یانه‌ی عیراقی ئوسترالی ده‌رچووانی زانکۆکان ئاهه‌نگێ یادکرنه‌وه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کوردستان عه‌بدوڵلا گۆران
Thursday, 19/03/2009, 12:00
1336 بینراوە
یانه‌ی عیراقی ئوسترالی ده‌رچووانی زانکۆکان، هه‌ڵده‌ستێت به گێڕانی ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت بۆ یادکرنه‌وه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کوردستان عه‌بدوڵلا گۆران له شاری سیدنی، له چوارچێوه‌ی ڕێزلێنان له یه‌کێک له سیمبوله‌کانی ڕۆشنبیری گه‌لی کورد که سه‌رده‌مێکی دوورودرێژ ده‌چه‌وسێنرایه‌وه. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م بۆنه‌یه بۆ هاوبه‌شی خوشک و برایانی کورده له ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزدا که به هیواین به‌رده‌وام بێت له ژێر سێبه‌ری ئاشتی له هه‌موو کوردستاندا.
شاعیری نوێخوازی کورد عه‌بدوڵلا گۆران له شاری هه‌ڵه‌بجه هاتووه‌ته دونیاوه. ئه‌و شاره خه‌مباره‌ی که یاده‌وه‌رێکانی فرمێسک له چاوان ده‌رێژێت به هۆی کاره‌ساتی جه‌رگبڕی کیمیاباران که بووه هۆی کوشتنی هه‌زاران له دانیشتوانی شاره‌که وژاهراویکردنی ئاووهه‌وای ساکاری له لایه‌ن ڕژێمی له‌ناوچووی عێراقه‌وه.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا به میواندارێتی ئه‌م به‌رێزانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان، عه‌باس بۆسکانی، شه‌هلا سیمایی، عه‌دنان به‌رزنجی، حه‌سه‌ن ناسر، میوزیکژه‌ن عه‌بدوڵلا خۆشناو و هونه‌رمه‌ند سه‌ردار سنجاوی.
کـــــات: پێنجی ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه/ 22-3-2009
شــوێن: هۆڵی سه‌ره‌وه‌ی یانه‌ی ڕۆشنبیری ئاشوری له گه‌ڕه‌کی فێرفیڵد هایت له دووڕێیانی
Stanbrook و The Boulevard
هاتن بۆ هه‌مووانه.
یانه‌ی عیراقی ئوسترالی ده‌رچووانی زانکۆکان