بەڕێز کاک نەوشــیروان بە تایبەتى...تاکەى لە پەنهاندا بڕیار لە ئێســتا و ئایندەمان ئەدرێت؟
Wednesday, 26/08/2009, 12:00
ڕابووردوومان بە هەموو تاڵى و شــیرینیەکانیەوە گوزەشــت و ئەوەى ئایندەمان تاڵ یان شــیرین ئەکاتەوە بەســتەگى بەوەوە هەیە تا چەندێک پەندمان لە ڕابووردووە تاڵەکان وەرگرتووە و ئەمڕۆ بمانەوێت بیانســڕینەوە، کە بێگومان ئەوە هەنگاوى هەرە ســەرەکى هەر گۆڕانێکە لە ژیانى ئیســتا و ئایندەماندا. ئەى بەڕێز حیکایەت و ســەرگوزەشــتەى ژیانمان (ئەم میللەتە) هەموو بە یەکەوە هێندە تاڵ بوو کە شــیرینیەکانى هەموو ســڕى یەوە بۆیە هەتا ئەم ســاتە وەختەش هەموومان هەر عەوداڵى شــیرینیەکانى ژیانین ، شــیرینى بە مانا چڵێســیەکەى ناڵێم، بەڵکوو ئەو شــیرینى یەى گرێ کوێرەى ئاوات و ناخەکانمان ئەکاتەوە، ئەو ناخانەى چاویان بڕیوەتە ژیانێکى نوێ ، ســیســتەمێکى نوێ، یاســایەکى نوێ بۆ ژیان، دەرچوون لە تەقلید، دەرچوون لەو دووبارە بوونەوانەى بەردەوام ئەمانکات بە کۆیلەیەکى نوێ تر لە جاران لە شــێوازێکى دیکەدا. من بەش بە حاڵى خۆم واى بۆ دەچم کە ژیانمان ئەســیرى داڕشــتن گەلێکە کە لە پەنهاندا ســیاســەتمەداران و فەرمانڕەوایانى ئەم کۆمەڵگایە نەخشــەى بۆ ئەکێشــن و هەمیشــە دەیانەوێت میللەت لە هەڵچوون و داچوونێکى بێهوودە و بەردەوامدا بێت، بەڵام ســەرەنجام گۆڕانمان هەر بە خەونى دەمێنێتەوە و دەگەڕێینەوە ناو قەفەزى کۆیلەیەتى بەردەواممان. تاکەکانى کۆمەڵگاکەمان لە هەر ئان و زەمانێکدا ئیرادە و عەزمێکى بەتینى تێدا کۆدەبێتەوە، بێگومان هەر زوو لە پەنهاندا ئاوێکى بە ڕەحمەتى پێدا دەکەن و خامۆشــى ئەکەنەوە و تەنها چارە گەڕانەوە بۆ ناو قەفەزەکە دەبێت. من کوت و مت ئەم دۆخەى ئێســتامان وەها تەفســیر دەکەم دەنا لە پاى چى پاش ئەو هەموو ڕاوەشــاندنى دروشــمگەلى گۆڕانە و ئەو شــەپۆلى مەردومەى وەک دەریایەکى بێ ســنوور لە دەورى مۆمى گۆڕان کۆبوونەوە کەچى هەر مایە پووچ و دەســت بەتاڵ دەگەڕێینەوە ناو قەفەزى دیلى یەکەمان، ئەو مەردومەى هەموو تەحەدایەکى قبوڵ کردوو، پایەکانى دەســەڵاتى هێنابووە لەرزە، تەنانەت دەســەڵات واى لێهاتبوو ئەمرى واقیع قبووڵ بکات و ســەرى خۆى هەڵگرێ، کەچى ســیحرى پەنهانى ویســتەکانى ڕابەرانى ئەو تەوژمە بەهێزە، لەرزەى پایەکانى دەســەڵاتى هێور کردەوە و بەڵکو بە پێچەوانەوە لەرزەى خســتەوە ئەژنۆى تاکى هەڵچووى میللەت و ئەو هەموو هات و هاوارەى شــى بووە وە بۆ خورى یەکە، گەرمى هەڵچوونى میللەتیان لە دەســەڵات لە فرێزەرەکانى ڕازى کردنى یەکتردا ســارد و ســڕ کردەوە و بە میللەتیان ووت بۆ ســاڵانێکى دیکە، یان دەیانى دیکە یان چەند ســەدەیەکى دیکە، چاوەڕێ بن جارێ گۆڕان وادەى نەهاتووە و ئێمە خۆمان لە هەر ئان و زەمانێکى دیکەدا پێتان ڕادەگەیەنین کەى وادەیەتى. دەنا لەم ســەر و بەندەدا هەسـتمان کرد لە پەنهان و ژێر پەردەداهەندێ ســیناریۆ بەڕێ خران کە مەرگى حەتمى دەســەڵاتى گەڕانەوە دوواوە و ئومێدەکانى میللەتى لە چاوەڕوانى ئەزەلى خۆیدا بەند کردەوە، دەنا ئەى بەڕێزمان ئەى هەڵگرى ئاڵاى گۆڕان و مۆمە ڕووناکى بەخشــەکە ئێمەى میللەت وەڵامى ئەم پرســیار و ســەرنجانەمان لە ئێوەى بەڕێز ئەوێت، کە بێگومان وەڵامى لاى بەڕێزتان هەیە: 1- پێش وەخت دەزانرا کە دەســەڵاتى کوردى لە ســاختەکارى و تەزویردا گرەویان لە شــەیتانیش بردۆتەوە، ئەى بۆچى بە توند و تۆڵى بایەختان بەو ڕاســتیە نەدا و پێش وەخت خۆتان بۆ ئامادە نەکردبوو؟ 2- بۆچى قبووڵتان کرد یەک ملیۆن کارتى دەنگدانى زیادە لە لایەن کۆمیســیۆنەوە چاپ بکرێت و بهێنرێت ، ئەوە خۆى ئاماژەیەک بوو کە تەزویر ئەنجام ئەدرێت. 3- پاش ئەوەى تەزویر کرا و حەى عەلەل ســەلات ڕوون و ئاشــکرا بوو ، پەناتان بۆ هەر کۆمیسـیۆن و دادگایەک برد هەر تەزویر ســەرکەوت و کەس حیســابى بۆ نەکردن، ئەى چەندین ســاڵە لە نا و ئەم کۆمەڵگا و ســیســتەمە شــێواوەدا ناژین کە بێ یاســا و دادگا و کۆمیســیۆنى ڕاســتەقینەیە، ئێوە بڕیارتان دابوو بەرامبەر کارێکى وەها پەنا بۆ میللەتەکەتان ببەن، بە خۆ پیشــاندان و مانگرتنى ســەرانســەرى کە مافێکى ســادەى میللەتە پێ ى هەســتێت، کەچى واتان نەکرد لە گەڵ ئەوەى میللەت هەمووى بە گەرما و گەرمى ڕاسـتەوخۆى دواى هەڵبژاردن هەموو ســاز و تەیار بوون بۆ ئەو مەبەســتە کە ڕەنگە دەنگدانەوەیەکى جیهانى دروســت بکردایە کە تا چەندێک دەســەڵاتى کوردى بە ســاختە و تەزویر لە سـەر تەختى ســوڵتانى هەڵنیشــتوون و فڕیان بە دیموکراســیەوە نیە. بەڵام بە بێدەنگیتان و لە پەنهاندا ناخى خرۆشــاوى مەردومتان خامۆش کردەوە و ســەحنەى نەبەردى دیموکراســى لە دەســەڵات چۆڵ کرا و مەردومتان بە گورگانخوارد گەیاند. 4- با لەوانەش بگەڕێین ، ئەى لە یەکەم دانیشــتنى پەرلەماندا بۆ قبوڵ کرا لە هۆڵێکى دیکەى بەدەر لە پەرلەمان کە وەکوو ســینەما و ســتادیۆم وابوو بە تەشــریفاتێکى تەقلیدى و زەمەن بەســەرچوو حەشــاماتێک کۆ بکەنەوە و بەبێ هەڵبژاردنى یاســایى ســەرۆک و جێگر و سکرتێرى پەرلەمان دیارى بکەن و کەس نقەى لێوە نەیەت، ئەى ئۆپۆزیســیۆنەکەمان بۆچى چەند کەوچکێک ئیکســیرى دیموکراســــیان نەکرد بە قوڕگى ئەو پەرلەمانە گەڕەلاوژەیەدا بە هەڵوێســتێکى بوێرانە و هاتنە دەرەوە لە هۆَڵەکە بە بەردەم میدیاکانى ناو خۆ و دەرەوە، کە دەزانن چ ســەدایەکى دەبوو کاتێک میدیاکانى جیهان لە لەندەن و واشــنتۆن و پاریس و.........هتد، بیانوتایە یەکەم پەرلەمانى ڕاســتەقینەى کوردى ئەمڕۆ لە دایک بوو کە ئۆپۆزیسـیۆنى تێدایە و ناهێڵن بچووکترین هەنگاوى نایاســایى تێپەڕ ببێت بە ســەریاندا، بەڵام قەدەرى کورد وایە هەرچى چووە ناو هۆڵ و پاڵ دەســتى دەســەڵاتەوە سیحرى ئۆپۆزیســیۆنەکەى بەتاڵ ئەکرێتەوە.
ســەرفراز
ســلێمانى
23/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست