نه‌وه‌یه‌ك له كادیر و چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌هه‌ولێر هاتنه‌وه مه‌یدان
Saturday, 22/03/2014, 12:00
1614 بینراوە
یه‌كێک له‌و گرێ كوێرانه‌ی خه‌لكی هه‌ولێر پێوه‌ی ده‌ناڵاند و خه‌لكی سلێمانی له‌١٧ شوبات تێینەدەگەیشت ، نه‌مان یان لاوازبونی كادیری خه‌باتی جەماوەری مه‌ده‌نی بوو لە هەولێر . ئه‌مه‌ش دوای شه‌ری ناوخۆ و هاتنه‌وه‌ی پارتی له ٣١ی ئاب ئەم شارەی له‌م شیوە خه‌باته وێران و لاوازكرد. ئه‌گه‌رنا ئەم شارە تا شه‌ری ناوخۆ ، سلێمانی ئاسایی ئیستا، داهێنه‌ر و دیله‌مۆی هه‌موو كار و خه‌باتی چالاكی بوو بۆ شاره‌كانی تریش، ئامادەم سیمنار و دەیان بەلگە لەم بارەوە بهێنمەوە. لە بیرمه له‌هاتنه‌وه‌ی پارتی بۆ هەولیر بە دەبابەکانی بەعس، ده‌نگۆی ئه‌وه بلاوبۆوه كه فرانسۆ حه‌ریری و فازل موتنی، په‌یمانیان به مه‌سعود بارزانی دابوو ، هه‌ولێری وه‌ك دهۆ ک بۆ بێده‌نگ بكه‌ن . هه‌ر ئه‌وكات زۆر له‌و هاوریانه‌ی لە هەولێر بوین گفتوگومان دەکرد و ئاگادارن، کە پارتی ناتوانێت هه‌ولێر وه‌ك دهۆك لێبكات ، چونكه پارتی له‌هه‌ولێر وه‌ك دهۆك خاوه‌ن ئه‌و هیزه نییه ، بتوانێ كۆنترۆلی بكات، کۆمەڵێک پارت و رێکخراوی بەهێزی تیایە و هاتنه‌وه‌ی پارتیش لەگەل بەعس و به‌و شێوه بریندار و ئازاردانی خه‌لك ، مه‌حاله خه‌لك تا سه‌ر لێێ بێده‌نگ بێ
بۆیە بەئیستاشەوە پارتی بەو هەموو تۆقاندن و دابەشکردن پلە و کرینی خەلک ، ئەگەر ساختە نەکات هەرگیز لەهەولیر یەکەم نیە و خاوەنی ئەو دەنگانە نیی وەک پروپاگەندەی بۆ دەکەن.
وه‌ك وتمان له‌ده‌ره‌نجامی شه‌ری ناوخۆ ، ٣١ی ئاب ، دواتر له‌گه‌رده‌لولی تۆله‌ی یه‌كێتی، پارتی بۆ چاوترساندنی خه‌لك و ڕه‌شبگیری گه‌نجانی ده‌ست پێكردبوو، كه رۆژ نه‌بوو بەلایەنی کەم له‌هه‌موو گه‌ره‌كێیك یه‌ك بۆ دوو گەنج له نیوه‌شه‌ودا دەستگیر نەکەن ، من ئه‌وكات وێنەی پارتیم زوحاكم لاهاوتەریب بوو، كه ده‌یان برد ده‌مگوت ئه‌مشه‌ویش نۆره‌ی ئێمه نه‌بوو، هه‌ر چه‌نده به ویژدان بلێیم، تا دەرچوم لە هەولێر ١٩٩٨ هیچ ئازاری ئیمه و بنەمالەکەمان نه‌درا . كۆی ئه‌مانه‌ی پارتی، ئامانج لێی چاوترساندنی خه‌لك بوو، چونكه له‌گه‌ل نزیكبونه‌وه‌ی یه‌كێتی له دیگه‌له خه‌لكێیكی زۆر چاوه‌رێی راپه‌رین بوون، ورێكخستنه‌كانی یه‌كێتی خه‌ریكی دروستكردنی شانه‌ی چه‌كداری بوون، بۆیه پارتی كه‌وته ناو خه‌لك به‌مه‌ش خه‌لككی زۆر ده‌رپه‌رینرایە سلیمانی و ئه‌وروپا ، یان بێده‌نگ كران، هه‌شبوو خۆی دۆراند. واتا ئه‌و گروپ و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه به‌یه‌كه‌وه كاری خه‌باتی جه‌ماوه‌رییمان دەکرد هەموومان پەرتەوازە بوین، پارتی كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر ترسناكی دروست كردبوو كه زیندانی ئاكرێ هیچ جیاوازی نەمابوو له‌گه‌ڵ زیندانی هه‌یێه‌ی خاسی كه‌ركوك . له سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بیروباوه‌ر زۆر لاوازببو ، ژماره‌ی گیراوه‌كانیش لەسالی ١٩٩٦ به‌ره‌و سه‌دان و هه‌زاران دەرویی خەلکیان ون دەکرد بەلێشاو دەگیران نەمان.
عەلی سیاسی هاوڕێم لەساڵی ٢٠٠٦ هاتەوە هەولێر پێشتر گفتوگۆمان کردبوو کە هەول بدات سكالای له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌رائی تۆمار بکات (لەبابەتێکدا باسی دەکەم) ، کە چووە هەولێر ته‌له‌فۆنی بۆ كردم گوتی هیچ پارێزه‌رێک ناوێرێت دۆسیه‌كه وه‌ربگرێ ، لەکاتێکدا دۆسیەکە هیج پەیوەست نەبوو بە یەکێتی و پارتیشەوە ، چونکە سکالاکە دژی وەفیق سامەرائی بوو ، ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندیم به‌پارێزه‌ر گۆڤه‌ند بابان كرد گوتی من ئاماده‌م. یان كه‌كه‌مالی سه‌ید قادر گیرا له کۆریای باشور ٦ خوێندکاری زانکۆ ئیدانەیان کرد بەلام لەم هه‌ولێره‌ی کەدادگایی کردنەکەی ١٠٠ مەتر لەشوێنی ڕٶشنبیرانی دوربوو ، یەک كه‌س ئیدانه‌ی زیندانیکرنی ٣٠ سالەکەی نه‌كرد !؟ ... ده‌بێت بلێیم ئه‌وتٶقانه‌ی هه‌ولێر تامنیش له‌هه‌ولێر بووم كۆتایی سالی ١٩٩٩٨ كه‌سمان نه‌مان ده‌توانی به‌یانامه‌یه‌كی رەخنە لەبەرامبەر پارتی ده‌ربكه‌ین ، بەلام هەندێ جاریش لێرەو لەوێ رەخنە و سەرنجی جیامان دەگوت لەنوسین و گوتندا ، کەلیرەدا نمونەیەکی خۆشی خۆمتان بۆ دەگیرمەوە ، کەنالێکی ئاسمانی ئیتالی هاتە هەولێر لەناو بازاری شاردا دەسورایەو پرسیاری لەخەلک دەکرد ئایا مافی پەناهەندەیی بدەنە ئۆجەلان یان نا ؟ دەبێت بلیم هەموو پارتیەکان دەیان گوت تەسلیم بەتورکیا ی بکەنەوە بالەسیدارە بدرێ ،من داوام لەوەرگیرەکە کرد (فەهد کەدەرجوی ئەندازیاری بوو لەموسل دەمناسی) گوتم لەناو ئەو پارتیانە لاکەون من قسە دەکەم ، بەرۆژنامەنوسە ئیتالیەکەی گوت ، گوتی باشە رویشتین کەوتینە پێش ئاسایشی پارتی و پارێزگای هەولێر رۆژنامەنوسەکە گوتی ئیرە باشە بۆدیدار ، بەناچاری قسەکانی خۆم بەراشکاوانە گوت چونکە هەستم دەکرد زۆر شەرمە ئەوقسانە بگاتە گەلی ئیتالیا کەسەرکردەیەکی وەک ئۆجەلان لەزاری کوردانەوە بلین رادەستی تورکیا بکرێتەوە و..... دوای تەوابون قسەکانی یەکێ گوتی دەزانی تۆ چیت گوت ، زانیم کەسیكیە ئازار یان دەمباتە ئاسایش گوتم ئەوە رای حزبمانە حزبی شوعی کوردستان دەتوانن دوایی قسەلەگەل حزبەکەم بکەم . لەکاتێکدا من ئەندامی ئەوان نەبوم تەنیا هاورێی مەلا حەسەنی کۆچکردوو دەمزانی بۆئەوکارانە پشتمان بەرنادا .. بەواتای قۆناخی پارتی تا دوای سالی ٢٠٠٨ هیج جۆرە کار‌و جالاکیەکی رای جیای تیا نمابوو ، وه‌ك سه‌رده‌می به‌عس قوناخی فسكه فسك و كاری نهێنی ده‌ستی پێ كردبۆوه . ته‌نانه‌ت دوای ده‌رجونی من و گیرانی هه‌ڤال ئاپۆ كۆمه‌ل نوسه‌ر و پاڕیزەر به‌س ئیدانه‌ی گرتنه‌كه‌یان كردبوو ئاسایش بانگی كردبون و داوای لێکردنوو کەپاشگەز ببنەوە ! له‌هه‌موو جیهان خۆپیشاندان دژ به‌گرتنەکەی ئه‌نجام درا ، کەچی له‌هه‌ولێر فرانسۆ حه‌ریری گوتبیه كه‌ریم ئه‌حمه‌دی سکرتیڕی شوعی ، گره‌نتی ناكه‌ین بنه‌ماله‌ی كوژراوانی پارتی به‌ده‌ستی پ‌ك‌ك ئەگەر خۆپیشاندانتان کرد ته‌قه‌تان لێ نه‌كه‌ن ، وه‌له‌سالی ٢٠٠٥ هه‌ولێی درا دژ به‌گه‌نده‌لی خۆپیشاندان بكرێ به ٢٠ ئاسایش له‌گەنجێکی هەولێریان دا گەنجەکە ناوی فریادبوو کەچی نەوزاد هادی لەدیدارێکدا گوتی هەرگیز لەکەس نەدراوە
به‌لام له‌م رۆژانه له‌كه‌یسی ڕۆژنامه‌نوس(نیاز عه‌زیز) ومافناس(شوان سابیر) چه‌ندین پارێزه‌ری خۆبه‌خشم بۆ ئەودۆسیانە بینی بوێرانه‌ش قسه‌یان ده‌كرد ، یان له‌ده‌یان ناره‌زایه‌تی تر دژ به‌تیرۆر پشیلی مافی رۆژنامه‌نوسان ، ناعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی ، ره‌خنه‌گرتن له‌پارتی به‌بویرانه له‌ناو هه‌ولێره‌وه هیچ جیاوازیان نماوه له‌گه‌ل سلێمانی ...بۆیه ئه‌گه‌ر ببینین چه‌ند گروپيكی چالاكوانی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ سەریان هەلداوەتەوە ، له‌گه‌ل هه‌ندێ كادیری گۆران په‌یدا بوونه ،كه‌له‌سه‌ر ئه‌وشیوە كار‌و جالاكیانه ده‌وه‌ستن و خه‌بات ده‌كه‌ن . چونكه هیچ كار‌و چالاكیه‌ك بێ بونی كادیر و پێشره‌وایه‌تی ناكرێ.
ره‌نگ بێت بلێین سبه‌ی پارتی بێده‌نگیان ده‌كات ، به‌رای من یه‌كه‌م ژماره‌كه گه‌لێ زۆر بوه پارتی ناتوانێ ئەو هەموو بگرێ و ئازاربدات ، وه هه‌موانیش بێ بێدەنگ ناکرێ ، چونكه هاوكێشه‌ی سیاسی ناوخۆیی و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیالەگەیاندنی بەدەرەوە و رەوەندی کورد زۆر و بەربلاو بوە .... بوێری وهوشیاری خه‌لك ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی دا ده‌هینێ ، کە پارتی زۆر له‌وه‌ی ئیستا زیاتر ماندوی ده‌كات ،وە پارتیش گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ری وه‌ك كۆن بۆی ناچته سه‌ربۆیە بەس نەگاتە روخان و تەنگپێهەلجینی دزیە زەبەلاحەکانیان ووەرگرتنەوەی دەسەلات کاردنەوەی توندی نابێ ، باشترین نمونه‌ش له‌ناو قولایی خۆیدەزگای ئەمنی خۆی ( سه‌ید ئه‌كره‌م ، كارزان كه‌ریم ، نیاز عزیز) زیندانی دەکات ، كاردانه‌وه‌ی بەدوادێتن ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ی ده‌نگێیكی جوان ئازار بدات ده‌بێتچ كاردانه‌وه‌كی توندتری لەوەی شەهید سەردەشت توش بێت ؟ یان٣١ی ئابی كرد كه‌سمان نه‌دەوێراین له‌ناو هه‌ولێر ئیدانه‌ی بكه‌ین ، كه‌چی ئیستا ئه‌وه‌ی له‌كوردستان پۆست ده‌نوسرێ خه‌لكی ساده‌ش له‌سه‌ر میدیاكان باسی د ه‌كەن