردۆته‌ ده‌مڕاست و ئه‌ولیای خوا لای خه‌ڵكی ڕۆژانه‌ له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ وتار ده‌دات ئه‌وه‌ش بزانن به‌ قه‌ده‌ر مه‌لایه‌كی داماوی كوردی قوربه‌سه‌ر عیلمی پێ نی یه‌ . ئه‌وانه‌ی وه‌ك مامۆستا له‌ خوێندنگه‌كاندا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ هه‌موو كات باسی گوڵه‌ن بۆ خوێندكاره‌كان ده‌كه‌ن و پیرۆزی ئه‌كه‌ن لایان وتاره‌كانی بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌ . وا خۆشه‌ویست كراوه‌ لای هه‌ندێ له‌ بری پێغه‌مبه‌ر د.خ دائه‌نرێ . به‌ڵام وه‌ك وتم كاری چه‌واشه‌كاریه‌ . ئه‌گری سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕائه‌كێشێ . ته‌نها ئامانجی چه‌واشه‌كاری و فریودانی كورده‌ ، ناساندنی تورك و زمانه‌كه‌یه‌تی به‌ جیهان ، سڕینه‌وه‌ی ناوی نورسی له‌ دڵی خه‌ڵكی و ناساندنی خۆیه‌تی .
 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیدا نی یه‌ له‌ شوێنێكدا ئه‌ڵێت حه‌ز ئه‌كه‌م بمكه‌ن به‌ دوو كه‌رته‌وه‌ به‌ مشار به‌س به‌شه‌ كورده‌كه‌ی توركیا له‌ توركیا نه‌بێته‌وه‌ . ئاخر نه‌ته‌وه‌ په‌رستی هیچ و پوچ تۆیه‌كی سیخوڕ به‌ ناو ئیسلام چیت داوه‌ له‌ كوردستان ، ڕۆژێ یه‌ت كوردستان دروست ئه‌بێت و حه‌زه‌كه‌ت یه‌ته‌دی نه‌ته‌وه‌ په‌رست .
ئه‌م ڕێكخراوی گوڵه‌نه‌ بازرگانییه‌كی ئێجگار به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باشووری كوردستان كار به‌ پاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆیان هه‌ڵده‌سوڕێنن . وه‌ك ئه‌وترێت ئه‌و پارانه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ ده‌ستی ده‌خات ئیتر به‌ كۆمه‌كی خه‌ڵكی بێت كه‌ به‌ ناوی په‌روه‌رده‌وه‌ بۆ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان لێیان كۆده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قازانجه‌ زۆره‌ی خۆیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌ خوێندنگه‌ و زانكۆ و ته‌له‌فزیۆن و بانق و مۆڵه‌ بازرگانیه‌كانیاندا گشتی بۆ سوپای توركیا دابین ده‌كرێت ده‌درێت به‌ وه‌قفی مه‌همه‌ت چیك بۆ كورد كوشتن .
كورد ئیتر به‌سه‌ خه‌و و خه‌فڵه‌ت ، هه‌سته‌ به‌خه‌به‌ر بێ دوژمن له‌ ماڵه‌كه‌تدایه‌ . ئه‌وه‌نده‌ له‌ قوڵایی نیشتیمانه‌كه‌ماندان ناتوانیت سبه‌ینێ لێی قوتارببین ، سبه‌ینێ ئه‌و بڕیار ده‌دا له‌ بری ئێمه‌ ، گوڵه‌نی نه‌ته‌وه‌ په‌رست به‌ به‌كارهێنانی دیینی پاكی ئیسلام ده‌ستی به‌سه‌ر زۆر گه‌نجی‌ خه‌ڵه‌فاودا گرتووه‌ . ماڵ و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌ ده‌نێرێته‌ توركیا ئه‌وه‌تا ته‌نها له‌ باشووری كوردستان جگه‌ له‌ نزیگه‌ی 25 خوێندنگه‌ ، زانكۆ و بانك و ده‌یان كۆمپانیای جیاواز ڕادیۆی ده‌وران كه‌ به‌ حساب ئیسلامیه‌ به‌س بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی داییم گۆرانییه‌ ئینجا له‌ به‌شێكی هه‌واڵه‌كانیدا هه‌واڵی ڕادیۆیه‌كی توركیا ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كات وه‌ك ئه‌زانن ڕاگه‌یاندنی توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانی خێر به‌ كوردا نانێت ئه‌وان ئه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌ هه‌مووی سه‌یرتر هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و كوردستانی باشووره‌دا ئیتر قوتابخانه‌ بێت یان هه‌رچییه‌كی تر پاره‌كه‌ی به‌ خه‌ڵكی هه‌ژار و بازرگانانی بێ مێشك ده‌ده‌ن له‌وانی وه‌رده‌گرن . خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكن له‌ هه‌ولێر . من ئه‌م قسانه‌م با وه‌سیه‌ت بێت دوای 20 بۆ 30 ساڵی تر نه‌وه‌كانمان ئه‌بینینه‌وه‌ له‌ تاو گێلی ئێمه‌ و ده‌سه‌لاتدارانمان ئه‌كه‌ونه‌ داوی كێوه‌ ، گیرۆده‌ی چی ده‌بن . وه‌ك وتم گوڵه‌ن و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌بنه‌ ده‌م ڕاست و بڕیارده‌رمان ئه‌وسا به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست ، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت گوڵه‌ن كه‌ وتی ئه‌و پارته‌ هه‌موو ده‌ڵێن به‌چاوان پیاو چاك و سه‌روه‌رمان ، تكایه‌ فریا بكه‌ون داهاتووی كوردستان و منداڵه‌كانتان . گوڵه‌ن دوژمنی سه‌رسه‌ختی شۆڕشی بزوتنه‌وه‌ی كوردیه‌ له‌ هه‌ر كوێ بێت له‌ ژێر هه‌ر ناوێكا بێت . به‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌ڵێت تیرۆرست . ڕاگه‌یاندنه‌كانی له‌ توركیادا ئه‌و شته‌ ئه‌ڵێن به‌ كورد كه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی تۆ ئه‌یڵێن كه‌واته‌ كوا جیاوازی .
 بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ خوێنه‌رانی ڕاپۆرتی ڕێبوار كه‌ریمی په‌یامنێری ڕوداو ئه‌ڵێم نه‌كه‌ن باوه‌ڕ به‌ گوڵه‌نی نه‌ته‌وه‌ په‌رست بكه‌ن ئه‌وه‌ فریو ده‌ره‌ هه‌ڵتان ده‌خڵه‌تێنێت به‌و قسانه‌ . بۆ زانیاریتان هه‌موو شه‌وێك له‌ سه‌دان ماڵ له‌ شاره‌كانی كوردستان هه‌ولێر و سلێمانی هه‌موو شاره و شارۆچكه‌كانی تۆ كۆبوونه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و باسی ئه‌م گهوڵه‌نی نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌یان بۆ ده‌كرێت . ماڵ به‌ ماڵ به‌ ناوی میوانیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن مامۆستاكانی خوێندنگه‌كان باسی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ توركه‌ گوڵه‌ن ئه‌كه‌ن . چه‌ندین كتێبی كراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی به‌ ناو خه‌ڵكیدا بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی چاپحانه‌ی عیرفانه‌وه‌ كه‌ هه‌ر هی ڕێكخراوی گوڵه‌نه خۆیه‌تی له‌ هه‌ولێره‌ . ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵی قوربه‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ به‌ حه‌ڵكی بكه‌ن ئاسایشی كوردستان ته‌فر و تونایان ئه‌كات به‌س مادام ئه‌مانه‌ توركن و میتیان له‌ پشته‌ پیاو ناوێرێ پێیان بڵێ مه‌رحه‌با .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)