دزسالاری یاکلیپتووکڕاسی
Thursday, 05/03/2015, 12:00
بەرایی:
ئازارەکانی مرۆڤ ئەوەندە زۆرن کە لە ئەژمار نایەن. هیچ کەس و هیچ ڵاتێکیش لەو دونیایە پان وبەرینەدا نییە کە دەردەدارنەبێ. .ئازاری جەستە بۆ هەموو گیانلەبەرێک هێشهێنەرە. بۆ مرۆڤ ئازاری روح وجەستە دوو هێندە بە ژانە. چون بەڕاشکاوی دەتوانێ دەریان ببڕێ.ژانی ئازاری روح دەبێتە هۆی توانەوەی تاکی بەسۆز وبەرپرسیار. مرۆڤی بێ خەیاڵ تا رادەیەک ئاسوودەترە چون بیر لەزۆر شت ناکاتەوە وبە سانایی بەسەریاندا تێدەپەڕێ. هەموو گیانلەبەرێک لەماوەی ژیانیدا تووشی دەردوو نەهامەتی دەبێ. هیچ نەتەوەیەکیش نەبووە بە هاسانی بگاتە ئاستی سەربەخۆیی وئازادی.
ژانی جەستە جودایە لەگەڵ ژانی نەتەوەیی،برینی جەستە وەک برینی نەتەوەیی ناچێ. برینی مێژووی نەتەوەی کورد ئەوەندە بەژان وبرژانگە کە دوای ٢٩ سەرهەڵدان ئەوە حاڵو رۆژمانە کە تێیکەوتووین. کەس نابێ چاوەڕوانی دۆستودوژمنی کورد بێ زامەکانت بۆ ساڕێژکا. ئازارەکانی مێژوومان وەک دزێک چوون کە لە دەرگایان نەداوە. سەرکردەکانیشمان وەک خاوەن ماڵێک بوون کە لەسەرئیزنی نەیار هەڵسووکەوتیان پێکراوە. شۆڕشەکانمان لە شەڕگەی پانو بەریندا وەک میوەی باوەرێن بە فیتی دووژمن یەکە یەکە داوەراون. تازە لە دەستپێکی هەزارەی سێدا بەرپرس ودەسەڵاتی کورد بونیادی خۆ بەدەستەوەدان دادەمەزرێنن.
چەندە ناخۆشە کە تاکی کورد بە پێنوسی خۆی وشەگەڵێک بێنێتە سەر کاغەز کە کوردخوازانە نەبێ.ئاخر لە کوێی ئەو دونیایەدا بینراوە دەسەڵاتێک بە بیانووی سیاسەت فەڕشی سوور بۆ بکوژی سەرکردەی کورد ڕاخا! لە کوێی دونیادا بینراوە حیزبوسازمانی کورد بە دەستی کورد لە ناو کەمپەکاندا بە دیل گیرابێ؟ ئەگەر ٢٤ ساڵ بۆ دەسەڵاتی عەشیرەی بارزانی بۆ هیندێک کاری مەزن کەمە، خۆ دەکرا بەوپارڵمانەی کە لە هەولێر هەیە یاسایەک دژی ترۆرکردنی رۆڵەی ئەنفال هەبوایە . دەکرا لە مێدیایەکی ئازاددا تاکی کورد قسەی دڵی خۆی بکردایە. دەکرا پێش بە دزی وگەندەڵی گیرابا. وێرانە ماڵی دەسەڵاتی باشور بۆ دەسەڵاتی هەیی لایەک، سەرلەنوێ بوونەوەی کامەسعود وەک سەرۆکی هەرێم لایەکی دی. هەردوو لە تای تەرازووی ئەو سیستمەدا موویان جیاواز نییە. خەمی دەسەڵات بابەتێکە، بێبەختی کۆمەڵگاش بابەتێکی دیکەیە.ئەوڕۆیەکێک لە رۆژە مێژوویەکانی نەتەوەی کوردە (٥/٣/٢٠١٥) ،رۆژی رزگاڕی وراپەڕینی خەڵکی قارەمانی شاری ،،ڕانییە،، کە بە دەستوو مەچەکی کوردانەیان دەسەڵاتی کوردکوژی سەددامیان لە خاکی پیرۆز دەرکرد. ئەوڕۆ دەبوایە دەسەڵاتی دزسالاری باشوور گوێچکەی هەموو دونیایان تەنیبا لە ئاست شەهیدانی رۆژانی یەکەمی ئەو رۆژە پیرۆزە. بڕۆن چاو لە ناوشێری رانییە کەن وەک وێرانە شار دەچێ تا شاری ژیان. رێک لەو رۆژەدا خەریکی پێشوازی کردنن لە فاشیزمی تورک کە ئەوان دەبێ بڕیار بدەن چۆن پێشمەرگەی کورد فێری فیشەک هاویشتن بێ!
دڵمان بەوەخۆش دەکەن کە وشە،،، پێشمەرگە،،، بۆتە وشە یەکی ناونەتەوەیی! گۆیا بەرپرسانی وڵاتانی خاوەن هێز ئەو وشەیان هێناوەتە سەرزار.! ئەوانی ساڵی ١٩٧٥ بوونە بزووتی شۆڕشی ئەوکات مەگەر پێشمەرگە نەبون.؟ رەنگە بڵێن دونیا گۆڕاوە. ئەگەر وابێ بۆ کورد دابەشکراوە بە کوردی ،،چاک،، و کوردی ،،خراپ،،.لەئێران وتورکیە هەر نەبێ سی میلیون کوردی لێدەژی! تۆ بڵێی هەر بنەماڵەی بارزانی تاڵەبانی بۆنی کورد بونیان لێدێ. ٢٤ ساڵە داروبەردی ئەو خاکە بۆتە زەندۆڵستان.ئەوەندی بە دەسەڵات گووتراوە بە هەر کەس گووترابا بەغدا نێوەی رێیەی دەبوو. ئەو بابەتەی خواروو لە نوسینی من نییە. تەنیا کردوومەتە سەر زمانی کوردی.با خوێنەری وشیار بڕیار بدائەو وشەو رستانە چەندە پڕبە پێستی کارگێڕوو دەسەڵاتی کورد لە باشووری کوردستان. ئەوسیستمە وەک گونی قۆڕی لێهاتووە. (لە گووتنی مەتەڵدا جوابە جەنگی نییە) ، دەیبڕی پێی دەمری، نایبڕی لە حەیفانی دەمری. من هیچ گومانم لەوەدا نییە ئەگەردرنگ یا زوو لە رۆژهەڵاتی وڵات ئاڵوگۆڕێک پێک بێ، ئەو حیزبانەی ئەو بەشە کە بۆ ماوەکی زۆرە لە باشوور گیرساندوویانن، بگەڕێنەوە لەوانی باشوور زۆر خراپتر دەبن. چون کاتی خۆی بۆ ماوەیەکی کورت شارو گوندی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە چەنگەوە بوو نەیانتوانی هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵبگرن. هەر زۆر زوو وڵاتیان چۆل کردو لەو شوێنانەی کە تێدان جێگیریان کردن. ئەوەش دەقی وەرگێڕانەوەکەیەلە خواروو لە زانستنامەی ئازاد وەرمگرتووە:
جەعفەر کەریمی
" دزسالاری یا کلیپتووکڕاسی"
ئاماژە بە، دەوڵەتێک یان دەسەڵاتێک،، دەکا کە کۆمەڵگا فیدای کۆ کردنەوەی سەروەتوو سامانی خۆی یا بەهێزکردن سیاسەتی شەخسی خۆی وتوێژی سەردەستی کۆمەڵگا پەرە پێدەدا. دزسالاری لە گەڵ سیاسەتی ئیختلاس لە سامانی گشتی و لاوازکردنی ئیرادەی خەڵک پێکەوە هاوڕاو هاوڕێ دەبن. دزساڵاری زۆرتر لە وڵاتانی دواکەوتوو وجیهانی سێهەمدا روودەدا. ئەو وڵاتانەی کە بنچینەی ئابووریان زیاتر لە بە دەستهێنای ژێرخانی ئابوری وڵات (نەفتووگازو.....) وەگەڕ دەکەوێ.
"کاریگەری دز سالاری "
دەسەڵاتی دز سالار کاریگەری خراپ وناهەنجاری لەسەر ئابووری سیاسی ومافەکانی مرۆج لە ناو کۆمەڵگا هەیە. دزسالاری دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە رێگای داموودەزگای بەڕێوەبەری دزسالار ،، دزی،، خۆی داخزێنێتە سەر چین وتوێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا. راستیەکەی ئەوەیە کە لە دونیای سەردەمدا / فەسادی / ماڵی دەتوانێ لە رێگای دزسالارەکان بکەوێتە سەر تان وپۆی کۆمەڵگا وتاکیش فێری دزیکردن بکا. چونکی دەسەڵاتی دزسالار بە شێوەیەکی جۆراوجۆر،یان کەڵک وەرگرتن لە سامانی گشتی و...... دەتوانن تووشی رێشوە وپۆڵخواردن ببنەوە. زۆرجار ئەو پارەیەی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی گشتی، نەخۆشخانە، فێرگەکان، جاددەوبان،پاڕکەکان و.....تەرخان دەکرێ، هەموویان دەدزرێن! ئەو دزیەش ئاسایشی گشتی لە مەترسی داوێ. دزسالاران بە کەسانی دیکتاتۆڕ پێناسە کراون.
" دزسالاری تاکەکەسی "
تاقمێک لە دیکتاتۆڕەکان وسەرانی نزیک لەدەسەڵاتی دزسالار، سامانە گشتیەکان بە شێوەیەکی شاراوە دەبەنە سەر حیسابی شەخسی خۆیان لە بانکەکانی دەرەوەی وڵات. بۆ ئەوەی کاتێک دەسەڵاتیان لێ سەندراوە بتوانن ماوەی ژیانیان بە راحەتی وخۆشی بەسەر بەرن.
ژمارەی ناسنامە 89ae
٥/٣/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست