کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەكتەب سیاسییەكى زەلیل بەدەست پیرێژنێكەوە

Saturday, 26/07/2014, 12:00


دوا جار خواست و ویستى ئێران بۆ دیاریكردنى پۆستى سەرۆك كۆمار هاتە دى ، ئەمجارەش ئەستێرەى بەختى هێرۆ و بنەماڵەكەى بەهاوكارى ئاغاكانیان لە ئێران ،بۆ ساتە وەختێكى دیكە درەوشایەوە. لەو ململانێیەدا جارێكى دیكە بەخت یاوەرى بوو، جارێكى دیكە قسەوباس و ،دروستبونى دەوڵەتى كوردى بوو بەسەراب و خەونى شاعیرانە. ئەمجارەش ئەفەندیەكى پیر و پەككەوتەو نەخۆش و بێزراوى بەناو مەكتەب سیاسیەكەى هێرۆ هاتەوە سەر شانۆ و، وادەى تەمەن و خەزانى عومریانى بۆ چەند ساڵێكى تر درێژكردەوە. ئەویش دانانى كەسێك كە پیاو نازانێت چۆن وەسفى بكات، باسى كام شارەزایى ولێهاتوى و زیرەكى و بلیمەتى بكات،هەتا باسیبكەیت و لیى ورد بیتەوە عەیب و عار و كەمو كوڕى تیا دەردەكەوێت. هەموولێهاتوى و بلیمەتى و شارەزایەكى ئەوەیە كە ئەو پیاوە كەسێكى وابەستەو دەستەمۆى تاڵەبانى و هێرۆیە و هیچى تر،دەنا وەكوتر هەموو باش دەزانین بەدریژایى تەمەنى نەك هیچ كاریكى بۆ یەكێتى نەكردوە، بگرە تاكە یەك لێدوان مونازەرە و تەنانەت نوسینێكى نى یە تا بزانین ئەو پیاوە بیر و عەقڵ و تێگەیشتنى بایى چەندە؟
هەموو ئاگادارین بۆ ئەم بارو زروف و بارگرژیەى عێراق ، وڵات پێویستی بەكەسانێكى لێهاتو بوێر و شارەزاو ئازاو جەربەزە هەیە. تا ئازایانە بڕیار بدات و بەسەر كێشەو كۆسپەكاندا زاڵ بێت.
كەچى بەداخەوە دەبینین ، ولات نەخۆشە و سەرۆكى پیشوترى نەخۆش ، سەرۆك وەزیران پەرلەمانەكەى هەڵوشاوە، هیچى بەسەر هیچەوە نەماوە ،كەچى ئەو شوێنە بەكەسێكى نەخۆشتر پر دەكەنەوە.كەواتە قەیرانەكان زیاتر و قوڵتر بن چارەسەتر نابن. بۆیە من وادەبینم ئەو پۆستە كەسێكى ئەوێت بیر رۆشن و نوێخواز بێت، بەلام جەنابى فوئاد كەسێكە بەعەقڵیەتى كۆن وپاشكەوتو مل ئەنێت ئەوەش بۆ ئێستا بۆ ئەو پیاوە نەخۆش و دەردەدارە تابڵێى ئەستەم و محاڵە
باشە ئەو پیاوە لەسالى 992 سەرۆكى حكومەت بوو، پاشان بوو بەسەرۆكى لیستى هاوپەیمانى لەبەغا، ئەى بەرهەم وئینتاجى چى بوو؟ تا چەند كێشەى كوردى چارەكرد؟ تاچەند توانى بەر لەزوڵم ناهەقى بگرێت ؟ لەبەشە بودجە و شتى تردا نەهێڵێت بەشمان بخورێت. كێشەى مادەى سەدو چل و پرسەكانى ترى چى لێكرد؟
بەقەناعەتى من ئەو پیاوە بۆ بەڕێوەبەرى مەكتەب و فەرمانگەش نابێت ، چونكە یەكەم تەمەنى لایداوە،دووەم نەخۆشە و خڵەفاوە و سەرى لەگوێى قەبر دەلەرزێت، سێ یەم كەسێكى دەم و پل مردووە ناتوانێت دووحیوار و دیدار ئەنجام بدات. چوارەم ئەوەندەى بیر لەوەدەكاتەو چى بۆكەس و كارو كچەكانى بكات، باقى ئەوە بیر لە كێشەو گرفتى كورد ناكاتەوە، پێشتر ئەو ئەزمونەیمان بینوە. چ ئێران و چ یەكێتى و چ عەرەبەكانى بەغداش كەسێكى وەهایان پێ قبوڵە،كە دەستەمۆو ژێر دەستیان بێت، نەوێرێت لەقسەیان دەرچێت یان زیادەرەوى بكات و یان ببێتە مایەى كێشەو گرفت و، دەم لە پرسە هەستیارەكان وەردات. لەبەر ئەوە فوئاد بێ پایەو دەتوانرێت بەسانایى كۆنتڕۆل بكرێت، لەبەر ئەوە بەهەموو پێوەرەكان فوئاد زۆر زۆر لە بەرهەم باشترە، بەتایبەت كە لەسەنگەرىوكوتلەى هێرۆیە و لەئەزەلەوە پیاوى تاڵەبانى و گوێڕایەڵى بووە،
داكۆكى لەبەرهەم ناكەم ئەویش دروستكراوى هەمان كارخانەى یەكێتى یە، ئەویش راوبردویەكى هێندە جوان وباش وپڕسەروەرى نى یە، تا مرۆڤ دڵى پێخۆش بێت، ئومێدێكى پێى هەبێت ،لاى وابێت ئەو گۆڕانكارى و وەرەچەرخان بكات ،ئەویش زەلیل و بێ دەسەڵات و ترسنۆكە، لەهەمبەر سوكایەتى و بێ رێزیەكانى هێرۆ و تاقمەكەى دەستە وەستانە، تا بەرهەم لەیەكێتى دابێت ، هێرو ئەبێتە بەربەست و شاخ لەبەردەمیا و رێگە نادات تەنانەت پۆستى قایمقامیشى پێ بدرێت. ئەوە شتێكە قابیلى موناقەشە نى یەو بەرهەمیش ئەو راستیە لەهەموان باشتر پەى پێدەبات، ترسنۆكى و بێ هەڵوێستى ئەو پیاوە وایكردوە كە هێرۆ و باڵەكەى لێى ببن بەشێر و لەناو بازنەیەكدا تەوقى بەن و، لەهەموو شتێكى مەحروم بكەن. زۆرێك وا پێشبینى ئەكەن كە ئیدى بەرهەم ویەكێتى نێوانیان تەواو، بەرهەم چیدى وەك ئەندامێكى یەكێتى نامێنێتەوە نەفرەت لە ئایندەو خەباتى پێشتریشى دەكات، بەڵام من پێچەوانەكەى دەبینم و، دەڵێم ئەگەر بێت ولەوەش خراپترى پێبكرێت و بەدەردى پێشوى مەلا بەختیاریشى بەرن و،زیندانى بكەن و میزو پیسایى بكەن بەسەرو پۆتەڵاكیشیدا، تەنانەت گەر یەكێتى دەریشیبكات و لە حزب بێ بەرى بكات، ئەو هەر وازناهێنێت، لەبەر ئەوەى هەموو دەزانین كە بەرهەم پێش ئەوەى ببێتە سەرۆكى وەزیران و، پێش ئەوەى لەبەغدا پۆست وپلەوەریگرێت ،خاوەنى سەروەتێكى وەها نەبوو؟ كەچى ئێستاهەزاران دۆنم زەوى هەیە،چەند كۆمپانیا و كارگەى هەیە، چەندین پرۆژەى قەبە وگرانى بەچەشنى نالیا و قەیوانى هەیە، كە سەرلەبەریان لەژێر دەسەڵاتى یەكێتیدان، هەر كاتێك بەشێوەیەك لەدژى یەكێتى رەفتار بكات ، یان بخوازێت بەرەیەك لەدژى یەكێتى بكاتەوە ،ئەوا تەواوى ئەو موڵك سەروەتانەى ئەبنە قوربانى هێرۆ و كۆمپانیاى نۆكان، بۆیە گەر كارێكى وەهاش بكات یان بیەوێت تۆزێك خۆى بنوێنێت، باوەڕ مەكەن تەنها هەر خۆنمایشكردنەو خۆشیرینكردن و ناز ومەكرەو هیچى تر.
لەپاش ئەوەى بەزۆرو خواست وپێداگیرى هێرۆ بۆ چەسپاندنى قوباد بۆ جێگرى نێچیر و فوئاد بۆ شوێنەكەى تاڵەبانى، ئیتر بڕواناكەم شتێك هەبێت بەناوى یەكێتى نیشتمانى و مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەندى وچى وچى، یەكێتى واتە بنەماڵەى تاڵەبانى و لەسەرو هەمووشیانە سوكانەكەى بەدەست هێرۆەیە.
خولاسەى كەلام ئەمجارەش سۆسیال دیموكرات و مافى مرۆڤ كەوتنە ژێر پێى رەحمەتى هێرۆە ،ئەمجارەش هەیمەنەو دەسەڵاتى دوژمنان باڵى كێشایەوە بەسەر وڵاتدا، ئەوەمان بۆ مەعلوم بوو كە یەكێتی یش بۆتە بەشێكى قەرارگەى رەمەزان و،بۆتە حزبى بنەماڵە و بەدەست پیرەژنێكى نەزان و میزاجى و هیچ لەبارانەبوو گیرۆدە بووە،ئەوانەشى بەناوى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەوە لێدوان و ورتە ورت ئەكەن، لە كۆمەڵێك كۆیلەو ماستاوچى و دەربارى هێرۆ زیاتر هیچ هیچى تر نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە