تاسەرى مارەكە (جەلال) پان نەكرێ ، ئەستەمە دادگایى كردنى ئەمانە . (ماسى لەسەریەوە بۆگەن دەبێ نەوەك لەكلكى). وەڵامێك بۆ گروپى چیایى بەڕێز .
Wednesday, 14/04/2010, 12:00
بەداخەوەم بۆ دەستگیركردنى ئەو كچە كارمەندەى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە لەكاتێكدا بەسەدان و سەدان بەرپرسى دز و گەندەڵ هەن گاڵتەیان بەدادگا و لێپێچینەوە دێ چونكە هەر چەند بەرپرسە و لەژێر سێبەرى چەند سەركردە و سەرۆكێكى دز خۆى مەڵاس داوە ، سەرۆكەكانیش وا خۆیان نیشان دەدەن كەهەر نازانن لەم وڵاتە ڕۆژنامە و گۆڤارى جیاوازو سەربەخۆ هەن خۆزگە ئەمانە یەك كاتژمێر لەژوورەكانى خۆیانەوە سەیرى پەیام و سپێدە و كەى ئێن ئێنیان دەكرد ؟ ئاخر چۆن سەرۆكەكانمان نازانن كەلەدەوروبەرەكەیان كەسانى چەندە گەندەڵ و داوێن پیس هەن كەچۆن دەستیان ناوەتە بینەقاقاى ئەو میللەتەوە ؟ یان ئەوان خۆیان جڵەوى دەسەڵاتیان شل كردوە بۆ ئەوانەى خوارەوە تاوەك ئەوان سڵ نەكەنەوە لەڕووتاندنەوەى ئەو میللەتە ئەوەتا بەبەرچاوى ئەوانەوە لەبرى خانوویەك دە لەبرى ئۆتۆمبیلێك نۆ لەبرى تاقە هاوسەرێك كەخەریكە ناوەكەى هەر لەبیر دەكەن یەكى سێ چوار كەنیزەیان هەیە ، بۆیە گەیشتوومە ئەو ڕایەیى دادگایى كردن و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەمانە زۆر ئەستەمە تاسەرى مارەكە كەجەلالە پان نەكرێ ئەگەر ئەمانە لەوئەویانەوە پێ نەبێ چۆن ئاوا بێ منەت دەبن و گاڵتەیان بەمیدیایى ئەهلى و ڕۆژنامە و سایتى سەربەخۆ دێ ، ئەوەتا ئەو هەموو ڕاپۆرت و نووسینەى لەسەر دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و سەرۆكى ئەو دەزگایە لەڕابردوودا دكتۆر محەمەد خۆشناو بڵاوكراوەتەوە كەچى ئەوەتە دێن پەلامارى كچە كارمەندێكى داماو ئەدەن و گرتوویانە كەوەك ئەو گروپە بەڕێزە فەرموویانە تەنها ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى بەسە بۆ بەسسزا گەیاندنى ئەمانە بۆزیاتر بەرچاو ڕوونى هەموو لایەك و وەك بەڵگەیەك بۆ مانشێتى نووسینەكەم و وەك ڕوونكردنەوەیەكم بۆ برادەرانى گروپى چیا ، خودى دیمانەیەكى دكتۆر محەمەد خۆشناو سەرۆكى پێشووى دەركراوى ئەم دەزگایە وەبیر هەموو لایەك ئەهێنمەوە كەبزانن ئەمانە چەندە ڕوو قایم و بێ منەتن و لەجیاتى لێكۆڵینەوە و سسزا چۆن لەلایەن خودى جەلال و یەكێتیەوە پاڵپشتى دەكرێن و چۆن فێردەكرێن كەزمان درێژ و بێ منەت بن سەیرى ئەو مانشێتەى هەفتەنامەى هەواڵى دەزگاى زانیارى ژمارە 292 بكەن كەچۆن سەرۆكى ئەم دەزگایە لەكاتى دەركردنى بەگەورەیى دەڵێ (من بۆ خوێندن دەچمە ئەردەن و هەموو پێداویستیەكانى ئەو خوێندنەشم یەكێتى بۆى دابین كردووم) هەر لەدرێژەى دیمانەكەدا لەبڕگەیەكى تردا بێ منەتانە دەڵێ (جەنابى مام جەلال نووسراوێكى ڕەسمى لەسەرۆكایەتى كۆمارەوە ناردوە بۆ دیوانى مەلەكى عەمان) هەر لەو دیمانەیەدا درێژەى پێ دەدا و دەڵێ (هەموو مەسرەفى خوێندن و نیشتەجێ بوون و هاتووچۆم لەسەر یەكێتى و فەرماندەیى گشتى یە) بۆیە من ئەو جارەشیان دەیڵێمەوە تاسەرى مارەكە كەجەلالە پان نەكرێ ئەستەمە دادگایى كردن و لێپێچینەوە كردن لەگەڵ ئەمانە ؟ چونكە بەڕاستى سەیرە كەسێك ئەو هەموو نووسین و بەڵگە و دیكۆمێنتەى لەسایتەكانى ئەنتەرنێت و گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕاپۆرتى چاودێرى دارایى لەسەربێ كەچى لەجیاتى سسزا و دادگایى كردنى لەولاوە لەسەر بوجەى حزب دەبێ مەسرەفیش بكرێ لەكاتێكدا وەك دەڵێن ناوبراو یەكێكە لەملیاردێرەكانى كوردستان و بەسەروەت و سامان و موڵك و ماڵەكەشیەوە دیارە كەچى ئەوەتە حزب مەسرەفى دەكا و سەرۆكە عێراقچیە كڕنووش بەرەكە نامەشى بۆ دەنووسێ ئەمەیە گەندەڵى و تەخشان و پەخشان كردنى سەروەت و سامانى ئەو میللەتە كەچۆن چۆنى جەلال لەو میللەتەى بەرداون و دوایى هەر خۆیشى دەبێتە پارێزەر و داكۆكى كەریان لەكاتێكدا بەسەدان كوڕە شەهید و خەڵكى ماندوو و تێكۆشەر هەن مەسرەفى خوێندنیشیان بۆ ناكرێ ئەوەتە لەجیاتى دادگایى كردنى گەندەڵكاران لەسەر حسابى ئەم میللەتە خەڵات دەكرێن بۆیە ئەمجارەشیان دەیڵێمەوە تاسەرى مارەكە كەجەلالە پان نەكرێ ئەستەمە دادگایى كردنى ئەمانە ، ئاخر ئەگەر دوو بەرپرسى دزى وەك ئەو محەمەد خۆشناوە دادگایى بكرانایە هەڵەبجەیەكان بۆ مۆنۆمێنتیان دەسوتاند و سلێمانى بۆ لەلادێ یەكى گەورە دەچوو و پیرەمەگروونیەكان بۆ سەیارەى پۆلیسیان دەسووتاند و ڕۆژمان بۆ بەو ڕۆژە دەبوو كەبەداخەوە هەزار هەزار جار بەداخەوە واى لێ هاتووە خەڵك هەیە ئێستا خۆزگە بەبەعس دەخوازێ بۆیە دەڵێم برایانى گروپى چیایى كوردستانپۆست تاسەرى مارەكە كەجەلالە پان نەكرێ ئەستەمە دادگایى كردن و بەسسزا گەیاندنى ئەمانە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست