چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانی پادشایه‌کی کورد
Thursday, 11/04/2013, 12:00
مه‌لیک سیف ا‌لدین العدل 1145 1218 ی زاینی
ئه‌بوبه‌کر موحه‌مه‌د ئه‌بی شوکر ئه‌یوبی کوڕی شادی کوڕی مه‌روان، به‌سه‌رناوی مه‌لیک سه‌یف ا‌لدین عادل برای سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی چوو بۆ میسر کاتێک که سه‌لاحه‌دین و شێرکۆی مامی له سالی 1169 ی زاینی‌دا بوون به ده‌سه‌لاتداری میسر. له کاتێکدا که که‌وته ڕێ به‌ره‌و میسر داوای له باوکی کرد که کیفه‌یه‌کی پاره‌ی بداتێ، که سیف ا‌لدین عادل خۆی باس ده‌کا و ده‌یوت که‌من داوای ئه‌م کیفهیهم له باوکم کرد. باوکم ووتی : ' ئای ئه‌بوبه‌کر! کاتێک که میسر بوو به مولکی تۆ ده‌بێ ئه‌م کیفهیهم بده‌یته‌وه و پڕیکهی له ئاڵتوون.'
هه‌روه‌ها سه‌یف ا‌لدین عادل باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
' به‌گه‌شتنی باوکم به میسر، باوکم داوای ئه‌و کیفهیهی لێکردم منیش کیفه‌که‌م پڕکرد له درهه‌می ڕه‌ش و هه‌ندێ پارچه ئاڵتوونم خسته سه‌ره‌وه‌ی درهه‌مه‌کان و دامه ده‌ستی، له‌سه‌ره‌تاوه وایزانی هه‌مووی ئاڵتونه، که هه‌ندێکی لێ که‌وته‌خواره‌وه درهه‌مه زیویه‌کان ده‌رکه‌وتن، باوکم ووتی: ' ئای ئای ئه‌بوبه‌کر ئه‌وه له میسریهکانهوه فێربویت فێڵ بکه‌یت و پاره‌ی قه‌ڵبم بده‌یتێ؟'
کاتێ سوڵتان سه‌لاحه‌دین ده‌سه‌لاتداری له میسر دامه‌زرا وبه‌سه‌ر چه‌ندین دژایه‌تیدا سه‌رکه‌وت، سیف ا‌لدین عادلی برای ده‌ستێکی بالای بوو له‌م سه‌رکه‌وتنانه‌دا، پاش ماوه‌یه‌ک سیفاالدین عادلی له میسر دانا‌و کردی به ده‌سه‌لاتداری میسر و خۆی به‌ره‌و سوریا که‌وته‌ڕێ و زۆرجار په‌یوه‌ندی به سیف الدینه‌وه ده‌کرد پاره‌ی له میسره‌وه بۆ بنێرێ. وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان باس ده‌کاو ده‌ڵیت: له یه‌کێک له نوسراوه‌کانی الفازلی نوسه‌رو سکرتێریدا بینیم باس ده‌کا که جارێک سه‌لاحه‌دین داوای پاره ده‌کاو سیف ا‌لدین عادل دره‌نگ ده‌ی نێرێ، سولتان سه‌لاحه‌دین فه‌رمان ده‌دا به عماد ا‌لدین که بنوسێ بۆ سیف ا‌لدین عادل بزانێ بۆ پاره‌که‌ی نه‌نارد؟ که عماد ا‌لدین له نامه‌که‌یدا به‌ناوی سه‌لاحه‌دینه‌وه ده‌لێت:
" ، با به‌ڕێزتان هه‌ندێ پاره یا پاره‌ی خۆتان بنێرن بۆمان به نامهبهرا ئه‌گینا ده‌زانی چی ده‌بێ؟" که سه‌یف ا‌لدین عادل به‌م هه‌واڵه ده‌زانێ زۆری پێ ناخۆشه و به الفازل ده‌ڵی ده‌بێ وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، ئه‌ویش به‌م جۆره وه‌لام ده‌داته‌وه:
من ناتوانم ئه‌م نامه‌یه به فه‌رمانی پادشایه‌کی دانێم بۆ داوای پێویستیه‌کانی، به‌لام دایده‌نێم به زیاده ڕۆیی سکرتێری وه‌ک جۆرێکی ده‌رچونه له سنوری نوسینی ئاسایی وبۆ جێکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی توڕه‌ی و بێزاری. تا ئێستا ڕوینهداوهو چۆن ده‌بێ ووشه‌و نوسینتان ببێ بۆ مه‌به‌ستی لێدان؟ چه‌ندین ووشه تا ئێستا له‌وه‌ده‌کا نوسراوه به بێ ڕێزی له‌بۆ دواکه‌وتنی نوکی قه‌ڵه‌م له‌بۆ نه‌مانی لێدوانی ئاسایی؟ ئه‌مه که‌وتوه‌ته ئه‌ستۆی خزمه‌تکاری دڵسوزت بۆ نوسینی، کامه‌و چۆن ده‌بێ ده‌رباز بێ له بێده‌نگی نووکی قه‌ڵه‌م له نوسینی وا؟ خزمه‌تکاری دڵسۆزت چۆن ده‌بێ ئاماده‌بێ بۆ باسێ له‌م جۆره نوسراوه وا ده‌ی بیسین؟ له گه‌ل ڕێزمدا بۆ چاوقایمی عمادالدین، هاواری گریانی باز غیره‌ت ده‌دا به کۆلاره، له‌گه‌ل سلاو وڕێزماندا خواتان له‌گه‌ڵ."
کاتێک سولتان سه‌لاحه‌دین حه‌له‌بی داگیر کرد، کوڕێکی مندالی دانا به‌ناوی مه‌لیک زاهیرغازی له مانگی شه‌شی ساڵی 1183 دا و پاش شه‌ش مانگ حه‌له‌بی دا به سیف ا‌لدین عادلی برای، له ساڵی 1186 زاینی دا قه‌لای کیراکی دا به سه‌یف ا‌لدین عادلی برای، ئاوا به‌رده‌وام فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌کان ده‌گۆڕاو هه‌تا پاش کۆچی دوایی سولتان سه‌لاحه‌دین. هه‌رچه‌ند بۆ ماوه‌یه‌ک میسر‌و ناوچه‌کانی تر دابه‌ش کرابوون به‌سه‌ر کوڕه‌کانی سه‌لاحه‌دیندا، به‌لام سه‌رئه‌نجام سه‌یف ا‌لدین عادل ده‌سه‌لاتی میسری که‌وته ژێر ده‌ست له به‌ر ئه‌وه کوڕه‌کانی سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام له نێوان خۆیانا کێشه‌یان هه‌بوو و ده‌سته‌لاتیان له‌ده‌ستده‌داو له به‌رواری 2/2/ 1200ی زاینی‌دا سه‌یف ا‌لدین عادل ده‌ستی گرته‌وه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کاندا که پاش کۆچی دوایی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له ژێردهسهلاتیاندا نه‌مابوون. ئه‌م باسه له نوسراوه‌کانی زیاالدین ابو الفتح نه‌سرولله که به ناوی ئیبن ئه‌سیری جه‌زیری نوسراوه کهنوسهرێکی تر به‌ناوی ئه‌بو به‌ره‌کات موسته‌فی له باسی مێژووی ئه‌ربیلدا باس ده‌کا وده‌ڵێت:
"من ئه‌م نوسراوه‌م ده‌ستکه‌وت له نوسینه‌کانی زیا ا‌لدین دا که بهدهستو خه‌تی خۆی نوسیبووی که خوتبه خوێنرایه‌وه له قاهیره‌ی تازه وکۆن به‌ناوی پادشا سیف ا‌لدین عادل ، ئه‌بو به‌کر کوڕی ئه‌یوب له ڕۆژی هه‌ینی5/8 ساڵی 1200 ی زاینی میسری که‌وته ژێرده‌سه‌لاتی، هه‌روه‌ها له ڕۆژی هه‌ینی دا له شاری حه‌له‌ب له‌به‌رواری 9 ی ئازاری ساڵی 1202 ی زاینی دا هه‌موو سوریا که‌وته ژێر ده‌سه‌لاتی.
له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا که به ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناوده‌برا هه‌موو ناوچه‌کانی که‌وته ژێرده‌ست و سه‌ردانی کردن و هه‌موو ناوچه‌کانی به‌سه‌رکرده‌وه، له‌ساڵی 1215 ی زاینی دا یه‌مه‌نی هاته‌وه ژیر ده‌سه‌لاتی و کوره‌زای، که کوڕی کامیل بوو کرا به فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن به‌ناوی مه‌سعود که به‌سه‌رناوی سه‌لاحه‌دین ئه‌بو موزه‌فه‌ر یوسوفی کوڕی کامیل، کوڕێکی سه‌یف ا‌لدین عادل کورهزایهکی تری به‌ناوی ئه‌وحه‌د نه‌جم ا‌لدین بوو به فه‌رمانڕه‌وای مایافاریکین له‌ناوچه‌ی دیاربه‌رکر. له ساڵی 1217 ی زاینی دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ناوچه‌ی خیلات و ئهرمینینا، وا به‌رده‌وام سنوری ناوچه‌کانی ژێردهستهلاتی فراوان ده‌بوو. که ده‌سته‌لاتی جێگیربوو له هه‌موو ناوچهکانا، ئه‌م ناوچانه‌ی دابه‌شکرد به‌سه‌ر کوڕه‌کانیا، مه‌لیک کامیلی کوڕی وولاتی میسری به‌ده‌سته‌وه بوو، مه‌لیک موعه‌زه‌م ناوچه‌ی سوریا، مه‌لیک ئه‌شره‌ف ناوچه‌ی شه‌رقیه (به‌شێکی میزۆپۆتامیا) مه‌لیک ئه‌وحه‌د ناوچه‌ی مایافاریکین و دیاربه‌کر.
پادشا سه‌یف ا‌لدین عادل پادشایه‌کی زۆر مه‌زن و به‌هێز بوو، ته‌جروبه‌ی چه‌ندین ساڵی و زیره‌کی ودوربینی و هه‌میشه چالاک و ئاماده و ناسراو به داموده‌زگای یاسایی و عه‌داله‌ت، لهکارهکانیا به‌رده‌وام چالاک و بێ گومان هه‌میشه ئاماده بۆ ئه‌نجام دانیان و به‌رده‌وام خواپه‌رست و پێویستیه ئاینی یه‌کانی به جێ ده‌هێنا.
جێی سه‌رسامی نه‌بوو که پیاوی فه‌لسه‌فی و زانای وه‌ک فهخرالدین ڕازی (باسی له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نوسراوه‌ی ئیبن خه‌له‌کان لاپه‌ڕه 652 دایه) که چۆن نوسینێکی فه‌لسه‌فی میتافیزیکی ته‌رخانکرد به‌ناوی ' تاسیس التقدیس' که له خۆراسانه‌وه ناردی بۆ پادشا سه‌یف ا‌لدین عادل. له میژوودا به یه‌کێک له به‌خته‌وه‌رترین پادشا دا ده‌نرێ چونکه کوڕه‌کانی هه‌ر وه‌ک خۆی زیره‌ک و زانا و به‌ده‌سه‌لات بوون، ئه‌وه‌نده زانا‌و ئه‌وه‌نده زیره‌ک له زۆر لایه‌نی زانیاری دا، له‌به‌رئه‌وه خه‌لکانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتیان که‌ڵکیان وه‌رگرت له عه‌داله‌ت و پێش که‌وتن بۆیه به‌بێ کێشه و منافه‌سه په‌یره‌وی فه‌رمانڕه‌وایی یاندهکردن.
له‌به‌ر ئه‌وه شاعیری ناسراو دیمه‌شق ئیبن ئونهین به‌چه‌ندین قه‌سیده پیاهه‌ڵدانی باسی ئه‌م پادشایانه ده‌کا، هه‌روه‌ک له لاپه‌ڕه 180ی نوسینه‌کانی دا نمونه‌یه‌ک هه‌یه له قه‌سیده‌کانی که ده‌نگی دوادوایی دێڕه‌کانیان له ده‌قی عه‌ره‌بیه‌که‌یدا به حه‌رفی ڕ دوایی دێت.
ئه‌م قه‌سیده‌ی خواره‌وه‌ش له‌سه‌ر کوڕه‌کانی پادشا سه‌یف ا‌لدین عادله که ده‌ڵێت:
چه‌ندین کوڕی هه‌یه ، هه‌ر یه‌کیان له ووڵاتێک
له‌دژی دۆژمن هه‌ریه‌ک بۆ سه‌رکرده‌ی له‌شکرێک ئاماده‌ن
به ڕۆشنایی ناوچه‌وانیان هه‌روه‌کوو مانگ
به‌لام له‌جه‌نگدا شێرێکه ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕ بۆ په‌لاماردان.
کاتێک به شه‌وقی بریسکه‌ی شمشێری ڕۆشن ده‌کاته‌وه ته‌پوتۆزی تاریکی
به وه‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتی ده‌بێ وازبێنێ که ده‌بینێ خانمی دیلی
بنه‌ماڵه‌و خێزانت وا پاک و ته‌میز له بنه‌ڕه‌تا له ڕه‌گه‌زدا چاکترین
بێ وێنه له سه‌ربه‌ستی، دڵ خۆشکه‌ره بۆ سه‌یرو سه‌رنج و بینین
ئه‌سپه‌کانیان بێزارن له خواردنه‌وه‌ی ئاوی ڕوونی چه‌م
مه‌گه‌ر سوربووبێ ئاوی خواردنه‌وه‌یان به ڕژانی خوێنی جه‌نگ
که به‌په‌له به خۆشی یه‌وه ده‌ڕۆن به‌ره‌و شه‌ڕو ناو ئاگری
نه‌ک به په‌له به‌ره‌و ئاگری میوانداری.
وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌نده قه‌سیده له‌باره‌ی مه‌دح و پیاهه‌ڵدانی مه‌لیک عادله‌وه نوسراوه لیره‌دا ئاسان نی یه باسکردنیان، به‌لام له‌م قه‌سیده‌دا نوسه‌ر نیشانمان ده‌دا توانای نوسینی بێ وێنه‌ی له باسی ئه‌م پادشا مه‌زنه‌دا وه‌ک ده‌ڵێت:
ئاوا یاسای سیف ا‌لدین عادل پادشا،
که‌ناوی پادشایه‌تی له هه‌موو ناوچه‌یه‌ک ناسرا پیاوچاکی وا مه‌زن به‌رهه‌می چه‌ندین
له هه‌موو ناوچه‌یه‌کدا که به یاسای چه‌سپاندی به‌هه‌شتی عادلی زێرین،
که ئاو ده‌درێ به جۆگه ئاوی به‌رده‌وامی ئازادی
ئه‌وه‌نده عادله خۆی عادل چونکه گورگ شه‌و به‌سه‌ر ده‌با له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجی برسیه‌تی دا
هه‌رچه‌ند ئاسکه قاوه‌یی یه‌کان وا زۆرن له به‌رچاو
هیچ بێ بڕوایه‌ک ناتوانێ هه‌یبێ گوومانی له ڕێگای ڕاستی ئایندا
ئه‌وه‌نده عادل ڕێزی پادشا ئه‌بوبه‌کر ده‌گیرێ بۆ زیره‌کی
خۆی وه‌ک شمشێره‌که‌ی که ڕووی ته‌خت و ڕواله‌تی پڕه له ئه‌نجامی فه‌خرو سه‌رکه‌وتن
له‌سه‌ر ڕووی مه‌عده‌نی شمشێری دیاره مه‌زنی وتوانای ئارامی
مه‌دحی له هیچ ووته‌یه‌کی که‌لتوریدا وه‌رنه‌گیراوه، یا له‌باسی مه‌زنی
دهستهاتهکانیدا هه‌رگیز نی یه هیچ باسێکی نه‌زانی و درۆزنی
خۆی ئه‌وه‌نده له سه‌رو پادشاکانی تره‌وه‌یه له مه‌زنیدا له‌سه‌ر زه‌ویدا بێ وێنه
له‌باسی پیاوچاکی و مه‌زنیدا سه‌یرکه ئه‌و کتێبانه‌ی له‌سه‌ر پادشاکانی فارس و یۆنانی .
کاتێک که لێکدانه‌وه‌ی پیاوچاک ده‌شێوێ و سه‌ری لێ تێک ده‌چێ،
ده‌سه‌لاتی پادشا ی ئێمه به‌هێزتر ده‌بێ و ده‌بینرێ وا به ئاسایی
دڵی به‌هێز و په‌لاماری دلێرانه‌ی له گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا ده‌ترسێنێ شێری سه‌حرا
بهوزمانهی که ده‌دوێ وله پێشبینی باسی ڕووداوی سبه‌ینێ دا بێ گومانی،
وا ئاماده که چی تر لێدوان و بیرکردنه‌وه پێویست ناکا.
ڕاستی بێ غه‌شی بۆچوونی، پێشبینی هه‌میشه ئاماده زیاتر له خه‌لکی تر
قه‌رارو ویستی وا بێ گومانی ئه‌سکه‌نده‌ر شه‌رمه‌زار ده‌کا
دڵ فراوانی ده‌یبا به‌ره‌و لێ‌خۆش بوونی تاوانبارترین تاوانبار و ده‌گۆڕێ خراپی لێدوانی تاوانباری
پێویست ناکا گوێگرتن له باسی مێژووی پادشاکانی تر، له‌باسی ئه‌م پادشایه گوێ بگره
له وورگی گوێدرێژێکی ده‌شتی دا ده‌بینی چه‌ندین جۆر نێچیر .
(له‌م دوایین دێڕه‌دا بۆچوونی شاعیر ڕواڵه‌تی یاسای ئاشتی و نه‌بوونی غه‌م و ترسی ده‌ستدرێژی نیشان ده‌دا)
که پادشا سیف ا‌لدین عادل ناوچه‌کانی ئیمپراتۆری دابه‌شکرد به‌سه‌ر کوڕه‌کانیا، به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌کردن وچه‌ندین جار لهفهرماڕهوایی شوێنه‌کانا ده‌یگۆڕین. له وه‌رزی هاویندا ژیانی له سوریا به‌سه‌ر ده‌برد له بۆ میوه‌و به‌فر و هه‌وای فێنکی و له زستانا ده‌چوو بۆ میسر له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رما نیه‌و که‌ش و هه‌وای خۆشه. به خۆشی ژیانی به‌سه‌ربرد و زۆر حه‌زی له خواردن بوو، وه‌ک باس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن له‌وانه‌بوو به‌ته‌نیا به‌رخێکی بر‌ژاو بخوا، هه‌روه‌ها حه‌زی له جنس بوو، وه‌ک ده‌ڵێن به‌شداری ده‌کرد له زۆر خۆشیه‌کانی ژیاندا.
وه‌ک له باسی شه‌ڕی خاچه‌کان و ژیانی سه‌لاحه‌دین دا ده‌رده‌که‌وێت باسی ژیانی سیف ا‌لدین عادل که وه‌ک باڵی ڕاستی سه‌لاحه‌دین بووه بۆ کۆمه‌کی سه‌لاحه‌دین له کامپهینهکانیا و پێکهێنانی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی، له مه‌یدانی شهڕاکاندا هه‌میشه ئاماده له گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رکرده‌ی کوردی وه‌ک ته‌قی ا‌لدین عومه‌ری برازای و، سه‌رکرده‌ی کوردی ناوچه‌ی حه‌کاری مهشتوب و ئه‌بو حیجای شاره‌زووری و به‌درالدین دیلیریهمی تورک وکوکوبوری. سیف ا‌لدین عادل ناسرا به پادشایه‌کی زانا که له دوای کۆچی سه‌لاحه‌دین هه‌میشه کێشه له نێوان کوڕه‌کانی سه‌لاحه‌دین دا هه‌بوو و خه‌ریک بوو ده‌سه‌لاتداری ناوچه‌کانی ئیمپراتۆریان له ده‌ست ده‌رده‌چوو، به سه‌رکردایه‌تی سیف ا‌لدین عادل هه‌موو ناوچه‌کانی هێناوه ژێر ده‌ستی خۆی و کوڕ و کوره‌زاکانی، ده‌سه‌لاتی هه‌موو ناوچه‌کانی له‌ده‌ست کوڕه‌کانی سه‌لاحه‌دین سه‌ند و چونکه وه‌ک باوکیان له ده‌سه‌لاتداریدا یه‌گرتوو زیره‌ک نه‌بوون، و خۆی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ پادشا بوو.
له دوادوایی ساڵه‌کانی شه‌ڕی خاچهکانا سیف ا‌لدین عادل ده‌ورێکی گرنگی هه‌بوو له سیاسه‌تی لێدوانی نێوان سه‌لاحه‌دین و خاچهکانا و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو به پادشای ئینگلیزی ڕیچارد و له‌چه‌ندین سه‌ردانا له لای ده‌مایه‌وه‌و ده‌چوون بۆ ڕاوو، ڕیچارد هه‌وڵیدا ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌یف ا‌لدین عادلدا به‌کاربێنێ بۆ مه‌به‌ستی فڕوفێڵی سیاسی خۆی که هه‌وڵیده‌دا دووبه‌ره‌کی بخاته نێوانیان و هه‌وڵی دا خوشکی خۆی لێ ماره‌کا، پرسیار کرا به‌سه‌لاحه‌دین ڕازی بوو به‌م په‌یوه‌ندیه چونکه ده‌یزانی ڕیچارد درۆ ده‌کا و هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دا دووبه‌ره‌کی بخاته نێوانیان، و هه‌رچه‌ند به بیانوی ئه‌وه‌ی که ده‌بێ پرسیار به پاپای فاتیکان بکه‌ن بۆ ڕازی بوون به‌م په‌یوه‌ندی ژن هێنانه، به‌هۆی ئه‌م بیانووه‌وه هه‌وڵی ده‌دا دوبه‌ره‌کی له نێوان سه‌لاحه‌دین و سیف ا‌لدین عادل دا دروست‌کا به‌لام له‌م هه‌وڵدانه‌دا سه‌رکه‌وتوونه‌بوو، هه‌تا ڕیچار ویستی کچێکی بدا به سیف ا‌لدین عادل، به‌لام په‌یوه‌ندی برایه‌تی و زیره‌کی نیوان سه‌لاحه‌دین و سیف ا‌لدین عادل هه‌رگیز تێکنه‌چوو.. سیف ا‌لدین عادل ناسرابوو به هه‌بوونی چه‌ندین کارمه‌ندی مه‌سیحی و جوله‌که، چونکه ئه‌وان خوێنده‌وار و زانیار تربوون له به‌ڕێوه‌به‌ردنی کاروباری فه‌رمانڕه‌وایی دهزگاکانیا، له سه‌ر ئه‌م بۆچوونه هه‌ندێ جار ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرا.
سیاسه‌تی سه‌لاحه‌دین و سیف ا‌لدین عادلی برای و ئیمپراتۆری ئه‌یوبی بۆ یه‌کیه‌تی هه‌موو میلله‌تانی ناوچه‌که هه‌تا له‌گه‌ل میسر‌و سودان و سه‌ره‌وی ئه‌فریقا له دژ هه‌وڵی تیرۆرکردن و داگیرکه‌ری و تالانکردنی مه‌سیحیه‌کان و ئه‌وروپیه‌کان له‌سه‌رده‌می ئهیوبیهکانا له مێژوودا ، کاتێک خاچه‌کان چه‌ندین کامپهینیان ده‌کرد بۆ داگیرکردنی ناوچه‌که به‌ناوی کێشه‌ی ئاینی یه‌وه، له ڕاستیدا وه‌ک ئێستا له چه‌ندین ناوه‌ندی سیاسی ئه‌وروپیدا که باسی مێژووی کامپه‌ینه‌کانی خاچه‌کان ده‌کرێ ڕوون و ئاشکرایه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی داگیرکردن و تالانکردن و ژێردهستهخستنی ناوچه‌که بووه به‌ناوی کێشه‌ی ئاینی یه‌وه. هه‌ردولا به بێ جیاوازی دهها هه‌زار شهرکهریان ده‌هێنا بۆ مه‌به‌ستی تالانکاری، بیروبۆچوونی ساویلکه‌ی خه‌لکانی ئاینیان به‌کار ده‌هێنا بۆ پیاده‌کردنی ویستی تاوانکاری تیرۆرکردن و تالانکردن، به‌لام وه‌ک سه لاحه‌دین و بنه‌ماڵه‌ی بۆماوه‌ی 90 سال ده‌سه‌لاتداری ناوچه‌که‌بوون، ئه‌و ویستی یه‌کیه‌تی یه‌ی ولاته‌کان و میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ئێستا هه‌ندێ لایه‌ن باس ده‌که‌ن له ڕاستیدا له بنه‌ڕه‌تا له سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبیه‌کانه‌وه هاتووه، چونکه خه‌ڵکی داهێنه‌رو سوپه‌رمانی مرۆڤایه‌تی وه‌ک سه‌لاحه‌دین و بنه‌ماڵه‌ی خه‌لکانێک بوون که فه‌لسه‌فه‌ی بیروبۆچوونیان به 800 سال پێش خه‌لکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه بووه، له‌به‌رئه‌وه‌یه ناوی سه‌لاحه‌دین ناوێکی وا مه‌زن و که‌م وێنه‌یه له مێژوودا به‌تایبه‌ت به‌لای ئه‌وانه‌وه که توانای ئه‌م جۆره پیزانینهیان هه‌یه، و ده‌توانن قوڵتر بیر بکه‌نه‌وه، خه‌لکانی زانا‌و زیره‌کی وا وه‌ک سه‌لاحه‌دین، شێکسپیر، هه‌یگڵ، مارکس، زه‌رده‌شت، ئه‌رستۆتل، پلاتۆ، پێریکل، ئه‌رستۆتڵ، ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی و فرۆید، و چه‌ندینی تر که بوونه‌ته هۆی چه‌ندین گۆڕان له جیهانا و پێشه‌وای پێشکه‌وتنی شارستانی بوون له جیهانا. هه‌روه‌ک ئێستا له سوریا ده‌بینین، چونکه ده‌سه‌لات که‌وته ده‌ست هه‌ندێ خێلی عه‌ره‌بی ده‌مارگیر و نه‌زان و خۆفرۆش و تاوانبار و ڕه‌گه‌ز و مه‌زهه‌ب په‌رست، ئاوا سوریا به‌رده‌وام دهها هه‌زار خه‌لکی بێ تاوانیان لێ تیرۆرده‌کرێ و به سه‌د ساڵی تر سوریای جاران دروست نابێت، ئێستا ده‌وری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی ده‌رده‌که‌وێت که چی جۆره ده‌وریان بووه له‌مێژوودا له یه‌کخستنی میلله‌تانی ناوچه‌که‌دا به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه توانیان چۆکی تێکشکان داده‌ن به‌هه‌موو ویستی داگیرکه‌ری زلهێزه‌کانی ئه‌وروپا. ئه‌و ویستی برایه‌تی و یه‌ک بوونه ته‌نها له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌یوبیه‌کانه‌وه هاتووه و ته‌نها چاره‌یه بۆ یه‌کیه‌تی و دامه‌زرانی ئاشتی و له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ئه‌و یه‌کیه‌تی و یه‌کسانیه‌ی هه‌موو میله‌تانی ناوچه‌که پێک بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تانی ناوچه‌که، هه‌روه‌ک چۆن سه‌لاحه‌دین و بنه‌ماله‌ی هه‌موو ئه‌یوبیه‌کان ده‌یانزانی ئه‌و هێزه مه‌زن و یه‌کگرتووه نه‌ده‌کرا ته‌نها به‌ناوی کورده‌وه پێک بێت بۆ به‌ره‌نگاری هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌وروپا، به‌لام سه‌لاحه‌دین توانی ده‌سه‌ڵاتی ببێت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچهکانا له سه‌رده‌مێکدا که ته‌نها به هۆی کۆتری نامه‌به‌ره‌وه ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندی به ناوچه‌کانه‌وه بکه‌ن به‌رده‌وام یاسای یه‌کسانی چاودێر‌و ڕێگربێ له‌به‌رده‌م خراپه‌کاری و دزو جه‌رده..
سولتان سه‌یف ا‌لدین عادل له دیمه‌شق له دایک بوو له مانگی شه‌ش یا حه‌وتی ساڵی 1145 ی زاینی و له به‌رواری 31ی ئابی ساڵی 1218 ی زاینی دا کۆچی دوایی کرد له دێیه‌ک به ناوی عالیکین له‌نزیک دیمشق و ڕۆژی دوای مردنی لاشه‌که‌ی گوازرایه‌وه بۆ قه‌ڵای دیمه‌شق و به خاک سپێردرا، له کۆلێژێک که به‌ناوی خۆیه‌وه دامه‌زرابوو له مهزرگایهکدا له باغچه‌ی حه‌وشه‌ی کۆلێژه‌که‌دا . مردنی له ماوه‌یه‌کدا بوو که له‌شکری خاچه‌کان له سوریا دابه‌زین، له ههوڵدانیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له شکری خاچه‌کان که ویستی له دژیان شه‌ڕبکا، به‌لام له دێی عهلیکین دڵی مه‌زنی وه‌ستا و کۆچی دوایی کرد. له‌م کاته‌دا له‌شکری خاچه‌کان له داگیرکردنی سوریا په‌شیمان بوونه‌وه و به‌رو میسر ڕۆشتن بۆ داگیرکردنی میسر، ئه‌مه بووه هۆی ڕوودانی شه‌ڕی ده‌میات و له‌وێش تێکشکان، باسی ئه‌م ڕووداوه له نوسراوه‌کانی ئیبن یه‌حیای مه‌نسور به سه‌رناوی ئیبن جه‌ریح ده‌بینرێ. له جێی سیف ا‌لدین عادل کوڕه‌که‌ی الکامیل دانرا.
له‌سه‌ر ناودارانی کورد وه‌ک ده‌سه‌لاتدارو شاعیر وزاناو خه‌لکانی زانیاری ئاینی کورد باسی 55 له‌م که‌سایه‌تیانه ئاماده‌ن بۆ بلاوکردنه‌وه، به داڕشتنه‌وه‌ی وه‌گێرانی شیعراکانیان له ده‌قی شێوازی کوردی‌دا له به‌رگێکدا به‌ناوی که‌سایه‌تی کورد له مێژووی ئیسلامدا به‌م زووانه بلاوده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه ئیبن خه‌له‌کان، به‌شی 2 لاپه‌ڕه 338 - 241
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست