کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەواڵێك لە (TV)ی تورکیاوە

Monday, 18/06/2012, 12:00






دوێنی شەو هەریەك لە کەناڵی تەلفیزێۆنی(ئەلتا و ستار) هەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە تورکیا بەهیچ شێوەیەکی دیبلوماسی،سەربازی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەدا نەیتوانیوە چارەسەری کێشەی کورد بدوزێتەوە. هەر لەو مێزگردەی کەسازدرابوو بۆ چەند سەرکردەیەکی سیاسی ئەو پارتانەی تورکیا، بەتایبەت پارتە ناسیونالیستەکان و کەمالیستەکان، کەدیارە زۆرینەیان هەیە لەپەرلەماندا بەتایبەتی(مەهەبە) ،لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە(ئۆردۆگان) پێشنیاری کردوە گەر هەموو لایەنەکان ڕازی بن ئەوا دەست بەجێ سەرۆك(ئاپۆ) لەزیندان دەرهێنن و ڕەوانەی ماڵێ خۆی ئەکەنەوە.

دیارە ئەم دەرئەنجامە لەوە هاتوە، کە هەریەك لە سیاسیە کوردەکانی باکوور و ڕابەرەکانیان لە پەرلەمانی تورکیا ڕۆڵێکی یەکجار گرنگیان گێڕاوە لە بەرەو پێشچوونی کێشەی کورد. بەهەمان شێوەش ڕۆڵی سەربازی کەجەکە (باڵی سەربازی پەکەکە) لەم دواییەدا بەتەواوی دەریخست کە ئەتوانن ڕووبەڕوی سوپاو ژەندرمەی تورك ببنەوەو بیان بەزێنن. نەك هەر ئەمەش ، بەڵکە گریلاکان و بەهەردوو رەگەزەوە توانیان نمونەی بەرخودان پێشەکەش بەتەواوی نەتەوەی کورد بکەن کە لەئەنجامدا فشارێکی وایان دروست کرد کە تورکیا بهێنێتە سەر چۆك و مل بەداوا ڕەواکانی گەلەکەمان بدا.

دیارە ئەوە گەلێ گرنگە کە سەرۆك(ئاپۆ) ڕزگار بکرێ و لەزیندان بێتە دەرێ. لێ نازانین کە تا ئێستا بە چ شێوەیەك دوای ڕزگاربوونی لەزیندان و هاتنەوەی بۆ زێدی باوك و باپیرانی پارتەکەی چەند پەیوەست ئەبێ لە هاتنە خوارەی گەریلاکان لە چیاکانی قەندیل و چەك دانیان؟؟!! هیوا دارین ئازادکردنی سەرۆك ئاپۆ نەبێتە ڕیکلامێك بۆ هەریەك لەدوو مافیاکەی لەمەڕ خۆمان و نەیکەن بەدەستکەوتێکی مێژوویی، ئەمە لەکاتێکدا تازە بۆتە شتێکی حەتمی و ڕەنگە تەنها چەند هۆکارێکی لاوەکی ماوەن سەبارەت بەشێوەو کاتی ئازادکردنی و ئەو مەرجانەی تورکیا کەخستویەتیە بەردەم ئۆچ ئالان بۆ ئەو مەبەستە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە