لێپرسراوی مەڵبەندی چەمچەمالأ سوێندی پاسەوانەكانی دەدات
Thursday, 25/03/2010, 12:00
دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە چەمچەمالأ و بردنەوەی یەكێتی لەو سنورە بە جیاوازی دوو هەزار دەنگ لەگەلأ گۆڕان مستەفا چاڵاوی سوێندی پاسەوانەكانی خۆی دەدات كە ئایا دەنگیان بە یەكێتی داوە ؟ چونكە لە بازاردا وا بلاوبۆتەوە كە پاسەوانەكانی خۆی دەنگیان بە گۆران داوە ئەمە گەیشتۆتە ئەوەی كە سوێندی تەلاقی داون . هەروەها لە ترسی ئەوەی كە كادرە نزیكەكانی خۆی دەنگ بە گۆڕان ئەدەن رۆژی دنگدان نەیهێشتووە هەندێكیان هەر دەنگ بدەن چونكە دڵنیا بووە كە دەنگ بە لیستی گۆڕان ئەدەن بۆ ئەمە ئەو رۆژە لای خۆی دایناون و نەیهێشتووە هەر بچنە دەرەوە .
لێرەوە من وەك گۆڕان خوازێك دڵخۆشم و دڵنیام كە گۆڕان ناوەستێت و هەر لە گەشە كردندا ئەبێت چونكە كادرانی یەكێتی خۆیان ئامادەی دەنگ دانن بە لیستی گۆڕان ئەگەر دەسەلاتی بنەماڵە و خزمایەتی وازیان لێبێنێت و ئۆمێدم زۆرە كە رۆژێك ئەم كادرانە تەوقی كۆیلایەتی فرێ ئەدەن و ئازادانە هاوار بكەن بەڵێ بۆ گۆڕان و نمونەی وەك مستەفا چاڵاویش كە خۆی پێشتر بە باڵی ریفۆرم ئەژمار ئەكرد و ئێمەی وا تێگەیاند بوو كە دڵسۆزی ریفۆرمە بەڵام كە دەسەڵاتی بنەماڵە و كۆسرەت رەسول بە پارە و ئیمتیاز ئیرادەیان كری ئیتر بوو بە كۆیلەی پارە و دەسەڵاتی پاوان خوازی بنەماڵەی تاڵەبانی و كورە هەرزەكارەكانی كۆسرەت و دڵنیاشم ئەم جۆرە مرۆڤانەی وەك مستەفا شوێنیان تەنها زبڵدانی مێژووی شاری چەمچەماڵە دە ئێوەش ئەی دانیشتوانی شاری چەمچەمالأ تاكەی دەنگ ئەدەن بەمانە و ئومێدەوارم كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا دەنگی هەقی خۆتان بدەن بە گۆڕان و گۆڕانخوازان و شاری چەمچەماڵیش ببێتە دەستە خوشكی سلێمانی و تاجی سەركەوتن لە سەر نێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست