راپۆرتە هەوالێک لەسەر دۆسیەی رۆژنامەنوس نیاز عەزیز
Sunday, 13/10/2013, 12:00
لەدریژەی هەول و کۆششەکانی گروپی ١٧ شوبات بەهاریکار چەندین رێکخراو ی داکۆکی لەمافی مرۆڤ و کەسایەتیەکاندا توانراوە لەماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا ئەوکارو چالاکیانە بۆ بەجیهانی کردنی کەیسی نیاز عەزیز بکرێ وەئیمە لەسەرچاوەی یەکەم و بەدواچون و پەیوەندی کردن بە ئەندامانی ئیمەوە زانیاریەکانمان وەرگرتوە و بۆ خەلکی کوردستان و میدیاکان بلاو دەکەینەوە
١/ پەرلەمانی سوید
دوای ئەو بەیانامەی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال ، نیگەرانی لای پەرلەمانتارانی سوید لەسەر ئەو رەفتارەی دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر بەرزبۆوە .بۆیە ژمارەی ئەو پەرلەمانتارە سویدیانەی کەداوای ئازادکردن یان دادگایەکی بەپەلە و دادپەروەرانەی بۆدەکەن گەیشتۆتە ١٣ پەرلەمانتار ، کەلەناویاندا ٤ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ٤ پارتی سەرەکی پەرلەمان کەسێ یانیان لەدەسەلاتی سیاسی دانە .
٢. دیدار لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوید و پارتی فەرمانرەوا
وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوید و پارتی یەکەمی فەرمانرەوای سوید دیداریان ئەنجام داوە خالێکی سەرەکی گفوتگۆکان دۆسیەی نیاز عەزیز بوە ئەمە جگە لەوەی دەیان پەرلەمانتار و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە وەدۆسیەی کورد لەو پێشیلکاریە مەترسیەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی ئاگادار کراونەتەوە
٣/ نەفی کردنی زانیاریەکانی ئامنستی لەلایەن نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە
دوای دەرچونی نامەکەی ئامنستی ئەنتەرنا سیۆنال ، نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لەئەورپا وەلامی ئامنستیان داوەتەوە کە ئەو زانیاریانەی لەبەیانامەکە دەرچوە نادروستە و نیاز ریچکەی یاسایی خۆی وەرگرتوە لەدادگاکان و دۆسیەکەی لەدادگایە !؟
٤/ رێکخراوە جیهانیەکان فشار دەخنەسەر سەفارەتەکانی عیراق لەدەرەوە
لەژێر فشار و رەخنەی ریکخراوە جیهانیەکان سەفارەتەکانی عێراق لە ٢ ولاتی ئەورپا ، دۆسیەی نیاز عەزیزیان بەرزکردۆتەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی عیراق و مەسعود بارزانی زانیاریان پێ بدەن تاوەلامیان بدەنەوە
٥ / دۆسیەکە دەگاتە پەرلەمانی ئەورپا
رێکخراوی کوردستان فۆرم لەگەل ستروان ستیڤنسۆن ئەندام پەرلەمانی ئەوروپاو سەرۆکی نێردەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ عێراق دیداریان سازکردوە دۆسیەی نیاز عەزیز یەکێ لەو دۆسیانە بووە ئاراستەی پەرلەمانی ئەورپا کراوە کەبەدواجونی لەسەر بکەن
٦/ رێکخراوێکی ئەمریکی سەردانی نیاز لەزیندان دا دەکات
رێکخراوی هاملتنی ئەمریکی لەزیندان سەردانی نیاز عەزیزیان کردوە زانیاری مامەلەی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانی لێ وەرگرتوە دواتر پەیمانیان پێ داوە کە بەدواچون و دیدار لەگەل بارزانی بکەن لەسەر ئەو دۆسیەیە
٧/ ئاسایش رێگری لەبونی پاریزەر بۆی دەکات
سەنتەرى پەرەپیدانى دیموكراسی و مافی مروف DHRD جەندین جار هەولیان داوە کەلەئاسایش ودەزگا پەیوەستدارەکان رەزامەندی وەربگرن بۆ وەرگرتنی دۆسیەی رۆژنامەنوس نیاز عەزیز تا ببنە پاریزەری دۆسیەکە دەزگای ئاسایشی هەولیر تائیستاش رەزامەندی دەرنەبریوە و هەرجارەی بەبیانویەک رێگریان لی دەکەن
٨/ لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان بوار نادرێ نیاز عەزیز ببینن
بەپێی زانیاریەکانی ئیمە لەگەل سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان لەمانگی سیتیمبەر هەولی داوە دیدار لەگەل نیاز عەزیز بکات ئاسایش بواری پێ نەداون
لەماوەی داهاتوو زانیاری زیاتر بلاو دەکەینەوە ... جاوەروان بن
لەکۆتایسدا داواکارین دەزگا ئەمنی و حکومیەکان لەمە زیاتر رێگا نەگرن لەرێجکەی یاسایی و دادگایی بون لەنیاز عەزیز ، وەبۆ خەلکی کوردستان و رێکخراوە جیهانیەکان بەفەرمی رابگەیەنن چ هۆکارێک بۆتە ئەوەی ٢١ مانگە سەرباری رفاندن و ئەشکەنجە و نەدرانە دادگا ، دۆسیەکەی نەدراوەتە دادگا
گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
٢٠١٣/١٠/١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست