شوفێری تایبه‌تی عارف ته‌یفور تیرۆرکرا..
Tuesday, 28/12/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له عارف ته‌یفور(له نێو حیمایه‌کانیدا) به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که شوفێری تایبه‌تی عارف ته‌یفور دوێنێ شه‌و له ناوه‌راستی به‌غدا تیرۆرکرا ، سه‌رچاوه‌که وتی؛ ئه‌م شوفێره ته‌نها کاره تایبه‌تییه‌کانی بۆ عارف ته‌یفور جێبه‌جێ ده‌کرد. ئه‌م شوفێره پێده‌چێت به به‌کارهێنانی ده‌مانچه‌ی کاتم تیرۆرکرابێت.
جێگای گومانه که ئه‌م شوفیره تایبه‌تییه به‌ته‌نها له شه‌وی 27/28 بووه و پیش ئه‌وه‌ی بگاته کارێکی تایبه‌ت بۆ عارف ته‌یفور ئه‌نجام بدات، تیرۆرکراوه.
نجیفی له‌و ماوه‌یه‌دا بریاریداوه که هه‌موو حیمایه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ،خۆیان بێن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌کانیان، پیده‌چێت زۆرێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان مووچه‌ی ئه‌و حیمایانه بخۆن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی قه‌بوڵیان نییه هه‌موو کاریک بکه‌ن..سه‌رچاوه‌که وتی: ئه‌م شوفێره که‌وتبووه ژێر فشاری داخوازییه‌کانی ته‌یفور ده‌بوایه به‌ناچاری کاره‌کانی بۆ بکات.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا کۆمه‌ڵێ له حیمایه‌کانی دکتۆر رۆژ
په‌نایان بۆ کوردستانپۆست هێنا و داویان کرد ئه‌و مه‌زلومیه‌تیه‌ی سه‌ریان به‌یان بکه‌ین، که تێیدا هاتبوو که ئه‌وان له‌و هه‌لومه‌رج سه‌خته‌ی به‌غدا دکتۆر رۆژ مووچه‌ی ته‌واویان پینادا و به‌شیکیشیان هه‌ر چه‌ند مانگێک مووجه‌یه‌ک وه‌رده‌گرن، به گوێره‌ی ئاماره‌که‌ی که بۆیان ناردبووین ته‌نها له گلدانه‌وه‌ی مووچه‌یان مانگانه زیاتر له 20 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ گیرفانی دکتۆر رۆژ ده‌چێت.
هه‌ر پێش ئه‌م راپۆرته راپۆرتێکی دیکه له نێو حیمایه‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی پێشووی سه‌ر به مه‌سعود، به‌ناوی ئه‌حلام ئه‌سعه‌د، نیردرابوو که تێیدا هاتبوو بۆ ئه‌وان شه‌رمه‌زارییه که له به‌رده‌رگای ژنێکی ئاوا بوه‌ستن کاتێ له شه‌ودا له گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عاره‌بدا له ره‌وتی سه‌در به‌ته‌نیا ده‌مانه‌وه.
عارف ته‌یفور یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه جێگای ره‌زامه‌ندییه و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3 ده‌نگی نه‌هێنا به‌لام به هۆی رێککه‌وتنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان خرایه‌وه نێو لیستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان. عارف ته‌یفور که خاوه‌ن که‌سیتییه‌کی لاواز و که‌م مه‌عریفه‌ته و ئاستی رۆشه‌نبیری نزمه ، بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له به‌غدایه بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێکی دیاری هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتێک بۆ کورد ، ته‌نیا کار و کرده‌ی به‌ڕیوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌تی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست