که‌ناڵی ئاسمانی* KNN*ی کوردی بوه‌ته چقڵێ بۆ چاوی گه‌نده‌ڵه‌کان!
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1654 بینراوە
وه‌ک ئاشکرایه ماوه‌یه‌که که‌ناڵیKNN زۆر به زیره‌کانه گه‌نده‌ڵی و نابه‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵات ئه‌خاته ڕو،به‌وه‌ی به ته‌واوی چوه‌ته نێو راز‌و دڵ و نیازی خه‌لکی سته‌م دیده‌و به‌شخوراوی کوردستان.له‌وه‌ته‌ی ئه‌م که‌ناڵه هه‌یه جه‌ماوه‌ر ئازادانه قسه ده‌کات تایبه‌ت راو بۆچونی شه‌قامی کوردی و پاشان ئه‌و چاوپێکه‌تنانه‌ی له گه‌ڵ رۆژنامه‌نوساندا ده‌کرێت بۆ خستنه ڕوی راستیه‌کان و بزواندنی هه‌ست و خرۆشی جه‌ماوه‌ر، که به داخه‌وه بێده‌نگی بۆته مۆته‌یه‌ک به سه‌ریانه‌وه!
جیا له‌وه‌ش که‌ناڵه ناوخۆیی و ئاسمانیه‌کانی هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی نقه‌یان لێوه نایه‌ت له مه‌ڕ ئه‌و هه‌مو ڕه‌خنه‌و گازنده‌یه‌ی ڕوبه‌رویان ده‌بێته‌وه له‌م که‌ناڵه‌وه دژ به سه‌رکرده‌و لێپرسراوانی هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی باڵا ده‌ست، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌بو ئه‌وانیش وه‌ک میدیایه‌ک وه‌ڵامیان پێ بوایه، به‌ڵام چۆن بتوانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه که تاسه‌ر بیناقاقایان گه‌نده‌ڵی یه‌و یاری به سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانی‌یه‌وه ده‌که‌ن.دیاره ئێستا زۆر پڕن له که‌ناڵی KNN به‌ڵام ده‌سته‌و سان دانیشتون و هیچیان پێ ناکرێ چونکه ده‌زانن ئه‌وه ته‌نها ده‌نگی نه‌وشیروان نیه ئه‌وه ده‌نگی گه‌له،شۆڕشێکه گه‌ر ده‌سه‌ڵات به خۆیدا نه‌چێته‌وه ئه‌وا چاره‌نوسی له به‌عس باشتر نابێ.گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و جیاوازیه‌ی له نێوان ئه‌م که‌ناڵه و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌ی کاسه‌لێسان ئاسمان وزه‌ویه‌ک جیاوازی هه‌یه،که‌ناڵه‌کانی یه‌کێتی و پارتی هه‌موی ستایش و خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکه و ئارایشت کردنی ده‌سه‌ڵات و کورسیه و به‌س،هه‌میشه واده‌رده‌خات که کێشه نیه ،گه‌نده‌ڵی نیه،دادهپه‌روه‌ری هه‌یه وده‌نگ و ره‌نگێکی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ره.به‌ڵام له مێژه خه‌لک متمانه‌ی به‌مانه نه‌ماوه و چاوه‌روانی گۆرانکاری ده‌کات،چاوه‌روانی گۆچانێکه که ده‌ستی بگرێ بۆ گۆرانکاری و چاکسازی بۆ هه‌موان.