با پێش لە ئەنفالى توركیا و ئیران بۆسەرگەلەكەمان بگرین؟!.
Sunday, 21/08/2011, 12:00
دەستدریژی هەردوو دەولەتی توركیا و ئیران بۆسەر خاكی كورد و كوردستانیان لەم رۆژانەدا لەترۆپكدایە و بەهەموو هیز و توانایان لەهیرشیكی هاوبەشی گشتگیریدا بەكاربردوە و دەیانەویت كورد و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی لەناو بدەن و خاكەكەشی ویران بكەن وەك لەریگای راگەیاندنە ناوخۆیی و دەرەكیەكانەوە دەبینین و دەبیستین, هیرشەكان بەردەوامن و بەنارەزاییەتیەكی سادەی حكومەتی هەریم و حكومەتی مەركەزیش كۆتاییان نایەت ,ئاخۆ كاتی ئەوە نەهاتووە ئیمەی كورد وەك دانیشتوانی هەریمی كوردستان و حكومەتی هەریم وەلامی كاریگەر بەگویی هەردوو دەولەتی تیرۆریست بدەین؟
ئەگەر دوژمنیك داروو بەردی ولاتەكەم بۆمبباران بكات و لادیی و گوندم بسوتینی و خاپوور بكات و رەز و باخی ئەم نیشتمانە بسوتینیت دانیشتوانەكەی ئاوارە و سەرگەردان بكات و منلان لەنیو خەونە ئەرخەوانیەكانیان بەزرمەی تۆپ و تەیارە بزرینی و سروشتی ووەك بەهەشتی نیشتمانەكەم بشیوینی و پاوەن و ئاژەل و دارستانەكان لەبن بینیت ئەدی ئەمەش چ جیاوازیەكیان هەیە لەگەل كردە قیزەونەكانی سەدا م حسین؟ دەربەدەر كردنی سەدان گوند و دانیشتوانەكەی لەسەر زیدی باب و باپیران و رەز و باخ و گوندی خۆیان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا كام ئیسلام قبولی دەكات و كام یاسا ریگەی پیدەدات؟ ئەگەر هەتا دوینی دركمان بەمەترسی و ئامانجی ئەم هیرشانە نەكردبوو,پیویستە ئەمرۆ دركی پیبكەین ئەوەی دوژمنانی گەلەكەمان مەبەستیانە تەنها نەتەوەی كوردە و خاكەكەیەتی و بەس ,جا لەهەركوییەك بیت ئەوان هەولی لەناوبردنی دەدەن, ئەمرۆ هەردوو حكومەتی توركیا و ئیرانی نائیسلامی دووبارە سیاسەتی قڕكردنی كورد و داگیر كردنی خاكەكەی پادە دەكەن پیویستە هەموو تاكیكی كورد ئەو راستیە بزانیت ئەمرۆ سەرلەنوی ئەنفالیكیتر بەریوەیە ئەمرۆ ئەنفالجیەكان بەعسیزم نین ئەمرۆ ئەنفالجیەكان ئاخوندەكانی تاران و شۆفینیزمی توركن ئەمرۆ ئەگەر ئیمە بەهەمان هەلسوكەوتی جاری جارن مامەلەیان لەگەل بكەین ئەوا دەبیت دەستبەرداری ئەم هەریمەش بین .ئەوان چاویان نەبەكورد و نەبەسەرۆكی هەریم نەبە سەرۆك كۆماری كوردیش نایاتەوە كەواتە دەبیت هەموو یەكریز ویەك هەلویست بین دەبیت بەهەموو مان هەلویستی جددی لەرووبەرووبونەوەی ئەم دەولەتی تورك و فارس بگرین ئەبیت ئەم جارەیان وەلامی جددی بەگویی تەپ ومیشكی پر پیلانیانیان بدەین وبۆ ئەوەی پیش لەم ئەنفالە بگرین پیویستە ئیمە لەناو قەدەوە واتە (كەمەر) شكینی ئەمانە بكەین ئەىوزیش بەم جۆرە
1-دەركردنی بریاریكی بویرانە لەلایەن حكەمەتی هەریمە و وەك هەرەشەیەك بۆ هەردوو دەولەتی توركیا و ئیران بەراگرتنی دەستبەجیی هیرشە زەمینی و ئاسمانیە كان لەماوەی 24 كاتژمیردا بەبی مەرج.
2-ئاسایی كردنەوەی باروو دۆخی ناوچەكە و گەراندنەوەی هیزە كانی هەردوو دەولەت بۆ ئەو ناوچانەی كەلیوەی هینراون ؟
3-داواكاری كردن لەهەردوو دەولەت بۆ چارەسەری كیشەی كورد بەشیوەی گفتوگۆو دانوستاندن و دابینكردن و فەراهەمكردنی ئازادیەكانی گەلی كورد لەلایەن هەردوو دەولەت بەپیی یاساوبنەماكانی دیموكراتی
4-بەپیچەوانەشەوە ئەگەر ئەم خالانە جیبەجی نەكریت ئەوا ئیمە وەك حكومەتی هەریم بیدەنگ نابین لەئاست ئو پیشیلكاریانە و لەدادگای نیونەتەوەی داوا تۆماردەكەین
5- پەرەسەندنی ئالۆزیەكان و كاردانەوەی نیگەتیف لەلایەن كوردستانیانەوە بەرامبەر بەهەردوو دەولەت بۆخۆیان لیی بەرپس دەبینین
6-بریار دەدەین بەماوەی یەك كاتژمیر هەرچی كۆمپانیای توركی و ئیرانی لەهەریمدا كاردەكەن لەخاكی هەریم وەدەركەون و زەرەرو زیانەكانیش بەئەستۆی هەردوو حكومەت دەبیت
7- برینی هەموو جۆرە پەیوەندیەكی ئابووری رامیاری ئیتێالاتی و........هتد لەگەل هەردوو دەولەت و دۆزینەوەی دەولەتیتر بۆ ئەو جۆرە پەیوەنیانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست