په‌که‌که به‌ته‌مای چییه؟
Thursday, 15/04/2010, 12:00
وتنه‌وه‌ی زۆری وشه‌ی ئاشتی به‌رامبه‌ر به دڕنده ، نیشاندانی بێهێزییه. دوژمنی سه‌رسه‌خت و سه‌رده‌ست که هیچ رێزیک بۆ به‌هاکانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دانانێت و هه‌میشه له پیلانگێڕی به‌رده‌وامدایه ، له فه‌رهه‌نگی خۆیدا "ئاشتی" و "برایه‌تی گه‌لان" جیگای ناکاته‌وه.
ئه‌حمه‌د تورک خهباتوانی سیاسی سڤیل جگه له‌وتنه‌وه‌ی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان هیچی دیکه‌ی نه‌وتووه ، هه‌میشه بۆ برایه‌تی گه‌لانی کۆماری تورکیا دڵسۆزانه ههوڵوماندووبوون ده‌دا . ئه‌م پیره پیرۆزه جگه له خۆشی بۆ هه‌مووان بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ و جه‌نگی نه‌کردووه ، که‌چی فاشسته‌کان و حکومه‌تی ئاکه‌په‌ی ساخته‌کار پیلانی بۆ داده‌رێژن له به‌رده‌م دادگا! سووکایه‌تی پێده‌که‌ن و هێرشی دڕندانه‌ی ده‌که‌نه‌سه‌ری
.ئه‌م هێرشه هێرشێکه بۆ سه‌ر هه‌موو کوردێک یا مرۆڤێکی به مۆڕاڵ و به که‌رامه‌ت ، بۆیه هه‌رکێ بێده‌نگ بێت له ئاست ئه‌م تاوانه ، که‌سێکه خوازیاری توندبهکۆیلهکردنی خه‌ڵکی کوردستانه و سووکایه‌تی به رۆژی رووناک به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌کات.
که‌سێ به که‌رامه‌ت نه‌ما ئه‌و هێرشه دڕنده‌یه پرۆتیستۆ نه‌کات ، ته‌نها بێکهرامهتهکانی لای ئێمه (جه‌لال و مه‌سعود) نه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێت ئاوا بیده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه. گرنگ نییه خۆ ئاخر هه‌ڵوێست له جاش و تاڵانچی و کوردکوژ و خیانه‌تکار ناخوازرێت ، به‌ڵام خۆ گۆڕان به بزاڤی جه‌ماوه‌ری خۆی دهحهسبێنێت بۆ نقه‌ی لێوه‌نه‌هات ، خۆ هه‌ردوو لیسته‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و عێراقی گۆڕان ئه‌وان بۆچی ئاوا گوێی خۆیانیان لێخه‌واندووه؟!.
نێچیر له گه‌ڵ جه‌لال له جڤێنێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورک له سه‌ره‌تای 2003 بوو ،یه‌که‌و چه‌ند گلاس و بۆکسێکیان به‌رکه‌وت ، هیچیان نه‌وت و ئه‌و ئیهانه‌یان له تورکان قه‌بوڵکرد و دوای عهیامیک جه‌لال خۆی پێچایه‌وه به ده‌سکێ گوڵ رووی له گۆڕی ئه‌تاتورک کرد و له‌وێدا شیڕاندی وتی: ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه. مرۆڤ ئه‌گه‌ر که‌رامه‌تی نه‌بوو هه‌روه‌ک جه‌لال و مه‌سعود ده‌بێت.
موراد قه‌ره‌یه‌لان ئاخافتنێکی باشیدا و وتی: لییان خۆشنابین ، له‌و خۆشنهبوونه که هه‌ڵوێستێکی مهردانهبوو ، ئاکه‌په‌ی دووڕووی ناچارکرد دوو به‌رپرسی ئاسایشی سامسۆنی وه‌ده‌ربنێ و سزاییدان، بۆ ئێمه‌ی کورد و ته‌نانه‌ت هه‌موو مرۆڤایه‌تیش به ئه‌وه‌نده تێنیویتیمان ناشکێت ، ده‌بێ بکه‌ران به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن ، چونکه خۆشبوون یا چاوپۆشیکردن له‌م تاوانه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیدیکه‌ی بهدواداداێت ، نه‌ته‌وه‌یه‌کیش بێ خاوه‌ن ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌هێزه ،دێت و پیرومناڵانمان تێر شه‌ق ده‌کات.
کورد ده‌مێکه ده‌ڵێت: مست له درێشه ده‌گه‌ڕێته‌وه، خۆ دزینه‌وه‌ی په‌که‌که له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ، خۆخستنه ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌ده‌بێت ، چونکه تورکه فاشسته‌کان ناوه ناوه کوردان تاقی ده‌که‌نه‌وه له هه‌ر خۆلوانێک زه‌ربه‌یه‌ک ده‌وه‌شێنن ، ئه‌گه‌ر به‌رسڤ نه‌بوو ، هی دیکه‌ی به‌دوادێت ، خۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئۆجه‌لان ئه‌گه‌ر بێ به‌رسیڤ مابایه‌وه ، ئێستا دوو ئه‌وه‌نده بگره سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌یان پێده‌کرد.
جا په‌که‌که با پێمان نه‌ڵێت چی ده‌کات ، به‌ڵام ده‌بێ پێمان بلێت ئه‌و کاره‌ی فاشسته‌کان بێ به‌رسڤ ناهێڵێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست