کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەخوا پارتی حەشر بە یەکێتی دەکات

Monday, 29/07/2013, 12:00

1669 بینراوە



لە دوای نامەکەی مەسعودبەرزانی وگەیشتنی بە مەرامەکەی وبۆ دووساڵیتر ماوەی حوکمەکەی درێژکرایەوە، هەندێ نووسەر ونیمچە سیاسی لەملاولا وهەندێ لایەن سەر بە پارتی خۆی وهەندێکیش سەر بە یەکێتی دەستیان داوەتە شیکردنەوەی نامەکەی بەرزانی ودیارخستنی لایەنە ئیجابی وسلبیەکانی.
مەکتەبسیاسی یەکێتی ڕای جیاوازە لە سەر تا پێی بەیانەکە نەک تەنها بە ئیجابی بەڵکوو بەدەگمەن وشازی شاز لە قەڵەمی دەدات. بەڵام لە باسی کودەتاکە خۆی گێلدەکات، لەمەش ئەوەمان بۆ دیاردەکەوێت کە سەرکردەکانی یەنەک باوەڕی گوێرەکانە وکوێرانەیان بە مەسعود وقسەکانی هەیە. ئەمەش لە سیاسەتدا ئەوپەڕی کەرایەتی ولاوازییە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی پارتی ڕۆژانە یەکێتی ئیحراجدەکات وقسەکانی مەکتەبسیاسی بە درۆ وچەواشە لە قەڵەمدەدات.
ئەگەر بەرپرسێکی ئۆپۆزسیۆن لە گۆڕان یان یەکگرتوو بێت یان کۆمەڵ پرسێک یان قسەیەک بکەن یەکسەر یەکێتی دەبێت بەئاگر وبەئەوپەڕی توندی وەڵامدەداتەوە، بەڵام بەرپرسانی پارتی بە ئاشکرا دەڵێن یەکێتی لایەنگرانی چەواشەدەکات سەرشۆڕدەکەن، ڵاڵ دەبن ونقەیان لێوەنایەت.
کە بەرزانی حوکمەکەی مسۆگرکرد نوکتەیەک پەیدابوو کە بەزانی گوتبووی نەمزانی وا ئاسانە ئەگینا بۆ ماوەی چوار ساڵ درێژمدەکردەوە، لە دوای ئەمەش یەکسەر قسەکانی یەکێتی بە درۆ خستەوە وئێستاشی لە گەڵدابێت دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە دەستوور نەک تەنها ناگەڕێتەوە پەرلەمان بەڵکوو ئەم باسە هەر نەکراوە لە کاتێکدا مەلا بەختیار وچەندێکیتریان ئەویان دووبارە دەکردەوە کە دەستوور گەڕاوەتەوە پەرلەمان.
ئەوەی لەم هەڵوێستەی پارتی دەخوێنرێت ئەوەیە پارتی زۆر بەسووک لە یەکێتی دەڕوانێت، سەرکردایەتییەک بە تەنها بۆ پارە ئامەدەی ئەوە بێت قەت خەتی سووری نەبێت وهەموو شتێک قابیلی قەبوول بێت، سەکردایەتییەک سازش وسازانی لێ تێکچووبێت ودەبێت ئازادجوندیانی لەسەر ئەوەش ڕوونکردنەوە بدات، حزبێک بەرانەکەی بێسەروشوێنە وکاوڕ وبەرخەکان هەر چەندێ بەلایەکا ئەکێشن وسەرلێشێواون، ئەم بارە نالەبارە پاڵ بە پارتییەوە دەنێت لە ئێستاوە بیر لە درێژکردنەوەی ماوەی مەسعودبەرزانی جارێکیتر وچەندجارێکیتریش بکاتەوە.
پارتی نە لەگەڵ جێگیربوونی یاسایە ونە دەستووریش دەخاتە ڕاپرسی وتاکوو پێی بکرێت وتاکوو یەکێتی مابێت بەردەوامی بەم ناشەرعی ونایاساییەدەدات، گرنگ ئەوەیە مەسعود حوکم بکات.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)