مەسعود بارزانی لە نێو گەمەکاندا بەخۆیەوە، کوردیش دەسوتێنێت!
Tuesday, 20/08/2013, 12:00
1882 بینراوە
سەرکردەیەک کە رازیی نییە بەوەی هەیەتی، کەچی ئامادەیە ئازادیی لە گەلەکەی بسەنێتەوە و هەمیشە دەیەوێت ژێر دەستی داگیرکەران بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی شه‌ڕ له سوريا، به هاوکاری ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ريکا هه‌رچی گروپی تيرۆريستی سوننه‌يه هەیە ڕوويان کرده سوريا، به‌و هيوايه‌ي بتوانن ڕژێمه‌که‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) بڕوخێنن. ساڵێک و هه‌شت مانگ (سوپاي سوريا) له پاشه‌کشێ و بهرگريدا بووە، به‌و هه‌موو هاريکاريهي پێشکه‌شيان کرا له لايه‌ن (ڕۆژئاوا، ئه‌مه‌ريکا، تورکيا، سعوديه، ئيمارات)، تا ئیستا نهيان توانی رژێمی بەسار ئەسەد بيڕوخێنن و کۆتايی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بێنن!
کاتێک (حيزبوڵلاي لوبناني) هاته ناو شه‌ڕه‌که‌وه بۆ پشتيوانی له (به‌شار ئه‌سه‌د) له ماوه‌يه‌کی کورت‌دا (سوپاي سوريا) له بهرگريیهوه ده‌ستي کرد به هێرش بردن، له ماوه‌يه‌کي کورت‌دا (قوسهيه ، حومس) يان له سوپای بەناو ئازاد و گروپه تيرۆريستيه‌کان پاک کرده‌وه، ئه‌و کات هه‌موو دنيا ده‌ستيان کرد به هات و هاوار گوايه (حيزبوڵلا) هاتۆته ناو جه‌نگه‌که‌وه ئه‌مه‌ش جێگاي قبوڵ نیيه!.
بڕياڕ بوو لە (10-6-2013) يان (14-06-2013) کۆنگره‌ی (جنێفي2) بگيرێت هه‌موو لايه‌ک بهێننه سه‌ر مێزي گفتوگۆ، به‌لام ناکۆکیی ناوخۆي سوپای بە ناو ئازاد و ناته‌بايی و لوت به‌رزيان ، دانيشتنه‌که‌ی دواخست و ئەو گفتوگۆیە ئەنجام نەدرا.
کۆبونه‌وه‌ي هه‌شت ولاته زلهێزه‌که له ئايرلهند G8 summit in Northern Ireland له (17-06-2013) به هەر (7) ووڵات له سه‌رۆکي روسيا (ڤلادميه پوتن) ئاڵان، تا ڕازی بکه‌ن (ڕژێمهکهي ئه‌سه‌د) بۆی نه‌بێت فرۆکهي جه‌نگی به‌کار بێنێت (no fly zone) هاريکاريهکانيشي بۆ ڕژێمهکهي ئه‌سه‌د رابگڕيت و ئه‌گه‌ر پێويستيشي کرد، هێزه‌کاني (ناتۆ) کۆتايي به ڕژێمهکهي (ئه‌سه‌د) بهێنێت . (ڤلادميه پوتن) نه‌ک ڕازی نه‌بوو ، به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌ي ئه‌وه‌شی کرد، که‌س بۆی نيه هێرش بکاته سه‌ر (سوريا) ، هه‌ر هێرشێک له لايه‌ن (ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ريکا) وه‌ڵامی توند ده‌درێته‌وه له لايه‌ن (ڕوسياوه) .
له سياست و ديبلۆماسيهت، به‌کارهێنانی وشه‌ي ديموکراسي ته‌نها بۆ پهردهپۆشکردني بهرژهوهنديهکانە. له دوای کۆتايی هاتنی کۆبونه‌وه دوو ڕۆژيهکهی ئايرلاند، هەموو لایەکیان بێ ئومێد بوون له رازی کردنی (ڤلادميه پوتن) ، فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا پاش چاوپێخشانه‌وه به بهرژهوهنديهکانيان، ئیتر له‌وه گه‌يشتن که (سوپای بەناو ئازاد و گروپه تيرۆريسته‌کان) نهيان توانيوه بای تموحی ئه‌وان ناوچه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و هیچ بەرژەوەندیەکیان پێببەخشن تا هاریکاریان بکەن، بۆيه به خشکه‌یی خۆیان کشانه‌وه، يان لایەنی که‌م ئیستا وه‌ک جاران قسه‌يان نیيه له سه‌ر ڕووداوه‌کانی سوريا .
ئه‌مه‌ريکاش هه‌رکاتێک ووتي: يارمه‌تيتان ئه‌ده‌م ، واتا له‌وانه‌يه . که ووتيان : له‌وانه‌يه يارمه‌تيتان بده‌ين، واتا نه‌خێر. ئه‌مه‌ريکاش گه‌يشته ئه‌و بڕوايه‌ي که ئه‌م هێزانه ناتوانن (ڕژێمهکهي ئه‌سه‌د) بڕووخێنن، بۆيه بای ئه‌وه‌نده چه‌کی سوکيان ئه‌داتێ تا شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت، سوريايهکی پڕ کێشه و شه‌ڕ و لاواز ، واتا ئێرانێکی لاوازتر ، ئه‌مه‌ش باش‌ترين سوده، کە تا ئێستا که (ئه‌مه‌ريکا) کردوويه‌تی .
جه‌نگی سوريا، باش‌ترين سودی به ئيسرائيل گهياندووە
جاران (حيزبوڵلاي لوبناي) له لايه‌ن سوننه‌کانه‌وه پشتگيريهکي زۆري ده‌کرا، سورياش لە ڕێگای (حیزبوڵلا)وە، ببوو به پردي پهڕينهوهي چه‌ک و کۆمه‌ک بۆ (حه‌ماس). له هامان کاتدا زۆربه‌ي سه‌رکرده‌کاني (حه‌ماس) له سوريا نيشته‌جێ بون و شوێنی ئارامیان سوریا بوو. به‌مه‌ش زۆرترين مه‌ترسي له سه‌ر (ئيسرائيل) هه‌بوو . جه‌نگي سوریا ههمووياني دابه‌ش کرد، (حيزبوڵلا) چيتر ئه‌و خۆشهويستهی جارانی لای سوننه‌کان نەما ، ئيرانيش به‌هۆی ئه‌وه‌ی (حه‌ماس) و فهلهستينيهکان پشتگيری (ڕژێمەکەی ئه‌سه‌د)يان نه‌کرد هه‌موو هاوکاريهکی بڕين. ئێستا چەندین گروپی تيرۆريستی سوننه بوونه‌ته دوژمني (حيزبوڵلا)، چه‌ندين ته‌قينه‌وه له ناوچه باڵا دهستهکاني (حيزبوڵلا) له لوبنان ئەنجام دەدرێت. (حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا) له‌م ڕۆژانەدا دوای تەقینەوەکە لە (بەیروت)، ئەوەی راگەیاندن کە ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئاماده‌یە ڕوو بکاته سوریا، هه‌موو گروپه سونه‌کانی بانگ کرد بۆ سوریا له‌وێ ململانێکانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام گروپه ئیسلامییه سوننه تونڕه‌وه‌کان شه‌ڕی ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه ناکه‌ن به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له ڕێگای ته‌قینه‌وه‌وه ڕوو به‌ڕووی (حیزبوڵلا) ببنه‌وه، به‌مه‌ش کارێکی زۆر قورس ئه‌بێت بۆ (حیزبوڵلا) ، که بێ‌شک ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا پاڵپشتیان ئه‌که‌ن. سه‌رکرده‌کاني (حه‌ماس) له‌گه‌ڵ هه‌ڵگيرساني جه‌نگ له (سوريا) ، ڕوويان کرده (ميسر) و (ئيخوانهکاني ميسر) ده‌رگايان بۆ کردنه‌وه . له ئيستادا (ئيخوانه‌کان) له سه‌ر کار لابراوون و (محه‌مه‌د مورسي) ده‌ستبه‌سه‌ره و کەیسی دادگایی کردنیان بۆ کردۆته‌وه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ي له زيندان هه‌ڵهاتووه و (حه‌ماس) هاريکاری کردووه له (2011) چه‌ند پاسه‌وانێکی زیندان کوژراوون، ڕه‌نگه له ئايندهيهکي نزيکدا (خاليد مهشعهد) و هه‌ندێک سه‌رکرده (حه‌ماس) کە ئێستا لە (میسر) نیشتەجێن، بڕياری دهستگيرکردنيان بۆ ده‌ربچێت، ئه‌گه‌ر بگيرێن له (ميسر) ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌کرێن و دوور نابێت له ڕێکه‌وتنێک ته‌سليمی (ئيسرائيليان) بکه‌ن ، ئه‌گه‌ريش ڕابکه‌ن ده‌بێت بچنه‌وه (که‌رتی غه‌زه) به‌مه‌ش زۆر ئاسان (ئيسرائيل) ئه‌توانێت له ناويان به‌رێت. براوه‌ی ئه‌م جه‌نگه تا ئێستا ئيسرائيله. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین (سعودیه) بێ قازانج نه‌بووه، کە توانیوێتی ململانێکانی له‌گه‌ڵ (ئێران) به‌رێته یه‌کێک له پێگه به‌هێزه‌کانی (ئێران) که سوریایه، له هه‌مان کاتدا توانیوێتی (ئێران) داببڕێت له (شیعه‌کانی به‌حره‌ین) که له (2011) خۆپیشاندانیان کرد، هێزه ئه‌منیه‌کانی (سعودیه) به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه چوونە (بەحرەین) و خۆپیشاندەرانیان سه‌رکوت کرد، بە بێ ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێک باسی بکات!
کۆنگره‌ی بەناو نه‌ته‌وەیی کورد بۆ له ئێستا ئامادە سازی بۆ کرا؟
ساڵانێکي زۆره ده‌نگۆی به‌ستنی کۆنگه‌ری بەناو نه‌ته‌وه‌یی کورد هه‌يه ، به‌ڵام له به‌ر داگيرکهرانی کوردستان (ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور) ناتوانن ئه‌م کۆنگرهيه ببه‌ستن . ئه‌مه‌ريکا نايه‌وێت کورداني ڕۆژئاوا باڵا ده‌ست بێت له ناوچه کورد نشينهکاندا. تورکيا ده‌يان پيلانی خۆی جێ به‌جێ کرد له پێناوی ئه‌وه‌ی شکست به کوردان بهێنێت له ڕۆژئاوا، سه‌ره‌تا (عه‌بدول باست سه‌يدا)ی کرد به سه‌رۆکی (ئه‌نجومه‌نی نيشتيمانی سوريا) تا له‌و ڕێگه‌يه‌وه کوردان فريوبدات و پارچه پارچهيان بکات، ئەمیش به هاوکاری مه‌سعود بارزانی که چه‌ند حیزبێکی کارتۆنی دروست کردووە، ئه‌م پيلانه نشوستی هێنا . له ئێستا (ئه‌حمه‌د جه‌ربا) کراوه به سه‌رۆکی (ئه‌نجومه‌نی نيشتيمانی سوريا) ئه‌م که‌سه سه‌ر به عه‌شيره‌تی (شهماره) که ڕهچهڵهکيان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (سعوديه) له (عێراقيش) هه‌ن، ئه‌م عه‌شيره‌ته له (قاميشلۆ) بە ناوی تەعریبکردنی ناوچە کوردییەکانەوە کاتی خۆی نيشته‌جێ کران، هۆکاري ده‌ستنيشانکردنی (ئه‌حمه‌د جه‌ربا) جگه‌له‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌يه (سعوديه) هاريکاری زياتريان بکات، بۆ ئه‌وه‌يه له ڕێگاي ئه‌م (عهشيرهتهوه) شەڕ دژی کوردان به‌رپا بکات، مەسعودیش کهاریکاریی دەکات، ئه‌مه‌ش پيلانی دووه‌می (تورکیایە) به‌ڵام لاوازی و ناته‌بايی هێزه‌کانی سوپای ئازاد و پاشەکشێیان لە بەردەم (سوپای سوریا‌و حیزبوڵلا) ، ئه‌م خه‌ونه‌ی تورکياش له گۆڕنرا. تورکيا ديسان ويستی له ڕێگاي (مەسعود بارزانی)يهوه پلانێکی تر جێبه‌جێ بکات، به‌وه‌ی ئه‌و هێزه کارتۆنيیەی (مەسعود) دروستی کردووە و مه‌شقی پێکردوون بياننێرێته ڕۆژئاوای کوردستان تا له‌وێ شه‌ڕی کوردکوژی دروست بکه‌ن و هێزه‌کانی (په‌يه‌ده) لە به‌رامبه‌ر (سوپای بەناو ئازاد) و (گروپه تيرۆريستياکان) سەرقاڵ و لاواز بکەن، له هه‌مان کاتدا نمونه‌يه‌کی ناشرين پيشانی ڕۆژئاوا بده‌ن، به‌ڵام درککردن به‌م پلانه‌ی (تورکيا) له ڕێگه‌ی (مهسعودەوە)، هێزه‌کانی (په‌يه‌ده) ڕێگه‌يان نه‌دا ئه‌م پلانه‌ش سه‌ربگرێت. ئينجا هه‌ر له سه‌ر داوای تورکيا (ئابڵوقهي ئابوریی) خرايه سه‌ر (رۆژئاوای کوردستان) تا چۆک به (په‌يه‌ده) بده‌ن، له هه‌مان کاتدا له سه‌ر داوای تورکيا داوا له (مه‌سعود) کرا ئامادەسازیی بکات بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌و هيوايه‌ی (پارتي کرێکارانی کوردستان) له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی سنوره‌کانی ڕۆژئاوا داخراوه، بايکۆتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکات، ئينجا (مه‌سعود) ئه‌مه بکات به بيانوي ئه‌وه‌ی (په‌که‌که) و (په‌يه‌ده) دژی به‌رژه‌وه‌نديه‌کانی خه‌ڵکي کوردستانن، به‌و بيانووه شه‌ڕ دژيان به‌رپا بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پيلانهش سه‌ری نه‌گرت، ده‌ره‌نجام که وا بڕيار بوو (24-08-2013) ده‌ستپێکی کۆنگرهبێت دواخرا بۆ کاتێکي ناديار. هه‌رگيز ناکرێت چونکه يه‌ک ئامانج له به‌ستني ئه‌و کۆبونهوهيه هه‌بوو، ئه‌ويش بايکۆتکردني له لايه‌ن (په‌که‌که)وه که ئه‌وه‌ش نه‌کرا ئيتر کۆنگره پێويست نیيه بکرێت. ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی ئه‌و کۆنگرهيه ، وه‌ک ئه‌و کۆنگرهيه ئه‌هاته به‌رچاووم که (که‌مال ئه‌تاتورک) له ساڵي (1920) کردی و هه‌موو کوردانی فريودا له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و (تورکيای مه‌زن) و (په‌رله‌مانی مه‌زنی تورکیایان) دامەزراند، هه‌موو خه‌ونی کوردی له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان پێ له گۆڕنا بە دەستی کورد خۆیان (پەیماننامەی سیڤەر) . له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی (کۆماري تورکيا) يه‌ک شه‌قی له کوردانی باکور کوردستانيشدا. هه‌مان سينارێۆ تورکيا ويستی له ڕێگای مه‌سعود جێ به جێی بکات بۆی نه‌چووه سه‌ر .
ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ين که دانيشتنهکاني (ئيمراڵي) يه‌کێک له هۆکاره‌کاني ئه‌وه بوبێت تا (تورکيا) فريوبدهن تا پيلانی چال هه‌ڵکه‌ندن بۆ ڕۆژئاواي کوردستان دانه‌ڕێژێت. تورکياش هه‌مان پيلانی هه‌بووه له دانيشتنه‌کان تا کوردان فريوبدات و له ژێره‌وه‌ش گۆڕيان بۆ هه‌ڵکه‌نێت. ئێستا ده‌ستی هه‌ردوولايان (تورکيا، په‌که‌که) لە بەرامبەر یەک ئاشکرايه، پێ ئه‌چێت له ماوه‌يه‌کی کورت‌دا شه‌ڕ ههلبگيرسێتهوه ، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌کان ئەوە ده‌ر ئه‌خه‌ن هەڵگیرسانەوەی شه‌ڕ نزیکە و له ئێستا دژی تورکيا له قازانجی کورده، تورکيا هه‌ست به‌م مه‌ترسيه ئه‌کات بۆيه ڕه‌نگه چه‌ند کردارێکی عه‌مه‌لی بنێت به ئاڕاسته‌ي پرسی چاره‌سه‌ری کورد، به‌ڵام ئايا (په‌که‌که) به‌مه رازی ده‌بێت ؟ له کاتێک تۆپه‌که له گۆڕه‌پانی تورکيايه؟ دیسان پرسیار ئەوەیە کە ئایا ئەو هەنگاوانەی تورکیا دەینێت فێڵیکیتر نییە؟ بە بروای من (پەکەکە) تەنها لە ئیستا هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لە قازانجییەتی، بۆیە نابێت چاو‌ڕێی هیچیتر بکات .
ڕووداوه‌کانی (ميسر) به قازانجی کورده
بێده‌سه‌ڵات کردنی ئيخوانه‌کان له (ميسر) که دۆستی (ئاکه‌په‌ن) واتا بێ کاريگه‌ری (تورکيا) له ناوچه‌که. فرمێسکی تیمساحاوی (ئه‌ردۆگان) بۆ قوربانیی (میسرهیاکان) نییه ، به‌ڵکو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی (تورکیایه) که له ژێر مه‌ترسیدایه. پارتیش ڕێگه به کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئه‌دات له هه‌ولێر خۆپیشاندان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ (ئاغای) هه‌ر سێ لایه‌ن بڵێن ئێوەش شیوه‌ن بکه‌ن. پێشتر له زۆر شوێنی تر ئه‌وه‌م باس کردووه (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) تورکیا و وڵاتە داگیرکەرەکانی کورد، دروستی کردوون بۆ جوانکردنی ڕووخساری (پارتی)، به‌م دیمه‌نه پارتی پشانی ناوخۆی ئه‌دات (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) جاشن! (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) ئه‌مه ئه‌زانن، به‌ڵام ئه‌مه کاره‌که‌یانه که بۆی دروستکراوون و ئه‌بێت جێ به جێی بکه‌ن داوای (ئه‌ردۆگانی) ئاغایانه .
هه‌ر هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆی کوردان له هه‌ر پارچه‌يه‌کی کوردستاندا بێت، واتا سه‌ره‌تای کۆتايی به به‌ماڵه‌ی بارزانی.
شه‌ری کوردان له ڕۆژئاوا، دژی (به‌ره‌ي نوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام) شه‌ڕی يه‌کلاکه‌ره‌وه و چاره‌نوسی دۆزی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان ، شه‌ڕه له سه‌ر بيره نه‌وته‌کان ، پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد له ديبلۆماسيهت دڵداری نيه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌يه ، ئه‌مه‌ريکا و ڕۆژئاوا ،تورکيا ، سعوديه ، نايهنهوێت کوردان ببن به هيچ و سه‌ربه‌خۆ بن ، بۆيه هه‌موو هاريکاريهکی (گروپه تيرۆريسته‌کانی) داردهستي خۆيان ده‌که‌ن، تا بتوانن سه‌رکه‌وتن دژی (په‌يه‌ده) به ده‌ست بێنن . ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی روو بدات ئه‌وا ئه‌و کات (ئه‌مه‌ريکا، ڕۆژئاوا) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و ده‌بێته ديفاکتۆ ، تورکيا ئه‌وکاته هێنده‌ی تر بچوک ئه‌بێته‌وه ، يان ئه‌بێت داني پێدابنێت و مافي کوردانيش له باکور بدات ، يان له سوريا خراپتر چاوه‌ڕێی ئه‌کات .
پشگيری (په‌يه‌ده) واتا نزيکبونهوه له گه‌يشتن به ئامانجه‌کانمان، سه‌رکه‌وتني (په‌يه‌ده) واتا گه‌يشتن به لوتکه‌و دروستبووني ده‌وڵه‌تي کوردی، سه‌رکه‌وتنی (په‌يه‌ده) کۆتايی بنه‌ماڵه‌ي بارزانيه، شه‌ڕي ئيستا شه‌ڕي مان و نه‌مانه ، شه‌ڕه له سه‌ر سه‌رکه‌تنی هه‌تا ههتايی، يان دۆراندنی کوردان و شکستيمان بۆ 100 ساڵی تر. له کام بهرهيت خۆت يهکللایی بکه‌ره‌وه؟
تێبينی:
ده‌وڵه‌تي ئيسلامی عێراق ساڵی 2006 (پۆڵ بريمه‌ر) دروستی کردن ، ناردنی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سونه‌کان لێی ياخی بوون، بەبیانوی ڕزگارکردن و هاوکاری ئه‌وان ڕوويان تێکردن، پاشان بە ناوی یاسای شەریعە بونە مایەی بێزاری خەڵک و گروپە سوننەکان سەربازە عێڕاقیە یاخیەکان. وايان لێهات سونه‌کان به قاچی خۆيان چوون بۆ لای ئهمهريکيهکان، داوايان کرد ئه‌مه‌ريکا ڕزگاريان بکات له ده‌ستی (ده‌وڵه‌تي ئيسلامی عێراقی) ، هه‌موويان چونه باوهشي ئه‌مه‌ريکا، ناوچەکەشیان ژێر دەستی خۆیان .
به‌ره‌ی نوسره ، ئه‌مه‌ريکا خۆی دروستی کردن له مانگی 12-2012 دژی کوردان بۆيهی ده‌ست به سه‌ر ئه‌و بيره نهوتانهيه بگرن که له ناوچه کورد نشينهکانا هه‌يه .
لەم جۆرە گروپانە زۆرن ئەمەریکاو ڕۆژئاوا دروستی کردوون، لە ماوەی ڕابردوو لە (باکوری مالی) (عەرەبە ئەزەوادیەکان) ناوچەکەی خۆیان پاککردەوە و ویستیان دەوڵەت ڕاگەیەنن، خێرا گروپێکی ئیسلامیان بۆ ناردن بە ناوی هاوکاری ،لە دوای دەستیان بە سەریانا گرت و یاسای شەریعەیان جێ بەچی کرد، شۆڕشگێرە (ئەزەوادیاکانیان) شار بەدەر کرد! فەرەنسا بە بیانوی تیرۆر ڕووی کردە ماڵی، ئەزەوادیەکان بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە دەستی گروپە تیرۆریستەکان هاریکاری فەرەنسایان کرد، ئێستا بە بچوکترین ماف ڕازین لە (مالی)! ئەم گروپانە لە ماوەی چاو تروکانێک بزر ئەبن و لە شوێنێکی تر و بۆ کارێکی تر دەیان هێننەوە مەیدانەکە. وەک (دەوڵەتی ئیسلامی عێراقی) کە لە دوای ئەوەی لە عێڕاق ئیشیان پێنەما وون بوون و لە سوریا زیندیان کردنەوە !