کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بڕۆن ده‌نگده‌ن ده‌نگده‌ن به‌لیستی گۆڕان هه‌ر تێریان نه‌خوارد ماره‌کان

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

1758 بینراوە
















بڕۆن ده‌نگده‌ن،ده‌نگده‌ن به‌لیستی گۆڕان
له‌ داخی ئه‌وانه‌ی هه‌موو شتێکی کوردیان دۆڕان
کوا که‌رکوک و کوا خانه‌قین
کوا سنورمان هه‌تا حه‌مرین
بۆ قودس و دڵی کوردستان
وا فرۆشران سوک و ئاسان
بۆ به‌ری خوێنی شه‌هیدان هه‌رخۆیان ئه‌ی خۆن و ئه‌یبه‌ن
هه‌ژده‌ساڵه‌ نیشتیمانیان داڕزان و میلله‌تێکیان کردووه‌ به‌په‌ن
هه‌ژده‌ساڵه‌ تێریان نه‌خوارد له‌ دزی و گه‌نده‌ڵی و پاره‌
هه‌ژده‌ساڵه‌ خه‌ڵک بێده‌نگه‌ ناچاره‌
هه‌ژده‌ساڵه‌ ئه‌وان تێرو خه‌ڵک برسی
هه‌ژده‌ساڵه‌ هه‌ر له‌ خه‌می خۆیاندان و له‌ هه‌ژارێکیان نه‌پرسی
هه‌ژده‌ساڵه‌ پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان له‌ که‌لاوه‌ی ئۆردوگادا
هه‌ر له‌ ناو مۆته‌که‌ی خه‌ونی نوگره‌سه‌لمان و تۆپزاوادا ده‌تلێنه‌وه‌
که‌چی ئه‌وان بۆخۆشبه‌ختی خۆیان شاری خه‌ونه‌کان و فیرعه‌ون ئاوا دروستده‌که‌ن
بیستویه‌ک ساڵه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هێشتا بۆنی ژه‌هری لێدێ
بیستویه‌ک ساڵه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هێشتا کوێره‌و هیچ نابینێ
هه‌ر رۆژه‌ی بریندارێکی به‌ده‌م ئازاری ژه‌هراوی برینه‌وه‌ گوڵی عومریان هه‌ڵده‌وه‌رێ
هه‌ژده‌ساڵه‌ ئه‌وگوندانه‌ی باوه‌شی سۆزو ئارامی پێشمه‌رگه‌بوون
هه‌ر به‌چۆڵی و وێرانه‌یی ماونه‌ته‌وه‌
هه‌ژده‌ساڵه‌ منه‌تی ئه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکا ده‌که‌ن که‌ پێشمه‌رگه‌و کوڕی شاخ بوون
به‌خوا ئێوه‌ نه‌ک رزگارکه‌ر بۆسه‌ر دڵمان یه‌ک دونیایه‌ک ئاخ و داخ بوون
هه‌ژده‌ ساڵه‌ دێن و ده‌ڕۆن
ساڵێ شه‌ڕو ساڵێ ئاشتی و ساڵێ مه‌ستی شه‌ڕه‌په‌ڕۆن
ساڵێ رێککه‌وتنی ستراتیژی بۆ به‌شکردنی پاره‌کان
هه‌ژده‌ساڵه‌ مێشکی ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌خۆن هه‌ر تێریان نه‌خوارد ماره‌کان
هه‌ژده‌ساڵه‌ پشتیان له‌م خه‌ڵکه‌ کردووه‌
خه‌ڵکیان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌وێ
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌بێت
ئه‌وان له‌ کوێ و خه‌ڵک له‌ کوێ


هه‌ژده‌ساڵه‌ له‌ تاریکیدا خه‌ڵک ده‌کوژن
له‌ روناکیدا بۆی ده‌گرین
هه‌تا ئه‌وان سه‌ردارمان بن
ئێمه‌ هه‌روا زه‌لیلده‌بین
هه‌ژده‌ساڵه‌
هه‌موو شتێکی ئه‌م وڵاته‌یان بۆ خۆیان تاپۆکردووه‌
زۆریان هه‌یه‌ کاسه‌لێس و دزو درۆزن و ده‌ربار
خۆیان فرۆشتووه‌ ته‌نها بۆخاتری مشتێ دینار
چیما که‌ داغانی نه‌که‌ن
چیما که‌وێرانی نه‌که‌ن
گشت ڕه‌نگه‌کانیان بێ ڕه‌نگکرد بۆ ڕه‌نگی حیزبایه‌تی
گشت ده‌نگه‌کانیان بێ ده‌نگکرد بۆ ده‌نگی حیزبایه‌تی
وڵاتێکیان کرد به‌ چه‌ند لق و مه‌ڵبه‌ندێک
میلله‌تێکیان کردبه‌قوربانی بۆ هه‌ندێک
چیما که‌ داغانی نه‌که‌ن
چیما که‌ وێرانی نه‌که‌ن
مۆسیکی کوردیان ماره‌کرد له‌ چه‌ند ئاوازێکی تڕن
هه‌وڵده‌ده‌ن یه‌که‌ یه‌که‌ سه‌ری ده‌نگه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی گۆرانی کوردی ببڕن
بێ هونه‌رو بێ ڕه‌وشت و بێ هه‌سته‌کان
ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵیان بیت
ئیتر هیچ کێشه‌یه‌ک نییه‌
ناپاکی جاسووسی دزی
یان ئه‌نفال چی و کورد کوژی
ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌وێت
پێیان بڵێیت؛ بژی بژی بژی بژی
****
په‌ر له‌مانێکی کارتۆنی
په‌رله‌مانێکی به‌سه‌رچوو
ده‌ستورێکی هه‌ڵبزڕکاو
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (نا) نازانن
هه‌رچییه‌ک بێت ئه‌یکه‌ن به‌چه‌پڵه‌ڕێزان و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ڵێ وایه‌
کلیلی زمانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
له‌ گیرفانی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سییاسیدایه‌.

په‌رله‌مانێکی ترسنۆک
له‌ به‌رده‌می ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیدا دێنه‌ سه‌رچۆک
په‌رله‌مانێک چه‌ندین دانیشتن ته‌رخانکات
بۆ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌ کێشان
که‌چی هێنده‌ بێ هه‌یبه‌ت بێت
بکوژه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئازادکرا
هیچی نه‌وت
هه‌ژده‌ساڵه‌ داهاتی خه‌ڵک ده‌دزرێ
هه‌ر هیچ ناڵێت
که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه‌دابڕاوه‌کان
ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رکوردستان
هه‌رهیچ ناڵێت
په‌رله‌مانی کوردستان
یان په‌رله‌مانی خه‌سیوه‌کان


بڕۆن ده‌نگده‌ن،ده‌نگده‌ن ده‌نگده‌ن به‌لیستی گۆڕان
له‌ داخی ئه‌وانه‌ی هه‌موو شتێکی کوردیان دۆڕان
کوا که‌رکوک و کوا خانه‌قین
کوا سنورمان هه‌تا حه‌مرین
بۆ قودس و دڵی کوردستان
وا فرۆشران سوکو ئاسان

هه‌ژده‌ساڵه‌ ئه‌وان گاڵته‌ به‌که‌رامتی خه‌ڵک ده‌که‌ن
هه‌ژده‌ساڵه‌ بۆ به‌رده‌وامی ده‌سته‌ڵاتیان
ده‌مکه‌نه‌وه‌ ئه‌ڵێن؛ ئێمه‌ سه‌رچاوه‌ی خوێنی شه‌هیدانین
ئه‌ڵێن :ئێمه‌ ئه‌نفال زه‌ده‌ین
ئه‌ڵێن : ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ناو ژه‌هرا شه‌هید کراین
که‌چی خۆیان شه‌هیدانیان له‌بیرچووه‌و
بکوژه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان ئازادکرد
هۆخه‌ڵکینه‌ نه‌که‌ن ده‌نگیان بۆ بده‌نه‌وه‌
بۆ به‌ری خوێنی شه‌هیدان هه‌رخۆیان ئه‌ی خۆن و ئه‌یبه‌ن
هه‌ژده‌ساڵه‌ نیشتیمانیان داڕزان و میلله‌تێکیان کردووه‌ به‌په‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یش هه‌ر ئه‌وان ببنه‌وه‌ به‌سه‌ردار
دڵنیابن له‌ پێناوی خۆیاندا
ئازادی و دیموکراتی و یه‌کسانی ئه‌ده‌ن له‌دار
کوردستانیش ئه‌که‌نه‌وه به‌زیندانی ئێش و ئازار

بڕۆن ده‌نگده‌ن،ده‌نگده‌ن ده‌نگده‌ن به‌لیستی گۆڕان
له‌ داخی ئه‌وانه‌ی هه‌موو شتێکی کوردیان دۆڕان


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)