ئه‌فسوس بۆ مرۆ
Monday, 14/01/2013, 12:00
له کارنامه‌ی مرۆی سه‌ر راست ڕاستبێژی و ڕاستی وتنه
ده‌ستورو یاسای ئاسمانیش بۆ خیر و چاکه‌کردنه
که‌چی ئه‌مڕۆ کافر بوونه ، هه‌ڵماڵینی روی درۆزن
له گرتنی سه‌نگی حه‌قا ، زۆرت لێ ده‌بنه دوژمن
یاسای زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه ناپاکی و ههڵخهلهتانه
جوانترین ڕۆڵیش ، جاسوسی و ده‌ستبڕین و فریودانه
الله ، بۆ ئه‌م چه‌رخه پیسه ، که ویژدان بونی نه‌ماوه
که مانای پاکیی و بێ غه‌شی وه‌ک ڕووی گاڵۆکێ چه‌ماوه
داد له ده‌ست که‌س و عهشرهتێ چاڵ بۆ یه‌کدی ههلدهکهنن
له ئازار و زامی یه‌کدا ، قاقا به‌یه‌ک پێده‌که‌نن
تف له ڕوی خاوه‌ن سه‌د شێوه ، له‌عنه‌ت له زه‌م و زه‌مکاری
ئاخ له‌به‌ر مرۆڤی ناپاک ، که کۆچی کرد وه‌فاداری
خه‌ڵکی پیشبڕکێی زانیاری و زانستی ده‌که‌ن له جیهان
که‌چی مرۆی ئێمه هێشتا خۆزگه ده‌خۆن به پێشینان
کێ به‌رپرسه له‌م دۆخه‌مان ، کی وای کرد ڕق یه‌خسیرمان کا
چ هۆکارێ وای لیکردین ڕه‌شی و کینه داگیرمان کا
خه‌ڵکینه کاروان جارجارێ ده‌وه‌ستێ و وچانێ ده‌گرێ
وێسگه به وێسگه هه‌مومان نۆره‌مان دێ و لێمان ده‌مرێ.....
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست