کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد له‌ به‌غدا پێویستى به‌ لیستێكى وه‌ك یه‌كگرتوو هه‌یه‌

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


ماوه‌یه‌كبوو باس له‌ یه‌ك لیستى ده‌كرا بۆ به‌شدارى كورد له‌ هه‌لبژادنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى عیراق به‌ تایبه‌ت پارتى یه‌كێتى كه‌ هه‌ولێكى زۆریان دا ئه‌م مه‌به‌سته‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ ره‌تكراوه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند حزب و لایه‌نێك وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزۆتنه‌وه‌ى گۆرِان و هه‌ریه‌كه‌یان بریارى به‌شداریكردنیان به‌ لیستێكى جیا داوه‌ ، ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى یه‌ك لیستى كورد بكه‌ین له‌ ماوه‌ى رابردوودا ئه‌وا ئه‌بینین كه‌ پارتى و یه‌كێتى ئه‌مه‌یان به‌هه‌ڵێك زانیوه‌ كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى خۆیان به‌كاربێنن ،هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندى حزبیان له‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وایه‌تییان دانابوو ، كه‌واته‌ یه‌ك لیستى واته‌ ته‌نها پارتى و یه‌كێتى كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد دایه‌ونه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى حزب و لایه‌نه‌كانى ترى كوردستانه‌ ، به‌َڵام ئه‌ گه‌ر مێژوو كورته‌كه‌ى فره‌لیستى بخوێنینه‌وه‌ كه‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌ستپێشخه‌رى ئه‌م كاره‌بوو و چه‌ندین قوربانیشى له‌ پێناوى دا ، ئه‌وا ئه‌بینین كه‌ پرِه‌ له‌ هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وایه‌تى و داكوكیكردن له‌ مافه‌كانى كورده‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هیوا و داواكارى هه‌موو كوردێكه‌،ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ڵوێسته‌ بوێرانه‌و نه‌ته‌وایه‌تیانه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و داهێنه‌رى ئه‌م فره‌لیستییه‌ بوو و له‌ به‌غداش خاوه‌ن هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وایه‌تیانه‌ بووه‌، له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌و رێژه‌ كه‌مه‌ى كورسیه‌كانیه‌وه‌ خاوه‌ن چه‌ندین هه‌ڵوێستى جۆراو جۆر بووه‌ كه‌ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان به‌و كورسیه‌ زۆره‌یشیه‌وه‌ هه‌ندێ جار نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى هه‌بێ، كه‌ هه‌مووشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كوردبووه‌ و به‌رژه‌وه‌ندى حزبیشیان به‌ لایه‌كه‌وه‌ دایاننابوو، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر كورد به‌ چه‌ند لیستێكى جیا به‌شداربێ ئه‌وا هه‌ڵوێستى كورد له‌ ژێر كونترۆلى پارتى و یه‌كێتى دێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌توانین بڵێێن كه‌ زیاتر له‌ ژێر كونترۆلى ئه‌و حزبه‌ بووه‌ و به‌ قسه‌ى هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى لیسته‌كه‌یان ، ئه‌م دوو حزبه‌ كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى خۆیان ده‌كرد له‌ به‌غدا هه‌ر بۆیه‌ تا ئێستا كێشه‌ى كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان و چه‌ندین كێشه‌ى تر كه‌ رۆژ به‌ رۆژ زیاد ده‌بن چاره‌سه‌رنه‌كراون و هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆش یاساى هه‌لبژاردن كه‌ پرِه‌ له‌ پیلانى گه‌وره‌ دژ به‌كورد تێپه‌رێنرا و بێ ئه‌وه‌ى ئاگایان له‌ خۆیان بێت، خاڵێكى ترى لاواز كه‌ له‌م لیسته‌دا هه‌یه‌و به‌زه‌قى دیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامانى ئه‌م لیسته‌ له‌ ژێر فه‌رمانه‌كانى به‌رپرسه‌ حزبیه‌كانى خۆیان كارده‌كه‌ن و فه‌رمانه‌كانى ئه‌وانیان پێ باشتره‌ له‌ ده‌ستكه‌وتێك بۆ میلله‌ته‌كه‌یان، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ریشدا لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى زۆر به‌ ئازاو بوێرانه‌ و سه‌ربه‌خۆیانه‌ كاره‌كانى ده‌كات و هه‌میشه‌ هه‌رچى باشه‌ بۆ كورد به‌ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ راى به‌رپرسه‌كانیان داواى ئه‌كه‌ن و پشتگیرى لێ ده‌كه‌ن واته‌ له‌ ژێر كۆنترۆلى حزب كاره‌كانى ناكات ، من نامه‌وێ لێره‌ باس له‌ هه‌ڵوێًسته‌كانى لیستى یه‌كگرتوو بكه‌م چونكه‌ دیارو ئاشكراو روونن وبۆ كه‌سێك كه‌ بیه‌وێ به‌ چاوه‌كانى ببینى ، ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه‌ بڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ په‌ند وه‌رگرتن له‌ رابردوو و چاورِۆنى له‌ ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێ بۆمان كه‌ كورد پێویستى به‌ لیستێكه‌ كه‌ هاوشێوه‌ى لیستى یه‌كگرتوو بێت له‌ هه‌ڵوێست و سه‌ربه‌خۆ كاركردندا .
ئاكرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە