ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی کە لای مالکی نهێنییان درکاند و بوونە هۆی بڕانی بودجەی هەرێم
Wednesday, 24/09/2014, 12:00
2067 بینراوە
پاش ئەوەی حەیدەر عەبادی سهردانی مهكۆی سهرهكی بزوتنهوهی گۆڕانی كرد، لەو کۆبوونەوەیەدا نهێنییەک لەناو قسەکاندا دزەی کرد، گوایە لە پرسی بڕینی بودجەی هەرێمدا ئەو پێشنیارە لەلایەن دوو بەرپرسی یەكێتی بۆ مالیكی كراوە، بەڵام هیچ کام لە راگەیاندنەکانی دەسەڵات و حیزبەکان، هەروەها میدیاکانی دیکە ناوی ئەو دوو کەسەیان نەهێنا، لەم بارەیەوە کوردستانپۆست بەدواداچوونی کرد، توانی لە رێگای پەیوەندییەکی تایبەت بە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی ناوی ئەو دوو کەسە وەربگرێت، سەرچاوەکە وتی یەکێک لەوانە عادل مورادە کە پەیوەندی توند و تۆڵی لەگەڵ مالکییدا هەبووە، زۆر کات سەردانی تایبەتیی و نهێنی کردووە، دووەم کەس فریاد رەواندوزییە، گوایە ئەویش لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵ مالکیدا کردووە و زانیاریی پێداوە، زانیارییەکانیش لە نەجمەدین کەریمی وەرگرتووە و ئەویش هانی داوە قسە لەگەڵ مالکییدا بکات، شایانی باسە فریاد رەواندوزی بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتییە لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی لە بەغدا. ئەو ئەندامەی نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئەوەشی باس کرد، هەر بۆیە نەجمەدین كەریم هاواری لێهەڵسا و رایگەیاند، کە ئەو زانیارییانە دوورە لە ڕاستییەوە و تۆمەتێكی ناڕەوایە ئاراستەی یەكێتی دەكرێت، هەر كەسێكیش كارێكی لەو جۆرە بكات ئەوە "خیانەتە لە میللەتو خەڵكی كوردستان".