خۆزگە ڕەتڵێ تۆپ دهباری، تا بزانیین باوک و کوڕ چۆن ڕادەکەن!
Friday, 14/12/2012, 12:00
کاتێک لەم وێنەیە دەڕوانی، یهکسهر دەزانی که مەسعود و کوڕەکەی گوللەشیان بۆ ڕاو نەتەقاندوە، نەک بۆ ئازادیی گەلێک. ئهم وێنەیە سایکۆلژیای باوک و کوڕت بۆ دهردهخات، هەست دەکەیت بەدوای شتێکدا وێڵن، که نییانه، ئهویش غیرهت و ئازایهتیی، بەدوای شتگەلێکدا دهگهڕێن، کە لە ئەزەڵەوە نەیان بووە. وێنەکە پێمان دەڵێ ئەمانە تەنها لەوێنەدا هەست بە وەدەکەن کە بوونیان هەیە ، بەڵام مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە کە دیکتاتۆر و دەسەڵاتەکانی تریش ملیۆنان وێنەیان گیراوە و نەیتوانیوە پێمان بڵێت ئەمانە ئازابوون. یان داستانی قارەمانێتیان تۆمارکردوە، مامۆستا زرار دەرگەڵەیەی لە بیرەوەرێکەیدا بۆمانی دهگێڕێتهوه، کە کاتێک هێزەکەی بەرەو یەکێتی سۆڤیەت بەڕێ کەوتبوو لە ڕۆژێکدا دەکەونە شەڕێکەوە تاکو دەمەو ئێوارە بەدرێژایی ئەو هەموو شهڕە "مەلامستەفا" تهنها هەموو ڕۆژەکە بەدوربین سەیری شەڕەکەی دهکرد، گوللەی نەتەقاندبوو. مارشاڵ ڕۆمڵیش لە بیرەوەرێکانیدا باس لە هێتلەر دەکات کە جەنەراڵەکان پێیان ووتوە ، گەنج لە ئەڵمانیا نەماوە بچۆ سەردەنی بەرەکانی شەڕ بکە ، کە دەیەوێت بچێت بۆی دەردەکەوێت فڕۆکە جەنگێکانی هاوپەیمانان بەخەستی خەریکن ئاسمانی شەڕ تەی دەکەن ، هێتلەر دەترسێ و بۆ ژێر زەمینەکەی لە بەرلین دەگەڕێتەوە، هەر لەکتێبی "من کوڕی سەدام بووم" دا عودەی یە کۆپێکە لەجێگەیەکدا زەلیلی سەدامان بۆ دەگێڕێتەوە لە ژێرزەمینێکدا کە دوژمنیش بەزەی بەو پیاوە باڵایەی عێراقدا دەهاتەوە، ئاخرێکەشی لەکونە سەگێکدا گیرا .
ئەمڕۆ باوک و کوڕ دەیانەوێت پێمان بڵێن ، داستانی ڕزگاری و شەڕی قەیوان ماوەت و ئەنفالی یەک و دابان و هەلاج و بورجی ئەزمڕ و گرتنی شارۆچکەکانی قەرەداخ و سەنگاو تەقتەق و لێدانی کانە نەوتەکانی کەرکوک و فەوجە زۆرو زەبەنە گیراوەکانی کۆردۆو تانجەرۆ و چونە ناو شاری هەولێرو سلێمانی و کۆیە ،شەڕەکانی حەمک و باسەڕەو دۆڵەڕووت، چین ؟
خۆ ئەوانە وێنەیان لێ نەگیراوە کێ باوەڕ دەکات ، با هەر باسیشی بکەن بەچی دەچێت ، ئەوەتانێ من و کوڕە قومارچییهکەم چوو لە خوار کەرکوکەوە وێنەمان گرت . مەسعود چەند گوناحە ، بیرمە دور لەئیستا سەردەمێک لەو چیایەبووم هەموو ڕۆژێکی هەینی دەچوین بۆ گوندی "دەیلێژە" لەشارەوە خەڵک دەهاتن بۆ سەیران بەهاربوو دنیا سەوز بوو ئیتر خەڵک دەکەوتنە وێنە گرتن بەتفەنگەکەمانەوە ، جاری واهەبوو زیاتر لەکاتژمێرێک تاقم و تفەنگەکەم لێ قەرز دەکرا و وێنەیان پێوە دەگرت. پاش ماوەیەک گفتوگۆی یەکێتی لەگەڵ ڕژێمی بەعس نەما و شەڕ دەستی پێکردەوە، نازانم چارەنوسی ئەو هەموو وێنەیە بەچی گەیشت ؟ من گومانم نییە ئەم وێنەیەی مەسعودو کوڕەکەی هەمان ئەو لەزەتەی تێدایە کە سەیرانکەران دەهاتن بۆ دەیلێژە و کونە کۆتر و وێنەیان بەچەکەکانی ئێمەوە دەگرت.
ئەم نمایشەی باوک و کوڕ: چیرۆکێکی چینی بیر هێناومەتەوە، کە (شەل و کوێرێک بەیەکەوە دەژیان، ڕۆژێک چەتە و پیاوکوژان چونە گیانیان، کوێر شەلی کردە کۆڵی و شەلیش ڕێگەی ڕزگاربوونی بە کوێرووت ، بەوچەشنە هەردووکیان هەڵهاتن وقوتاربوون لە مردن) کاتێک لەم وێنەیە دەڕوانی بەرگی ئەم باوک و کوڕو ئەوانەی دەوریانیان داوە هەمووی لە بەرگی ئاهەنگ دەچێت، هەمووی پاک و تەمیز و شوختی تێدا نییە ، تەنها بەرگێکی قێزەونە کە ئێمە ئاشنای پێی و هێزە کانی زەمانی بەعسمان بەبیر دەهێنێتەوە . ئیستا ئێمە نازانین کامیان شەلەو کامیان کوێرە؟ بەڵام بەدیوێکی تردا مەسعود دەیەوێت پێمان بڵێت ئەوە ئێمە شەل و کوێر نین ، بەڵکو ئەوە میللەتی کوردە نابینایە .
ئەفلاتون لە کۆمارەکەیدا دەڵێت "کەسێک لە پارە هەڵگرتندا زیرەک بێت ، لە دزیکردنیشدا زیرەکە"
مەسعود لەبەر خاتری کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان نییە که چووە بۆ وێنە گرتن و لە کونی دووربینێکەوە لەو دەشتی نیعمەتە دەڕوانێ ، بەڵکو لە بەر لەناو نەچوونی ئەو هەموو سەروەتەیە کە لەسەر ئەم لوقمی ئەم گەلە مۆڵیان کردوە ، مەسعود ئیستا نەچێتە کەرکوک بەڵکو لەکاتی ڕاپەڕیندا ئازابوایە هێزی بناردایەتە سەر موسڵ و ئەوێ ئازاد بکردایە، نەک بە ئەمەریکێکان بڵێت یەکێتی خەریکی عەرەب کوشتنە لە کەرکوک وا بڕوات هەموو عەرەبی هاوردە شتاقیان دەرناچن. مەسعود چونکە سەدان خیانەت و مێژووی ڕەشیان بۆ چۆتە سەر وا دەزانێ ئێمە ئەم هەموو خیانەت و بێئابڕووەی خۆی و تاڵەبانیمان بیرچۆتەوە. ئەوەی لە هەمووی کۆمێدیا ترە ئەوەیە، کە لە ناو سەنگەرەکانەوە داوادەکات کە سوڵح و رێکهوتن بکرێت و ئەوان لەگەڵ خوێنڕشتن نین.
خائینترین سەرکردە لەمێژوودا ئەوەیە کە"گوڵێک بەخوێن وئارەق گەورە بووبێت، تۆ لە ئێخەی دوژمنەکەتی بەیت " مەسعود دەچێت سەنگەرێکی فشە و بڵ لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەگرێ کە سەدان جاشی پارتی لەناویدا دەسەڵاتدارە ، بەڵام گیرەت ناکات بەتورکان بڵێت ئەو سەربازگایانە چۆڵ کەن کە وەک قارچک لە تەنیشتماوە هەڵتۆقیون ، هەموو ڕۆژێکیش هەر لەکەنالەکانی پارتێوە هەواڵی فڕۆکەجەنگێکانی تورکە فاشیەکانمان دەدەنێ کە بوردمانی ئەم دیو سنوری کردوە . کورد ووتەنی "بانێکەو دووهەوا " ئەوەی لای من زۆر ئازار بەخشە هەڵوێستی ئۆپۆسیسیۆنە فشەڵەکەیە کە ناتوانن جەوامێرانە بڵێن ئەوەنی سەرۆکی خێڵ ، وێنەکان و هەواڵەکانیش لەڕۆژنامە بەناو ئازادەکانەوە پەخش دەکرێتەوە.
سۆن تزو لەکتێبەکەیدا "هونەری جەنگ" دەڵێ :کارامای سەرکردەی ئەوە یە ، دوژمنەکەت ڕاکێشیتە ئەو شەرگەیەوە کەخۆت هەڵت بژاردوە... نەک لێی بگەڕێت دوژمن کێشت بکات بۆناو ئەوشەڕگەیەی کە ئەو هەڵی بژاردوە .
بۆیە دەڵێم ئەم چونەی مەسعود و کوڕەکەی تەنها نمایشکردنێک بوو ، بەدیوەکەی تردا تەنها و تەنها وێنەگرتن بوو بۆ ناکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و خۆڵکردنە چاوی گەلێکی خانەنشین کراو ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست