نقابەى كرێكاران (لقى سلێمانى) ئێوەخۆش - بەشى دووەم
Monday, 07/11/2011, 12:00
هەرچەندە دەرخستنى ڕاستییەكان و پەردەپۆش نەكردنى ئەم زانیارییانە, كۆمەڵێك كەسانى بێ ئیرادەو كەم ئەزموون و ئەزموونداریش دەهێنێتە نێو ئەم باسەوەو, پەرچەكردارى دژ بە نوسەرى ئەم بابەتە هەستیارە, وەڵامى خۆیان دەبێت ,كەئەمە چاوەڕوان كراوەو زۆر بەزوویى دەكەونە نێو ئەم جەدەلە,بەدڵنییاییەوە لەبەهاو بایەخى ئەم بابەتە كەم ناكاتەوە, نقابەى كرێكاران لەدوو دەیەى ڕابردوودا, بەتایبەت ساڵى نەوەدەكان, كارێكى زۆركراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پڕە لەگەندەڵى ئەخلاقى و ئیدارى وسیاسى و ڕەنگە پێویست نەكات بەو جۆرە لاپەڕە ڕەشەكانییان هەڵدەینەوە, باهەر بەڕەش و سپى بمێنێتەوەو وخۆمان لەم مێژووە ببوێرین و چاوێك بەسەردەمى ئیمبراتۆرییەتى سەردارى ئاش و احمد سعیددا بگێڕین ,ئەم دوو زاتە وەك دوو هەڵۆى ئامادەو كەمێك ناكۆك, كەدیارە لەسەر بەرژەوەندیە تایبەتییەكانى دەسەڵات و ئەو پەیوەندیە زۆرو سەیرو سەمەرانەى كە احمد دەستى بەسەر ئەو جومگە هەستیارەى ئەم ڕێكخراوەدا گرتبوو زۆرجار سەردارى دەخستەبیرى ئەوەى كەهەڵوێستى ناوبراو بەرانبەر ئەم ئەندام مەكتەبى باڵایەى بكەوێتەجێگاى گومانەوە , بەڵام سەیر لەوەدا ئەوە بوو كەهەركاتێك كێشەو ململانێى سیاسى و ئیدارى لەنێوان ئەم دوانەدا دروست دەبوو بەئاشكرا هەستت بەپاشەكشەى سەردار ئەكرد,لەوەدا گومان دەكرێت كە هیچ كارێك بەبێ پەنجەى احمد هەوێن نەدەبوو . لەهەمان كاتدا احمد بەتاكە هاوكارى سەردار دەناسراو ئەم جووتە سەرەڕاى ناكۆكى و نەكوڵەكییان, بەڵام هیچ كاتێك لەبەر چاوى هیچ كادرو بەرپرسى لقێكدا ناتەبا دەرنەدەكەوتن. سەردار هەرچەندە خاوەنى دەسەڵات بوو نوێنەرى دەسەڵاتیش بوو بەڵام دژەكەى خۆى بەكەمتر نەدەنواندو سەرجەم دەسەڵاتەكانیترى وەك بەرپرسیارێتى ئیدارەو دارایى و ڕاگەیاندنى مەكتەبى باڵاشى بەدەستەوەبوو ,جگە لەسەرپەرشتى سەرجەم لقەكانى كرێكاران سەرپەرشتى سەرجەم ئەو سمینارو خولانەشى دەكرد كەدەكرانەوە لەڕێگاى ڕێكخراوەكانى دەرەوە .ناوبراو خۆى بەشارەزایى كارى ڕێكخراوى جەماوەرى و كۆمەڵەكان دەزانى , بەڵام بەدیدى بەندە زۆربەسەقەتى و سەرەو خوار لەم جۆرە كارانە گەیشتبوو, لێرەدا پێویستە بووترێ كەناوبراو وەك هەڵۆ ئاسا هەمیشەو هەستیارانەو بەجدى بەشدارى هەركاروچالاكییەكى دەكرد كەلەنقابەدا بەڕێوەبچوایا.لەبەر قۆرخكردنى ئەم دەسەڵاتە لەلایەن ئەم زاتانەوە, دەیان و بگرە سەدان چیرۆكى جۆراوجۆریان لێدەگێڕنەوە چ لەڕوى ئەخلاقى و گەندەڵى ئیدارەو دارایى و سیاسیشەوە ,كەبەبۆچونى هەندێك و ئەودەستڕۆیشتووەى ناوبراو گومانى یەكێتى بوونى لێدەكراو زۆر جێگاى سەرسوڕمانبوو, زۆرێك لەو چیرۆكانە ئەفسانە نەبوون بەڵكو لەواقعدا بوونیان هەبوو, لەوانە هەردووزات لەگەڵ خانماندا زۆر تێكەڵ بوون ,بۆسەلماندنى ئەم بابەتەش دەتوانین كێشەى دورخستنەوەى ناوبراوو لەدەس چوونى ئەوپێگە بەهێزەى بۆبوونى پەیوەندى لەگەڵ خانمێكداو گەندەڵى دارایى و ئیداریى بوو . ئەمە جگە لەگەندەڵى وبەهەدەر دانى ئەو هەموو داهاتانەى مەكتەبى باڵا.
هەرچەندە ئەم ئیمبراتۆرییەى ئەم دوو گەندەڵە بەدورخستنەوەیان هەرەسى هێنا بەڵام نەتوانراوە دیاردە دزێوەكانى نقابە بەسزادانى ئەمانە بنەبڕبێت و ئەوانى تر سڵبكەنەوە , بەڵكو هێشتا كارى زۆر ماوە لەبەردەم ئەوكەسانەى كەبەئاشكرا ئەم هەڵانە دووبارە دەكەنەوەو تائیستاش لەكەو پەڵەى دیارن بەسیماى نقابەى كرێكارانەوە,ئەمەش وەك ئەستێرەى گەلاوێژ دیارو دەركەوتووە كێ و كێن بازاڕى لەشیان گەرم وگوڕەو كێشن لەسەر ئەم دەسكەوتە ناسكە شەڕ دەكەن ,ئەگەر ووردتر بڕوانین لەم كەسانە ئاشكراو بەناوبانگن كەدیارە پەردەكە لادەدەین ئەو تۆڕە فراوانەش ناشارینەوە , نقابەى كرێكاران بووبووە هێلانەى كەسانى لەشفرۆشیش ,تاكو لەڕێگاى ئەمانەوە كۆمەڵگاو شوێنى كارەكان كەپیرۆزە ناشرین بكرێت .زۆریش تەنگەتاومان بكەن ڕاستییەكان بەدیكۆمێنتارى و مێژووەكانیشیان بڵاو دەكەینەوە. سەرەڕاى ئەو داهاتە زۆرەى كەپێشترو ئێستاش بەبێبەرنامە خەرجى ناپێویستى پێدەكرێت .
كۆتایى بەشى دووەم
ماویەتى ......چاوەڕوانبن
دەتوانن بەم ئیمەیلە زانیارى زیاترمان بۆبنێرن یاگفتو گۆمان لەگەڵ بكەن تاكو ڕوداى سەیرو سەمەرەشتان پێبگەیەنین..................
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست