کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەسەڵاتی بێ چاو گوێ ... و دەم هەراش ؟

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1947 بینراوە




لە یەکەم ڕۆژی دروست بوونی هەرێم و دامەزرانی پەرلەما ن دەسەڵاتی کوردی ڕووبەڕووی رەخنەو گەندەو گاز بۆتەوە دیارە قسە زۆر لەو ڕەخنەو گەندەو گازانە کراوە کە دەسەڵات خۆشی لە ئاکامی هەموو ئەو ڕەخنانەدا ئەم ڕاستی یەی چەند جار درکاندوە کە لەناویاندا گەندەڵی هەیە کەمتەرخەمی وفەسادی هەیە!!لەهەوڵی چاکسازیدان .. بەڵام . ئەوەی گرنگە تا چەند ئەم دیاردانە چارەی بۆ کراوە یاخوود هەوڵی چارەکردنی بۆ دراوە کە ئەمەیان ناچێتە بواری چاکسازیەوە

دیارە بوونی دەنگی ناڕەزایی واتە کەموو کووڕی لەدەسەڵاتدا کە ڕۆژانە کۆڕ و سیمینارو میدیاکان ئەی دەنەوە بە چاو و گوێی دەسەڵاتدا. پرسیار لێرەدایە خۆ ئەگەر دەسەڵات چاوی نەبێت ئەوا بەگوێکانی دەیبیستێت خۆ ئەگەر گوێ شی نەبێت ئەوا بەچاو ئەیبینێت کەواتە دەسەڵات نابیناو کەڕە واتە نە چاوی لە شتەو نەگوێی لە شتەکاندا.. دیاری نەکردن هەستنەکردن بە شت وباروودۆخەکان خۆی لەخۆیدا کەڕی و کوێری یەکەیە.. ئێ باشە لەگشت ووڵاتانی دوونیادا هەموو مرۆڤە نابیناو کەڕەکان هەستێکیان هەیە بەهۆیەوە ئاگاداری ڕوودا و باروودۆخەکان دەبن بگرە زۆریشیان لە چاوساغ و گوێ ساغەکان بە هەستیارترن لە گەلێک ڕووەوە ...کەواتە نەبوونی چاوو گوێ لێنەبوون لە شتەکان لەدەسەڵاتدا ناچیتە قاڵبی کەمئەندامیەوە بەڵکو لە قاڵبی ئیفلیجیدایە! چونکە وەک ووتم نابیناو کەم ئەندامەکان هەستی بەبینین و هەستی بیستنیان بە سەلیقەو تەجروبەی خۆیان دروست کردوە ...ئەی کەدەمی هەر یەکێکیش لە دەسەڵات دەکەیتەوە ئەوەندە شتت بۆ باس دەکات ئەوەندەت راوو ڕێوی بۆ دێنێتەوە هەر قەرزباریشت دەکات کەواتە دەسەڵات دەم هەراشە .. وەلی بێ چاوی و کەڕیی دەسەڵات لەچەند حاڵەتێکدا خۆی ئەبینێتەوە ":

وەک ئەوەی کە دەسەڵات گەمژەبێت نە چاوی شتەکان ببینێت ئەگەر بشیان بینێت دیاری شتەکانی بۆ نەکرێت ! کە گەمژەش بوو ئیدی شتەکانیش ببیستێت لەگوێ یەکیەوە دەڕواتو لە ووی ترەوە دەچێتە دەرەوە یاخود گەل و میللەت بەگەمژە دەزانێت چونکە ئەوەی میللەت هەوڵی بۆ ئەدات لە دەسەڵاتی داوایە بە دەم هەراشی چاوی میللەتی پێ ترساندوەو گوێی میللەتی لێ پڕکردوە

لە پێش هەمووشیانەوە ئەم چاو ترسێنی و گوێ پڕ کردنە ئۆپۆزسیونی گرتۆتەوە کە تەنها کاری خستنە ڕوو و هەڵدانەوەوی کەم وکوڕیەکانە بێ گوێ دانە چارەسەری .. میللەت پێویستی بەچارەسەری یە بەنەهێشتنی کەموو کووڕیەکانە.. بەئاگا هاتووە لە ڕاستیەکان دەمی بچوکترین کەسی ئەم میللەتە بکەرەوە تا بە تەمەن ترینیان ئەگات جگە لە سوود مەندەکان لەلایەن دەسەڵاتەروە ڕاستیەکانت بۆ شی دەکاتەوە .. خەڵکی هوشیار بۆتەوە بەڵام قۆرخ کراوی دەسەڵات وحیزبەکانە بە ئۆپۆزسیونیشەوە.

دەسەڵاتیش بۆ مەرامی خۆیان و مانەوەی سەنگی خۆیان ئامادەن خراپترین کار بەسەر دەنگی ناڕەزاییدا بهێنن کە ئەمە ئۆپزسیون لیی بەرپرسیارە بەوەی کەتا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەوەی چارەسەر بۆ ئەم دەنگە ناڕازیە بدۆزێتەوە تەنها لە دوورەوە وچارەسەری نا پراکتیکی هەیە بۆ مەسەلەکان ..

خراپی دەسەڵاتێکی بێ چاو گوێ ودەم هەراش وەک حەکایەتی مێش وایە هەرچیت لەگەڵدا ووت ئەڵی وامەڵێ؟ ئەگەر ووتت ئەی بڵێم چی؟ ئەڵێت مەڵێ بڵێم چی ؟ بەکوردی وبەکورتی ناچاری بەرامبەر دەکات بڵێ شێخ بە شاڵت قەسەم ! پارانەوە لە ئۆپۆزسیون بۆ گوێگرتن لەدەنگی ناڕەزایی و بینینی داخوازی شەقام وەک بەڕێز د.جەزا پەنایی بۆ هێناوە لەنووسێنێکیدا ئەمان خاتە بەردەم پرسیارێکیتر ئەویش ئەوەیە ئایا ئۆپۆزسیون پێویستی بە هاوارو پارانەوەی خەڵگە ...ئەگەر وابێت ئەوا ئەو هیوایەی کە بە ئۆپۆزسیونیش هەیە ئەویش خرایە ژێر گڵەوە کەواتە نەخۆشیەکە ئۆپۆزسیونیشی گرتۆتەوە نابیناو کەڕە ئەگین پیویستی بە پاڕانەوەو هاواری خەڵک نابێت بەڵکو ئەبێت ئۆپۆزسیون گوێ وچاو کراوەی میللەت بن ..ئەی بۆچی ناوی ئۆپۆزسیونە ئەو دەنگە ناڕازیەو و ئەو ڕژانە سەر شەقام و هەموو ئەو ووتار و ئاخاوتنانەی خەڵکی ئەگەر بەس نەبێت ئیدی حکایەتی مێش ئەمانیش ئەگرێتەوە ئەو حیکایەتە مێشەش گەر مێش کوژت بەدەستەوە نەبێت هەراسانت دەکات !........................................


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)