کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمه‌ڵێ نه‌کیره‌ ، هێشتا هێرش ده‌که‌ن.. له‌خه‌بات.. که‌ له‌ سلێمانی رۆژانه‌ 10 دانه‌ی لێده‌فرۆشرێت.

Thursday, 20/05/2010, 12:00


دیاره‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تیرۆریست له‌ دوای هه‌ردۆڕانێک ، که‌ دیاره‌ فایلی سیاسیان پڕه‌ له‌ دۆڕان و کلکگرێدان و خیانه‌تکاری ، کۆمه‌ڵێ نه‌کیره‌ی جاشقه‌ڵه‌م ده‌هێنن تا له‌ پێگه‌کانیان که‌ به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ئاواکراوه‌ ، دێن و ده‌ست ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م و رووی ره‌شی تیرۆریستان ده‌رازێننه‌وه‌.
له‌م رۆژانه‌دا رۆژنامه‌ی خه‌بات که‌ رۆژنامه‌یه‌کی ناوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریسته‌ ، خه‌ڵکی نه‌کیره‌ و نه‌ناسراو و به‌کریگرته‌ی هیناوه‌ و ده‌یه‌ویت له‌و ته‌نگژه‌ تیژ و سه‌خته‌دا بنه‌ماڵه‌ رزگار بکات ، ئه‌و کرده‌ تیرۆریستیه‌ ده‌رهه‌ق به‌ رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجامدرا له‌ گرنگی که‌مبکه‌نه‌وه‌ و بیکه‌نه‌ شه‌ڕێک، شه‌ڕی بچووک که‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌مێکه‌ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی توڕداوه‌ و ده‌ستی به‌ شه‌ڕی لوتکه‌ کردووه‌ و له‌ دژی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ مه‌یداندایه‌.
شۆڕشناوێک به‌ هه‌موو ئه‌قڵییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ، رووی ره‌شی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود سپی بکاته‌وه‌ ، به‌ که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌ نه‌ک رووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی پێ سپی یا جوان ناکرێته‌وه‌ ، خۆشی ده‌بێته‌ به‌شێک له‌و کرده‌ تیرۆریستییه‌ی که‌ دژی رۆژنامه‌نووسان له‌ باشوری کوردستان ئه‌نجام ده‌درێ.
خۆ سه‌ددام به‌ ته‌نها به‌رپرس نه‌بوو له‌ کاتی قه‌تل و عامی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان ، به‌ڵکو له‌شکریک له‌ جاشقه‌ڵه‌م و جاسوس و راپۆرتنووس و پیاوکوژ و تیرۆریستی به‌دواوه‌بوو ، بۆیه‌ ناکرێت سه‌ددام به‌ته‌نها به‌ به‌رپرسیار بزانین ، هه‌رواش ده‌رچوو کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ددام به‌سزای یاس و گه‌ل گه‌یه‌نران.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تیرۆریست به‌ته‌نها جێبه‌جێکاری ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ نییه‌ که‌ رۆژانه‌ ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێ ، راسته‌ مه‌سعود و مه‌سروری کوڕی تاوانباری سه‌ره‌کین ، سه‌ددامئاسا و عودده‌ی کوڕی ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له‌ زورناژه‌ن و جاش قه‌ڵه‌م و پیاوکوژان و تاڵانچییان به‌ده‌ور وه‌یه‌ ، جاشقه‌ڵه‌ماکان له‌ هه‌موویان ترسناکترن ، چونکه‌ ئه‌وانه‌ راستییه‌کان له‌ خه‌ڵکی ده‌شارنه‌وه‌ وهه‌وڵیشده‌ده‌ن رووی تیرۆریستان سپی بکه‌نه‌وه‌.
ئه‌و شۆڕشناوه‌‌ی که‌ له‌ دانیمارک به‌ ناوی یاسای ئه‌و وڵاته‌ هێرشی ناره‌وا ده‌کاته‌ سه‌ر چاڵاکوانانی سیاسی کوردان ، به‌تایبه‌تی مسته‌فا حه‌سه‌نه‌گه‌وره‌ ،ده‌کرێت بڵیین ئه‌ویش له‌ تیرۆری سه‌رده‌شت به‌شداربووه‌ و تاوانه‌که‌ پڕشکی به‌به‌ر ئه‌ویش ده‌که‌وێت .
باس له‌ ژیانی دیموکراسی دانیمارک ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ قوتابخانه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا گه‌روره‌نه‌بووبێ ، که‌ تێیدا جگه‌ له‌ جاشایه‌تی و ته‌زویر و به‌کرێگیراوی بۆ داگیرکارانی کوردستان هیچی دیکه‌یان نییه‌ له‌و قوتابخانه‌یه‌ فێری خه‌ڵکی بکه‌ن..
بۆ هه‌رکه‌سێک که‌ له‌ ژێر سایه‌ی ژیانی دیموکراسی ئه‌وروپا ژیابێ ، شه‌رمه‌ خۆی به‌ ده‌رچووی ئه‌و قوتابخانه‌ تیرۆریستیه‌ بزانێت.. چۆن به‌چ روویه‌که‌وه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ وێژدانی نه‌سوتانبێت و دێت به‌رگری له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌کات که‌ شه‌رمه‌ بۆ کورد ، بنه‌ماڵه‌یه‌که‌ لیوان لێوه‌ له‌ کاری تیرۆریستی و قه‌بوڵنه‌کردنی ئه‌وه‌ی دیکه‌ . ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌رگری ده‌که‌ن له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاوای شه‌رمهینه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تی دوور جۆرن : گه‌مژه‌ن و گێل و نه‌فامن ، و یا ویژدانیان یه‌کسان کردووه‌ به‌و پاره‌یه دزراوه‌‌ی که‌ مانگانه‌ ده‌خرێت گیرفانیان و زۆر باشیش ده‌زانن ئه‌و پاره‌یه‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستانه‌.. جۆری یه‌که‌میان ناکرێت لێره‌ قسه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین ، به‌لان دووه‌مین ، بریتین له‌ که‌سانێک که‌ تا سه‌ر ئێسقان دژی دیمکراتی و مافه‌کانی مرۆڤ و به‌مانای وشه‌ هۆڤین بۆ گیانی ئازادییه‌کان و دڕنده‌ ئاسا به‌ربوونه‌ته‌ کۆمه‌ڵگا.
سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌و شۆرشناوه‌ که‌ خاوه‌ن دبلۆمی قوتابخانه‌ی تیرۆریستان له‌ رۆژنامه‌یه‌ک ده‌نووسێ که‌ خه‌باته‌ ،‌ ته‌نها 10 دانه‌ی له‌شاریکی دوو ملیۆنی وه‌کو سلێمانی لێده‌فرۆشرێت.. ئافه‌رین قوتابخانه‌ی تیرۆریستان...
جا له‌وه‌ش بترازێ ، ئه‌و شۆڕشناوه‌‌ هێرشده‌کاته‌ سه‌ر کاک مسته‌فا حه‌سه‌نه‌گه‌وره‌ و به‌ تیرۆریستی ناوزه‌د ده‌کات!. ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست و میدیا ئه‌هلییه‌کان جگه‌ له‌ قه‌ڵه‌م هیچی دیکه‌مان نییه‌ تا به‌رگری له‌ خه‌لکی کوردستانی پێبکه‌ین و شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی لێ دوور بخه‌ینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌رگریکردن له‌ مرۆڤه‌کان له‌ده‌ست دز و پیاوکوژ و تاڵانچی و جاش کاریکی تیرۆریستییه‌ ده‌با ئه‌و ناوه‌ پیرۆزمان بێت!.
ئه‌و قه‌له‌مۆکه‌یه‌ که‌ که‌سێکی نه‌کیره‌یه‌ و ده‌رچووی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ تیرۆریستییه‌ی مه‌سعوده‌ ،دڵنیایان راپۆرتنووسێکی به‌رده‌رگای مه‌سعوده‌ و کاتێکیش بنه‌ماڵه‌ کاریان پێنامینێت وه‌ک" سه‌گ- له‌گه‌ڵ لێبوردنمان " سه‌رۆ وته‌نی لێیده‌ڕوانن ، عاقڵ ئه‌و که‌سه‌یه‌ خۆی نه‌خاته‌ کایه‌که‌وه‌ که‌ زوو ده‌بێته‌ که‌سیک که‌ هه‌میشه‌ تف له‌ رابووردووی خۆی بکات وچونکه‌ ئه‌و که‌سانه ‌بۆیان ئه‌سته‌مه‌ بتوانن جارێکی دیکه‌ له‌ نێو به‌ره‌ی گه‌ل‌ قه‌بوڵبکرێنه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە