کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ده‌نگی ناره‌زای 12 ی كاديری به‌رزی پارتی له‌ سليمانی مه‌سعود بارزانی توره‌ ده‌كات

Tuesday, 22/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سليمانی 3
زياتر له‌ 4 رۆژه‌ ده‌نگی ناره‌زايی توره‌يی 12 كاديری پيشكه‌تووی لقه‌كانی 4 و 12 و21ی پارتی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی ، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بێنيته‌ سه‌ر خه‌ت.
سه‌رچاوه‌يكی نزيك له‌ سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌د و حه‌سه‌ن جه‌باری و سيخ ستار عه‌والانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ زۆربه‌ی كاديرانی ئه‌و لقانه‌ی پارتی له‌ سليمانی توره‌يی خۆيان له‌ راپۆرتێكدا بۆ مه‌سعود بارزانی به‌رز كردۆته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ گه‌وره‌ترين گه‌نده‌ڵیی دارایی و دیاردەی خراپی کۆمەڵایەتیی لەلایەن هيوا حه‌مه‌ ئه‌مين ئاغا كراوە، له‌ كاتێكدا زياتر له‌ 12 ساله‌ له‌ ئه‌وروپا بووه‌ و ته‌نها موچه‌ی وه‌رگرتوه‌ و كاتی خۆيشی به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی و ديارده‌ی كۆمه‌لايه‌تی له‌ كۆنگره‌ی 12ی پارتی ته‌نها 7 ده‌نگی هێنابوو، كه‌ زياتر له‌ 200 هه‌زار ديناری سويسری له‌ ميزانيه‌ی مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ريه‌كانی لقی 4 پارتی له‌ ئاوزاره‌يی ته‌سفيه‌ نه‌كردبوو به‌ دزيه‌وه‌ 5 جار ئاگادار كرابوه‌وه‌، ئه‌وجا بۆ ئه‌وروپا هه‌ڵهات.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ 12 كارگێری لق و ئه‌ندام لق و كاديرانی مه‌كته‌به‌كان راپۆرتيكيان بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی به‌رز كردۆته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 3 مانگدا زياتر له‌ 5 ده‌فته‌ر دۆلار لە ميزانيه‌ی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی له‌ نيوان هيوا حه‌مه‌ ئه‌مين ئاغا و ماهيری شه‌هلا و عزه‌دين به‌رواری بۆ ديارده‌ی كۆمه‌لايه‌تی خه‌رج كراوه‌وه‌.
له‌ برگه‌ی 3 هه‌می راپۆرته‌كه‌ دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ زياتر له‌ 200 كه‌س به‌ هۆی په‌يوه‌نديیه‌ كۆمه‌لايه‌تيه‌كان له‌ پیاوەکانی مه‌حمود به‌گ و شيخ محمه‌د باساكی و شێخ عه‌لی سيريني کە جاش بوون، له‌لايه‌ن هيوا ئاغاوه‌ ته‌سكيه‌ی حزبيان بۆ كراوه‌ كراونه‌ته‌ كه‌مئه‌ندامی پيشمه‌رگه‌ و خانه‌نيشنينی پيشمه‌رگه‌ياتی و مووچه‌ی ده‌زگای ئه‌يلولی يان بۆ براوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مرۆ مه‌سعودبارزانی لە بروسکەیەکدا کە بۆ عیزەدین بەرواری ناردووە، تێیدا نووسیوە، کە (هيوا ئاغا دياره‌ وازی له‌ به‌دره‌وشتی نه‌هيناوه‌، كاتی خۆيشی گه‌ر راينه‌ كردايه‌ و له‌به‌ر خاتری شه‌هيد فه‌تاح ئاغا نه‌بوايه‌ سزام دەدا، به‌لام سه‌ره‌رايی ئه‌و هه‌موو دزيی گه‌نده‌ليانه‌ كه‌ كردويه‌تی دژايه‌تی خه‌لكی پارتی له‌ سليمانیيش ده‌كات).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە