له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی نێوان گورگ و مرۆڤدا، سه‌گی لێ دروست بوو!
Monday, 02/12/2013, 12:00
1975 بینراوە
راوه‌ستن چیتر سوکایه‌تی به (سه‌گ) مه‌که‌ن ، سه‌گ توخمی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی تێدایه که پێی ئه‌ڵێن : مرۆڤ.
32.000 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ، کۆی دانیشتوانی مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی که‌متر له یه‌ک ملێۆن بووه ، له ناو دارستانه‌کان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌کانیتر ژیانیان کردووه ئه‌و جیهانه‌ی که جیهانی مرۆڤ نه‌بووه . به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ خه‌ریکی ڕاو کردنی گیانلهبهرهکانیتر بووه و گۆشته‌که‌شیان برژاندووه ، له پاش جێهێشتنی شوێنی حهسانهوهکانیان به‌رماوه‌کانیان جێهێشتووه ، به‌مه‌ش گورگ به بۆن کردن که (100) جار زیاتره له مرۆڤ هاتونه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ی مرۆڤ که‌مپی تیا دروست کردووه گۆشتی تیا برژاندووه . ئه‌گه‌ر چی گورگ ئاژه‌ڵێکی خێرا‌و به‌هێزه بۆ راو کردن ،به‌ڵام زۆرجار له کاتی راکردن به ده‌ستبه‌تاڵی گه‌راونه‌ته‌وه ، به‌لام جێهێشتنی خواردنی دوای مرۆڤه‌کان ئاسانتر بووه بۆیان که هه‌میشه ده‌ستبه‌تاڵ نه‌بوون ، بۆیه به‌رده‌وام مرۆڤ بۆ هه‌رشوێنێک چوبێت ئه‌مانیش بهدوایانه بوون ، وه‌ک بڵێین : خواردنی ئاسانتر و خێراتریان به‌ده‌ست خستووه که پێویستی به‌هیچ ماندوبونێک نه‌بووه ... له ئه‌نجامی ئه‌م نزیکایه‌تیه و هه‌ست کردنی گورگه‌کان به‌وه‌ی که مرۆڤ ناوچه‌کانیان داگیرناکه‌ن و زیانیان پێناگه‌یه‌نن ، به‌ڵکو بونه‌ته هۆی خێر بۆیان ، له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا زیاتر و زیاتر له مرۆڤ نزیک ئه‌بنه‌وه . مرۆڤیش شه‌وان له‌کاتی خه‌وتندا هه‌میشه ئاگریکردۆتهوه له ترسی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی له خۆی گه‌وره‌ترن و به‌هێزترن . به‌ڵام کاتێک گورگ له مرۆڤ زیاتر نزیک ئه‌بێته‌وه و دووایان ئه‌که‌ون به به‌رده‌وامی ، ئیدی شه‌وان گورگه‌کان به‌رده‌وام تا ڕۆژ ئه‌بێته‌وه چاوه‌ڕیی مرۆڤه‌کان ئه‌که‌ن تا ئه‌ڕۆن و ئه‌مانیش به‌رماوه‌کان بخۆن . تا کار ئهگهته ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له گورگه‌کان زیاتر نزیک ئه‌بنه‌وه و مرۆڤه‌کان به ده‌سته‌کانی خۆیان خواردنیان ئه‌ده‌نێ . ئه‌م گورگانه ئیتر بۆ مرۆڤ ده‌بنه پاسه‌وان و له‌هه‌ر مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر مرۆڤه‌کان دێت ئه‌مان به لوره یان به‌شه‌ڕ به‌ره‌و ڕوویان ئه‌بنه‌وه . له‌م په‌یوه‌ندیه (جینایه‌تی مرۆڤ) ده‌چێته گیانی گورگه‌کانه‌وه . پرۆفیسۆر و ئهڤهلوشنهری بایۆلۆجی دکتۆر (رۆبرت وهینگ) ئه‌ڵێت : گورگ دوای مرۆڤ که‌وتووه چونکه له‌وانه‌وه خواردنیان په‌یدا کردووه ، له شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان خوی مرۆڤیان گرتووه ، که چیتر ڕاونهکهن ، له شوێنێک و ناوچه‌یه‌ک نه‌مێننه‌وه ، ئه‌م دواکه‌وتنی مرۆڤه به سروشت وای له گورگ کردووه که جینایه‌تی مرۆڤی تێبچیت و گۆرانی به‌سه‌ردا بێت ، له‌گاڵ کاتدا ئه‌و گورگانه‌ی دوای مرۆڤ که‌وتوون دابراون له‌و گورگانه‌ی له (دارستانه‌کان) خۆیان راویان کردووه و گیانله‌به‌ره‌کانی تریش . ئه‌م په‌یوه‌ندیه رۆحی و فزیکیهی و نزیکایه‌تیه‌ی (گورگه‌کانی که‌مپه‌کان) و مرۆڤه‌کان وا ئه‌کات که سه‌گ له‌م نێوه‌نده‌دا دروست ببێت . شه‌وێک کۆمه‌ڵیک گیانله‌به‌ر هه‌ڵئه‌کوتنه سه‌ر که‌مپێکی مرۆڤه‌کان ، گورگه‌کان به‌رگری ئه‌که‌ن ، له ئه‌نجام گورگێک ئه‌مرێت که تازه چه‌ند بێچویه‌کی هه‌بووه ، مرۆڤه‌کان بێچوه‌کان هه‌ڵئه‌گرنه‌وه و له ئه‌نجامی دهسپێداهێنان و نزیک بونه‌وه‌یه‌کی ته‌واو ڕۆحی و فیزیکی نێوان ئه‌و بێچووه گورگانه (مێشکیان) گۆرانی به سه‌ردا دێت و ده‌روون و دڵیان به هه‌مان شیوه ، هێنده‌ی تر ماڵی ئه‌بن . ده‌ره‌نجامی ئه‌مه له له ماوه‌ی 1000 هه‌زار ساڵ په‌یوه‌ندی نێوان گورگه‌کانی کمپهکان و مرۆڤ له 31.000 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ئه‌و گورگانه‌ی که‌مپه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردێت و ده‌بنه (سه‌گ) .ئیدی سه‌ره‌تا مرۆڤ بۆ پاسه‌وانی به‌کاریان دێنن و پاشان بۆ بارکردنی که‌ل و په‌ل و ئینجا بۆ راوکردن . سه‌ره‌تای هه‌موو ئه‌وانه‌ش له (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین) بووه ، چونکه لانکه‌ی مرۆڤایه‌تی سه‌ره‌تا له (رۆژهه‌ڵاتی ناوین) بووه پاشان مرۆڤه‌کان زیادیان کردووه و ڕوویان کردۆته (ئاسیا و ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا) . واتا یه‌که‌م سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی نێوان (مرۆڤ و گورگ) له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوێن بووه و پاشان هه‌رله‌وێش یه‌که‌م جیله‌کانی سه‌گ دروست بوون. له‌گه‌ڵ کاتدا ئیدی سه‌گی جۆراو جۆر په‌یدا بوون . یه‌که‌م سه‌گی تانجیش له شاخه‌کانی باشوری کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه که مێژووه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (55 سه‌د ساڵ) پیش ئیستا . (330 سه‌د ساڵ) پێش ئێستا عرهبهنایهک دروست کراوه بۆ (پاشا تیدۆن کۆمۆن) که ئه‌م تانجیانه لێیان خوڕیوه و به‌کاریهێناوه بۆ ڕاوکردن و گواستنه‌وه و کاره‌کانی خۆی .
دیاره شیوازی سه‌گه‌کان له شیوازی ئێستایان جیا بوون ، له چه‌ند سه‌د ساڵی رابردوو مرۆڤ خۆی چه‌ندین جۆری تری لێ‌دروست کردوون که ئێستا ئه‌یانبینین .
مێژووی سه‌گ نیه بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی له‌گه‌ڵ نه‌بێت ، سه‌گ بۆیه هه‌یه ،چونکه مرۆڤ پیویستی پێبووه بیپارێزێت و ڕاوی پێ‌بکات ، تا ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌بینیت سه‌گ له زۆر بواردا یارمه‌تی مرۆڤ ئه‌دات هه‌ر له نابیناوه تاده‌گاته که‌م ئه‌ندام ...هه‌موو ئه‌وانه بۆ مرۆڤ ئه‌کات ، چونکه ئه‌ویش پێویستی به مرۆڤه . هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌یسه‌لمێنێت که هه‌موو سه‌گه‌کان توخمی ئه‌سڵی گورگن و سه‌ره‌تای دروست بونیشیان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئه‌گه‌ڕیته‌وه له نێوان (مۆڤهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین) و گورگه‌کانی ئه‌و ناوچیه بووه .
هه‌روه‌ها 1870 هه‌ندێک به‌ڵگه دۆزرانه‌وه له (Goyet Cave) له ووڵاتی به‌لجیک که مێژووه‌که‌ی ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 31.000 ساڵ . له زۆر شوێنی تریش به‌ڵگه‌ی سه‌گ دۆزراوه‌ته‌وه له (ئیسرائیل ، روسیا ، ئه‌ڵمانیا . هه‌مووی ته‌کید له په‌یوه‌ندی نێوان (مرۆڤ و گورگ) ئه‌کاته‌وه . به‌لام باشتری به‌ڵگه‌یه‌ک که دۆزرابێته‌وه که په‌یوه‌ندی مرۆڤ و سه‌گ دووپات بکاته‌وه ، له ولاتی (فه‌ره‌نسایه له chauvet cave) که له 1994 دۆزراوه‌ته‌وه که شوێن پێی مناڵێکیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌گێک ڕێی کردووه و مێژووه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 26.000 هه‌زار ساڵ .
سه‌ره‌تای یه‌که‌م په‌یوه‌ندی نێوان (مرۆڤ و گورگ) که سه‌گی لێده‌رچووه له (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه) .
پاشان بۆ ئاسیا (سین) . ئینجا ڕۆژئاوا و پاشان ئه‌مه‌ریکا .
سه‌رچاوه: دۆکۆمێنتری