کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو ئەندامی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لە شارۆچكەی دیانا دەڕفێندرێن

Wednesday, 24/11/2010, 12:00


دوێنی كاتژمێر 9:30ی سەرلەبەیانی هێزەكانی ئاسایشی شارۆچكەی دیانا هەڵدەكوتنە سەر ماڵی وڵاتپارێزیك بەناوی" هاشم چەلیك" و دوو ئەندامی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەناوەكانی" كارۆخ محمەد جاف و لۆقمان كەریم عەلی" كە لەنێو خەباتی جەماوەریی دا جێ دەگرن و لەماڵی هاشم چەلیكدا دەبن، قۆڵبەستدەكرێن و بەكەلەبچەكراوی، لەماڵ دەریاندەخەن و هەتا ئێستاش دیار نییە، كە لەكۆێ دانەو هەروەها، ئەمڕۆش كاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی خاوەنماڵەكە، هاشم چەلیكیش لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی دیاناوە، قۆڵبەستكراوەو لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
جێگای ئاماژە پێكردنە، ئەوە بۆ جارێ دووهەمینە، كە هەر دوو ئەندامەكەی پارتی چارەسەری لەماوەی بیست رۆژدا، لەلایەن ئاسایشەوە، دەستبەسەر دەكرێن. هاوكاتیش بەر لەهەفتەیەك، هەر لە هەمان شارۆچكەدا، لەلایەن ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سۆكایەتی بە دوو خەباتكاری ژنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كرابوو و رووبەرووی توندوتیژییان دەكەنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە