پارێزگارى هەولێر .. وا نابێ
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
1931 بینراوە
بە رێكەوت چاوم بە ماڵپەڕى پارێزگاى هەولێر(www.hawlergov..org) كەوت، سەرەتا گەش بوومەوەو گوتم ئۆخەى زەمانە، بەڵام خۆشییەكەم زۆرى نەكێشا كاتێك ویستم چاوێك بخشێنم بە ناو و وێنەى پارێزگارەكانى هەولێر لە سەرەتاوە تاكو ئەمرۆ. جێگەى داخ و حەسرەت بوو كاتێك بینیم ناو و وێنەى سەرجەم (متێرف) و (پارێزگار)ەكانى هەولێر لە لیستەكەدا یەك لە دواى یەك هەبوون لە رەحمەتى(احمد عوسمان) تا دەگاتە (یحیى جاف) و (ابراهیم زنگەنە) و ( مونزر مزەفەر ئەانەقشبەندى) ئەو پارێزگارەى دواى راپەڕن و گەڕانەوەى هێزى بەعس بۆ ماوەى سێ مانگ حاكمى عەسكەرى هەولێر بوو لە (27/4/1991-27/7/1991) ، بەڵام ناوى ئەو پارێزگارانەى تیادا نەبوو كە سەر بە لیستى (ى.ن.ك) بوون رۆژێك لە رۆژان!!
توخوا ئەمە رەواى حەقە؟! ئەمە دیموكراتیەتە؟! ئەمە چ نەفەسێكى كوردانەو نیشتمانیانەیە؟.. ناوى (.....) سەر بە حیزبى بەعسى عەرەبی ئیشتراكى هەبێت ، بەڵام ناوى ( ......) سەر بە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان نەبێت!!!!
خۆتان حوكم بدەن .. وەك هەولێریان گۆتەنى (ئاخیرى خێر دەبی ئینشاالله).