کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌‌بۆ ڕیبواری تازه‌ی كاروانی شه‌هیدانی كوردستان، ئێحسان فه‌تاحیان

Friday, 13/11/2009, 12:00


هاوار بكه‌ن فرمێسكه‌كان
هاوار بكه‌ن
شایی و خۆشی تامی نیه
هه‌سته‌ جوانه‌كانی گوڵزاری ته‌مه‌ن زینه‌تی نیه
لاشه‌یه‌كی بێ هه‌ناسه له سه‌ر زه‌وی
ته‌نافێكی ئه‌ستوری هه‌ست بڕ له ده‌وری گه‌ردنی
سوجده‌ی بۆ برد، كڕنۆشی بۆ برد، دایكی داماو
هه‌ردووك چاوی گۆماوی فرمێسكیان لێ ده‌هاتنه خوار
هاواری ده‌كرد و ده‌پاڕایه‌وه
ئه‌ی ته‌نافی ده‌ستی زۆردار
نه‌كه‌ی، نه‌كه‌ی گه‌ردنی كۆرپه‌كه‌م له جه‌سته جودا
وا گه‌ڵا ڕێزانی ته‌مه‌ن به‌رده‌رگایی پێ گرتووم
وا گۆچانی ده‌ستم خه‌ریكه ده‌شكێته‌وه
نه‌كه‌ی، جه‌رگم ببڕی
لێم گه‌ڕێ با بۆ جارێكی تر سه‌ری ڕۆڵه‌كه‌م له ئامێز بگرم
لێم گه‌ڕی با ترپه‌ی دڵه نازاره‌كه‌یم وه‌ك ده‌ورانی مناڵی گوێ لێ ببێ
نه‌كه‌ی به‌هاری ئه‌م ساڵم له گۆڕه‌پانی سارد و سه‌رما دا حه‌شار بده‌ی
فرمێسكه‌كانم فرمێسكی داماوی جه‌سته‌ی بێ گیانی ڕۆڵه‌كه‌م نیه
باش بزانه، له هه‌ر دڵۆپه فرمێسكێك سه‌ددان ڕۆڵه‌ی ئازا ده‌ڕوێ
كوێر خوێندووته، تۆ ته‌نافی و ڕۆژێك دادێت به‌ گه‌ردنی لاوێك بپسێی
ئێمه كوردین و لاوانی كورد هه‌رگیز به‌زینیان بۆ نیه
فرمێسكه‌كان هاوار بكه‌ن
هاوار بكه‌ن
وا ته‌نافی بێ به‌زه‌یی گۆچانی ده‌ستمی چه‌مانده‌وه
هاوار بكه‌ن
با سیروان و قشڵاخ و تاقه‌وسان پێكڕا لافاوی هه‌ڵگێڕ وه‌ڕی بخه‌ن
با ئاویه‌رو ئارێز و شاهۆ و داڵاهۆ بێته سه‌یرانگای دلێره‌كان
به‌ره‌و پێشوازی شه‌وی یه‌ڵدا هه‌موو پێكڕا به‌ڵێن بده‌ین
نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن، یان پیرۆزی یان مردن
فرمێسكه‌كان هاوار بكه‌ن
هاوار بكه‌ن
ڕۆحی هه‌موو شه‌هیدانی ڕیێی ڕزگاری كورد و كوردستان شا‌د بێت، به‌تایبه‌ت شه‌هیدی تازه‌مان، كاك ئێحسان فه‌تاحیان
سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری بۆ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی ئێران

20091113

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە