هـێرۆی برایم ئەحمەد ، یەکی نیسان خەجاڵەت دەکات !
Friday, 08/03/2013, 12:00
ماوەیەکە لەوەتەی تاڵەبانی کەنەفتی سەرجێگا بووەو لەئەڵمانیا لەژێرچاوەدێری پزیشکەکاندایە ، جۆرێک لەپەشێوی وئاڵۆزی کەوتۆتە ناوهەندیک لەئەندامانی سەرکردایەتی ومەکتەبی سـیاسی وئەحبابەکانی ئەوحزبە ،کەهەمووش لەوە سەرچاوەی گرتووە ؛ کەئەوانە بێ مام جەلال ، هیچیان هیچ نین وشوێنیان ئەوشوێنانە نابن ، کە لەناو حزب وحکومەتدا داگیریان کردووە وکــە ئێـستاکە بەئارەزووی خۆیان لەسـەرحیسـابی خەڵکی ڕاپەڕیوو ،خۆشـی نەدیو ، کەهەمیشـە دەستەچیلەی شـۆڕش وڕاپەڕین بوون ، ئەوان تەخشان وپەخشان بە پارەی دزراوی خەڵکەکەوە دەکەن ...!
بۆیە بۆ ئەوان یەکێتی بێ تاڵەبانی ، نەهامەتی وکارەساتێکی گەورەویە ونازانن ئاخۆچارەنوسیان بە چ دەگات وچ بکەن باشە ، چونکە گەرهیچ نەبێ ، خـۆ ئاوایان بۆ نالوێت ..؟!
کەئەوەش پێش هەمووان ؛ لە خانەوادەوبنەماڵەی تاڵەبانی ، کە بەدادە هێرۆ دەست پێدەکات و بەلاهوری شێخ جەنگی کۆتای دێت ، تێیدا زەرەرمەندی یەکەم دەبن، ئینجا دوای دێتە سەرشازادە شانازی خوشکی هێرۆودکتۆرلەگیفی هاوسەری وکاک یوسف زۆزانی زاوای دکتۆروهتد بنەماڵە ئینجا شۆڕدەبێتەوە بۆچاوەش وئەحباب و وەلاکانی تاڵەبانی لە مەکتەب سیاسی حزبەکەیدا لەوانە ؛ئازاد چاوەش ، عیماد دیکە و سەعدی پیرەودکتۆرنەجمەدین و...هـتد
کەوەک محەمەد سەعید سەحاف ،بەڕایەڵەی درۆودەلەسە ، دەوری مامیان تەنیوە ، ڕۆژانە هەر خەریکی درۆوفشەبازین ولە ئاوی ماستاوەکانیاندا بۆ هێرۆوتاڵەبانی ، وەک مەلەوان ، لەناو یەکێتی خڕسەرئــاوکەوتوون ! نــازانم کاتی خۆی مام جەلال یەکجار وا بەوشێوە ، تاکڕەوودابڕواولەخەڵکو بێ کەڵک نەبوو ؛ دەهاتە ناوجەماوەر، گوێی دەگرت و،قسەی دەبیست .! بەڵام پێم وایە پێ دەچێت بنەماڵەی برایم ئەحمەد ،دەمێک بێ ئەویشیان تێک دابێ وبەهۆی پیریەکەیەوە ، هەموو دەسەڵاتێکیان لێ سەندبێتەوە ، وەک دەڵێن لەدانووان ئاوی بەدەست نەمابێ ، بەڵام خەڵک بەوسڕەی نەزانیبێ و ، هەمووهەربەخراپی تاڵەبانی تەواوبووبێ .!
بۆیە دەبینی بنەماڵەی برایم ئەحمەد ، دەیانەویست تا مام لەژیاندایە یەکێتیی نیستیمانی بۆبنەماڵەیەک بچووک بکەنەوە وبنەماڵەکەش سەربەبنەماڵەی بارزانی بێ جـا بۆیە لەوەتەی لەسەرجێگایە، کێچ کەوتۆتە کەوڵیانەوەونازانن دوای ئەو چۆن بتوانن دەست بەسەر یەکێتیدا بگرن ، کەئەوەیان خەونی حوشترانە یە ، جــا بۆمانەوەی خۆیان کەدەزانن لاف وگەزاف و هەمووشتێکیان بەهۆی تاڵەبانی یەوەیە ،بۆیە بەردەوام بەلاغی درۆ لەبارەی تەندروستی تاڵەبانی یەوە بڵاودەکەنەوە و، خەڵکی پێ لەسەرشەحن دادەنێن ، دەنا هەمووکەس دەزانێ کەئەولەدۆخیکی هەتابڵێی خراپ د ایە وبۆئەوە دەبێ یاسینی لەسەربخوێنن ،مەگەربە موعجیزە وەکوخۆی لێبێتەوە ،دەنا هەمان حاڵەتی شارۆن ویاسرعەرەفات و سەرۆکی فەنزیوللا هۆگۆ چاڤێز هەیە کەبەلەسەرەخۆیی دەمرێت !
ئەوەشی وایلێکردووە تاکوئێستا دڵی لەلێدان نەکەوتبێ ولەمردن دواکەوتبێ ، تەنیا پێشکەوتنی زانستی پزیشکی وتەکنۆلۆجیایە وبەس ، دیارە بۆخۆشیان ئەوە باش دەزانن ، دەنا ئەگەر وانی یە چۆن خێزان وئەولادەکانی وێڵی دەکەن ولەدەوری نامێنن ؟!
ئەگەروانی یە ، چۆن تاکوئێستا کۆسرەت ڕەسوڵ ودکتۆر بەرهەم وبارزانی نەیان توانیوە بیبینن ؟!
ئەگەر وانی یە ، بۆچی تاکوئێستا نەیانتوانیوە تەنانەت پەیامێکی دوو دەقیقەیی دەنگی ئەو لەمـیدیا بڵاوبکەنەوە ؟! بۆیە سەرەڕای هەموو ئەوڕاستیانە ، دەبینی ڕۆژانە کەدەکەونە سەرباسی ئەو، هەموو ڕیزبەندی درۆ دەکەن ؛ تەندروستی زۆر باشتر بووە ! هەفتەی ئایندە دەگەرێتەوە ! بۆنەورۆزپەیامی دەبێ.ئیدی پەتی کورتی درۆیان دەمێکە پساوە ، بۆیە باشتروایە چی ڕاستە ئەوجار بیڵێن وچی ترهەوڵ نەدەن خەڵک بگەوجێنن چونکە خەڵک ئەوانی پێ گەوجە ..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست