کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستەكەی نه‌وشیروان موسته‌فا زۆر لاوازە

Sunday, 31/05/2009, 12:00


جیاوازی لە نێوان هەڵبژاردنی پەلێک له‌ چەكدار بۆ بەرنگاربوونەوەی هێزیكی نەیار. جیاوزە لە هەڵبژاردنی پەلێ فیگۆر بۆ بەرنگاربوونەوەی پەلێک فیگوری نەیاری نێو باڵەخانەی پەرلەمان. یەكەمیان هونەری جەنگ و شارەزایی لە چەك و فرتوفێڵی سەنگەربەزێنی گەرەکه‌. دووهەمیان زانستیی سیاسیی و هوشیاریی كۆمەڵایەتیی و جەربەزه‌یی و زمانی ڕاڤەكردنی پیویستە. ئەوەی دەبێتە ئەندامی پەرلەمان، دەبێ كەسانیك بێت پیشكات لە بۆاری تیگەیشتینی گرفتە كۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابوورییەكانداچالاك بن.
بەڕێزەكانی نێو لیستەكەی كاك نه‌وشیروان. خودی خۆی لێدەرچی كەسێكی تێدا نییە لە بۆاریكدا جێ پەنجەی بەكارێكەوە دیاربێت، یان تیشكی هزریی خستبێتە سه‌ر یەكێك لە گرفتەكانی كۆمەڵگا و سیاسەتی كورد و جیهان و توێژینەوەیه‌كیان لەمەڕ كارێكی سیاسیی بەرچاوكربێت، یانی گشتیان خاوەن دونیابینینیكی تەسك، که‌ له‌ ناوچەیەكی تەسكی پڕیمتیفی سیاسی باكگراونی سیاسیی چاویان هه‌ڵهێناوه‌، هیچكامێكیان ئاماژەیەكی تیدانیە بۆوەرگرتنی ئەركی ئەندامی پەرلەمانی كۆمەڵگایەكی ئیفلیج و دژی دەسەڵاتی دووخێزانی مافیا. ڕمانی دەسەڵاتی تاكڕەوی جەلالی و مەلایی بەهۆی هەركەسیك و بە هەر هۆیەكەوه‌ بێت (بێجگە له‌ خوینڕشتن) كاریكی چاكە، چونكە زیاد لە پێویست ئەو دوو خیزانە تاوانیان بەرامبەر بە گەلی كورد لە باشوور و نەتەوەی كورد لە كوردستانی گەورەدا كردوە، بۆیە ده‌ستخۆشکه‌رانه‌ بوو. لیستی جیاوازیش به‌هەمان شێوە زللەیەك بوو لە بناگۆی جەلالیدا. جەلال لە زللە و تف و نەعلەت زیاتر هەڵدەگرێ، بۆیە دەبوایە زللەكەی كاك نه‌وشیروان بەدەستی ئەندامانی لیستەكەی هێندە بەهێز بوایە، که‌ دەسەڵاتی جەلالی لە بنەوە ووشك بكردایە. لێ ئەو بەڕێزانە هێندە هێزی بازووی هزریان بەهێز نییە، بۆ بەرنگاربوونەوەی هێزی دووخێزانی مافیا و ملیاردەری پریمتیفی كورد.


ئایندەی لیستی گۆڕان

پرینسیبی سیاسیی و ئیستراتیج و زمانی ئۆپۆزیسوین، دەبێ لە ئاستی قەبارەی گرفته‌ سیاسیی وكۆمەڵایەتیی وئابوریی و دەسەڵاتی دیكتاتۆر و مافیادا بێت، ئەگەر وانا ئەوە لە گۆرەپانی پەرلەماندا دۆڕاوی یەكەم ئه‌و ئه‌ندامه‌ لاوازانه‌ ده‌بن، ئه‌وسا ئۆپۆزیسوینی لاواز و خه‌سێنراو ده‌بینرێت. هەموو شكستخواردنێكی ئۆپۆزیسوینی لاواز بازووی دكتاتۆر بەهێز و خۆینی پیسی جەستەی سیاسیی بەگوڕ دەكات. كۆمەڵگاش بێئومێد دەبن. من دڵنیام لەوەی نه‌وشیروان موسته‌فا قەبارەی كیشە ناوخوییەكانی ماڵی سیاسیی كوردیی چاك دەزانی، لێ ئەوەی پرسیاره‌ و من لێره‌دا وەڵامی دەدەمەوە، ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوای ئەو ئەزموونە تاڵەی كاك نه‌وشیروان ودوای ئەو بڕیارە جەربەزەیی و خۆڕاپسكاندنه‌ی لە دەسەڵاتی دیكتاتۆری پیسی تاڵەبانی. دوای ئەو هەموو كۆمەكە لە دەرەوەی گۆڕەپانی سیاسیی و لە ناوەوه‌ی گۆڕەپانی سیاسیی بۆ پڕۆژەكەی كاك نه‌وشیروان لیستیكی بەهیزی دانەبەزاند؟

نهینی ئەم لیستەلاوازە چییە؟
1. ئەگەر كەسێك ویستی گۆڕان لە سیستەمی سیاسییدا بكات. پێشكات دەبێ هزریی سیاسیی خۆی بگۆڕی. وەك من لەسەرەتادا ئاماژه‌م بۆی کرد، که‌ هەڵبژاردنی پەلێک چەكدار جیاوازە لەتەك هەڵبژاردنی پەلێک فیگور بۆ پەرلەمان. دەكری نه‌وشیروان بەئەنقەست ئەو كەسایەتیانەی هەڵبژاردبێ و پشتی كردۆتە سوپایەك ڕۆشنبیری خاوەن میژووی پاک و به‌توانا و بەرهەمی بە پیزی سیاسیی وهوشیاریی و ڕۆشنبیریی. مەبەستی نه‌وشیروان ره‌نگه‌ ئەوە بێت، که‌ لە نێو لیستەكەیدا كەسێك نەبێ، که‌ زاتی ئەوەی هەبێ لەقسە و بۆچوون و نەخشە سیاسییەكانی خۆی دەربچێ. یانی لە ئەڵتەرناتیڤێك دەترسێ كە له‌ ناو خۆیدا چه‌که‌ره‌ بکات و جێگەی پێ لێژبكات. ئەم بۆچوونه‌م لە چاوپیكەوتنیكدا لە گۆڤاری(نیوەند) ژمارە 58 باسكرد. بۆ ڕاستیی بۆچوونه‌که‌م لە چاوپێكەوتنەكەی ئاوینە لە تەك بەڕێز دڕەیی ئەوە ئاشكرا دەكات، كە (هزری كاك نه‌وشیروان) هێزی هزری گشت ئەو لیستەیە. ئەمە پێچەوانەی ئاوزانی سیاسیی سەردەمە. با كاك نه‌وشیروانیش تەمەنێكی زۆری لەسیاسەتدا بردبێته‌ سه‌ر، باكۆمەڵێک بەرهەمی بە پێزی خستبێتە نێو کتێبخانه‌ی سیاسیی كوردییەوە، لێ لە تەك ئەمانەدا تاكەڕەویی هەمیشە ئەدموسفیری دیكتاتۆر لە رەحمی مرۆڤدا دەخەمڵینێ، یانی كاك نه‌وشیروان پێویستی بە دەرویشی سیاسیی هەیە، نەك هزروانی سیاسیی نۆی، لەم خاڵەدا كتومت کاک نه‌وشێروان هه‌روەك جەلال بیردەكاتەوە. جەلال هەمیشە ئەوداڵی دەرویشیی سیاسییە وەك (د. بەرهەم و به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانی تر) نەك که‌سانی سیاسیی هوشیار و نەتەوەیی، ئەگەر وا نەبوایە كاك نه‌وشیروان پەیوەندیكی فراوانی لەتەك دەرەوەی كوردستاندا هەیە. ئەو دەزانی سوپایەك ڕۆشنبیر و ئەكادیمی نەتەوەیی هەن، ئامادەبوون ببن بەشێك لە لیستەكەی و جەلالی و مەلاییەكانیان لە پەرلەماندا لول ئه‌دا. كەسانیك هەن لەم بارەیه‌شەوە لە تەكیدا دوواوون.
2. دەكری نه‌وشیروان هەوڵی دابێت لەتەك كۆمەڵێک ڕۆشنبیر لەو باره‌یەوە پەیوەندی كردبێت؟ ئەوانیش لە بەر باكگڕاونی سیاسیی ئامادەیی كۆمەكی نەبووبێتن.

هیوای دوای لیستی گۆڕان :
هیوا نەما كە ڕێكخراویكی سیاسیی چمكی گۆڕان بگرێت، تەنیا ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ڕۆشنبیرانی جەربەزە نەبێ. دوای ئاشكرابوونی ئەم لیستە لاوازە دەبێ دەسەڵاتی چۆارەم (میدیای جەربەزەی كوردی) لە ساختومانی پەرلەمانی بێساختومانی (كوردستانپۆست و گۆڤار و ڕۆژنامە جەربەزەكانەوە) زیاتر بەهێز بكەین، چونكە دڵنیام ئەو لیستە لاوازە ناتوانی وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی بەهێز دەسەڵاتی دوو خیزانی مافیا بلەزرینێ، كەواتە با لە سەرەتاوە ئامادەبین بۆ ڕەخنەی تیژتر لە لیستی گۆڕانیش، چۆنكە لیستی گۆڕان ناتوانێ گۆڕان بكات.

* گۆڤاری نیوەند ژمارە 58
تكایە بڕوانە كوردستانپۆست ووتاری: (كاك نه‌وشیروان توشی شۆكمان نەكەیت).


سان پیترسبۆرگ2009.05.27
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە