نوێنه‌رانی چاودێری کوردۆساید له‌گه‌ڵ رێکخراوێکی جهیانی کۆبوونه‌وه
Wednesday, 29/06/2011, 12:00
چاودێری کوردۆساید
رۆژی 20/6 وه‌فدێکی چاک له‌گه‌ڵ رێکخراوی جیهانی (هاوپه‌یمانییه‌تی مرۆڤانه بۆ قوربانییانی پێکدادانه چه‌کدارییه ناحکومییه‌کان) کۆبوونه‌وه، که کار له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌کان، په‌ککه‌وته‌کان و ژنان و مناڵانی قوربانی پێکدادانه چه‌کدارییه‌کانی نێوان لایه‌نه ناحکومییه‌کان ده‌کات، نوێنه‌رانی رێکخراوه‌که بریتی بوون له به‌رێز (ئارمین کۆل) به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی ژنێڤ و ئه‌ندامێکی تر، وه‌فده‌که‌ی چاکیش پێکهاتبوو له (کاردۆ سه‌رباز) به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویسرا و زانیار عه‌بدولکه‌ریم ئه‌ندامی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان. پاش یه‌کتر ناساندن و باس له کار و ئامانجه‌کان و خاڵه هاوبه‌شه‌کان کرا، که هه‌ردوو رێکخراو ده‌توانن له داهاتوودا کاری پێکه‌وه‌یی له‌سه‌ر بکه‌ن، به‌تایبه‌ت که ماوه‌یه‌کی باش نوسینگه‌یه‌کی سه‌ر به‌م رێکخراوه له باشوری کوردستان بوونه و به زۆربه‌ی کێشه و شوێنه‌واره‌کانی دوای جه‌نگ له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان ئاشنان.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بریار درا که په‌یوه‌ندیی و دیدار له نێوان هه‌ردولا له داهاتوودا به‌رده‌وام بێت و به پێی توانا و کات هاوکاری یه‌کتریش بکه‌ن، له پێناوی باشترکردنی گوزه‌رانی قوربانییانی جه‌نگ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌کان.
کۆمیته‌ی سویسرا
22.6.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست